The Melody of death, ئاوازی مەرگ

English | كوردی The Melody of Death, 2018 Video Art Time: 00:02:53 minute Quality: HD Format: MP4 Size: 619 MB In modern times, several innovations emerged in the weapons industry intending to maximize casualty rates. This grim reality not only reshaped the physical landscape of war but also had far-reaching effects on social organization and the reshaping of the cultural map. In between these developments, there were profound changes in both technical practice and artistic expression. In this context, my artistic efforts aim to find an appropriate language to express the complexities and consequences of war. They stem from the fact that I was born and raised in a war zone where suffering and violence have continued throughout history. In that environment, I have used materials originally produced for war and treated them as objects, combining them with sound media to contain the pain and screams experienced in moments of conflict. Here, sound, as both an audible space and an invisible element, plays a central role in communicating the visible act of combat and the inaudible screams of the victims. ---------------------------------------------------------------- ئاوازی مردن، 2018 ڤیدیۆی هونەری کات: 00:02:53 خولەک کوالێتی: HD فۆرمات: MP4 قەبارە: 619 مێگابایت لە سەردەمی نوێدا چەندین داهێنان لە پیشەسازی چەکدا سەریان هەڵداوە بە مەبەستی زۆرترین ڕێژەی قوربانییەکان. ئەم واقیعە تاریکە نەک هەر دیمەنی فیزیکی شەڕی داڕشتووە بەڵکو کاریگەری دوور مەودای لەسەر ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی کولتووری هەبووە. لە نێوان ئەم پێشهاتانەدا گۆڕانکاری قووڵ لە هەردوو پراکتیکی تەکنیکی و دەربڕینی هونەریدا ڕوویداوە. لەو چوارچێوەیەشدا هەوڵە هونەرییەکانم لە گەڕان بە دوای زمانێکی گونجاو بۆ دەربڕینی ئاڵۆزییەکان و دەرئەنجامەکانی شەڕ لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە من لە ناوچەیەکی جەنگاویدا لەدایک بووم و گەورە بووم کە بە درێژایی مێژوو ئازار و توندوتیژی بەردەوام بووە. لەو ژینگەیەدا، ئەو کەرەستانەم بەکارهێناوە کە لە بنەڕەتدا بۆ شەڕ بەرهەم هێنراون و وەک ئۆبژە مامەڵەم لەگەڵدا کردووە، لەگەڵ میدیای دەنگیدا تێکەڵم کردووە بۆ ئەوەی ئەو ئازار و هاوارانەی کە لە ساتەکانی ململانێدا ئەزموون دەکرێن، لەخۆبگرم. لێرەدا دەنگ، هەم وەک فەزای بیستراو و هەم وەک توخمێکی نەبینراو، ڕۆڵێکی ناوەندی دەگێڕێت لە گەیاندنی کردەی بینراوی شەڕ و هاوار و قیژە نەبیستراوەکانی قوربانییەکان. ---------------------------------------------------------------- #AhmadNabaz #AhmedNabaz #ئەحمەد_نەبەز #أحمد_نبز #هونەرمەند #Art #Artist #هونەر #هونەرمەند #الفن #فنان #جەنگ #حرب #war