بۆ کچە نانفرۆشی سەر جادە | شیعری چاوە | Bangewaz

📡 Telegram — unreleased audio & lyrics: https://t.me/+qoB6kFU6WuoyMjQ5 📸 Instagram — short clips & visuals:   / music.bangewaz   https://www.facebook.com/profile.php?... X - https://x.com/BangewazMusic *بۆ کچە نانفرۆشی سەر جادە* شیعری چاوە ئەم شیعرە وێنەیەکی مرۆڤایەتییە لە ژیانی کچێکی نانفرۆش لە شەوە درەنگەکانی شار؛ چیرۆکی ماندووبوون، هیوای ژیان، خەمی دایک، و ئەو دەنگانەی کە زۆرجار لە ژێر دەنگی شاردا ون دەبن. بانگەواز پێشکەشی دەکات بۆ ڕێزگرتن لە شیعر، ئەدەب و مێژووی کوردی. ━━━━━━━━━━━━━━ ✍️ شیعر: چاوە 🎼 پڕۆژە: بانگەواز (Bangewaz) ━━━━━━━━━━━━━━ بۆ کچه نان فرۆشی سەر جاده ئەی کچه نان فرۆشکه ! شەو درەنگه هاتا کەی ناگەڕێیتەوه درەنگ وەخته و شار بێ خاوەن تا کەی له سەر ئەم جادەیه ئەمێنییەوه ؟ ئەتبینم سرک و بێئۆقرەی وەک بێچووە ئاسکی بەجێماو بە جێ پێتەوه بەن نابی بەم لاو ئەو لاتا ئەڕوانی هەڵئەستی ، دائەنیشییەوه نانەکانی فەرغوونەکەت ئەژمێرییەوه بەم دەست ئەو دەستت ئەگڵۆفی و ئەڵێی : چ بکەم ؟ شەو درەنگه و فەرغوونەکەم هێشتا نانت تدا ماوه . ئەی خۆشکه نان فرۆشەکەم ! باریکەڵەی روومەت سووتاو ! شار دامرکا جاده چۆڵ بوو کۆڵان تەواو تاریک داهات ڕێی ماڵەکەت چاو نەبینه. هاتا کەی ناگەڕێیەوه بۆ ئەو ماڵه ڕەش و ڕووتەت دایکی هەژار دڵ له دواته دڵداره قان قوڕاوییەکەت چاوەرێته کوڕه جیرانی ئازیزت وا گشت ڕۆژێک ئیێوارانه پاش ده ساعات قوڕەکاری سەرت ئەدا ، به ڕوانینه گراوییەکەی سوورایی ئەزێته گۆنات پزیسک ئەپژێته چاوانت چۆلەکەی ئەو دڵه ناسکەت باڵەفڕەی پی ئەکەوێ - نازانم ئەمشەو بۆ نەهات به شوێنتدا ! بێ و نەبێ له تاو شەکەتی ئەو هەژارەش وەک سەخری کەساس کەوتووه. دە هەسته پێ ! فەرغوونەکەت وەپێش خۆت ده کیژۆڵه نان فرۆشەکەم ! شەو درەنگه کەس نەماوه ئەو زگتێره ناکەسانه وا بۆ دوو نان چوار جار مووچەی نانەکەت ئەشێوێنن، ئەو چاودڕاوه پەستانه وا له گەڵ هەر تمەنێکدا دوو قسەی سوويت پێ ئەڵێن تفان لێ که ! نانا ئەو درسته پاکانەت مەفرۆشه بەو ناپاکانه. ئەی خوشکه چاو سووتاوەکەم ! خۆزگه ئەمزانی شەوانه ئەو کاتانه له گەڵ دایکت له بەر نێڵەی گڕا هەتا دەمەو بەیان تەپ تەپ نان ئەکەن بۆ فرۆش، خۆزگه ئەمزانی چی ئەڵێن ! چۆن باسم ڕزگار بوون ئەکەن لەم ژیانه بێفەڕەتان ! نۆڤەمبەری - ١٩٨٨- چاوە ━━━━━━━━━━━━━━ If you appreciate Kurdish poetry, literature, and cultural memories, please support Bangewaz by sharing and subscribing. Bangewaz — Preserving Kurdish poetry through music and storytelling. #Bangewaz #بانگەواز #Chawe #چاوە #KurdishPoetry #شیعری_کوردی #KurdishLiterature #KurdishCulture #Kurdistan #کوردستان #Sorani #ئەدەبی_کوردی

نانی شوانی | گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ چاوه و رەزا یوسف بەیگی
▶︎

نانی شوانی | گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ چاوه و رەزا یوسف بەیگی

ئەزمونەکانی نزیکبووونەوە لە مردن١٥٨/ئەزموونەکان هیوای ژیانن
▶︎

ئەزمونەکانی نزیکبووونەوە لە مردن١٥٨/ئەزموونەکان هیوای ژیانن

یغما خشت مال نیشابوری: مستند کامل بدون سانسور...                      #یغما_خشتمال_نیشابوری
▶︎

یغما خشت مال نیشابوری: مستند کامل بدون سانسور... #یغما_خشتمال_نیشابوری

لووتکەی ئامانج | چاوە لە مانای شیعرێکی لەبیرنەکراوی ساڵی ١٩٦١ دەدوێت
▶︎

لووتکەی ئامانج | چاوە لە مانای شیعرێکی لەبیرنەکراوی ساڵی ١٩٦١ دەدوێت

مانای شەو | Fermisk | Poem by Chawe  (چاوە) | Bangewaz Production
▶︎

مانای شەو | Fermisk | Poem by Chawe (چاوە) | Bangewaz Production

شەھرام قەدیمی - جەلال مەلەکشا - عەشق - غوربەت || Jalal Malaksha - Shahram Qadimi
▶︎

شەھرام قەدیمی - جەلال مەلەکشا - عەشق - غوربەت || Jalal Malaksha - Shahram Qadimi

432Hz + 528Hz + 741Hz | The Deepest Healing Sleep: Whole Body Regeneration, Remove Insomnia Forever
▶︎

432Hz + 528Hz + 741Hz | The Deepest Healing Sleep: Whole Body Regeneration, Remove Insomnia Forever

🌙 Most Beautiful Night Time Dua for Peaceful Sleep | Sleep Under Allah’s Protection
▶︎

🌙 Most Beautiful Night Time Dua for Peaceful Sleep | Sleep Under Allah’s Protection

هفت سخنرانی مهم هاوکینگ ؛ هفت پرسش بنیادین
▶︎

هفت سخنرانی مهم هاوکینگ ؛ هفت پرسش بنیادین

عومەر خیام | گۆرانی کوردی
▶︎

عومەر خیام | گۆرانی کوردی

چاوە لەسەر «مەشخەڵی هیوا بۆ ڕۆژگاری نوێ» | خوێندنەوە و گفتوگۆ | بانگەواز
▶︎

چاوە لەسەر «مەشخەڵی هیوا بۆ ڕۆژگاری نوێ» | خوێندنەوە و گفتوگۆ | بانگەواز

د. هەژار مەعروف  لە ( خەرمانی درەو)  بەشی یەكەم
▶︎

د. هەژار مەعروف لە ( خەرمانی درەو) بەشی یەكەم

Song from- Bangewaz Band - هەی داد - بانگەۆاز [ فرمێسک - رەزا - فەریبورز ] دەنگی ئازارەکان
▶︎

Song from- Bangewaz Band - هەی داد - بانگەۆاز [ فرمێسک - رەزا - فەریبورز ] دەنگی ئازارەکان

اتفاقی ترسناک‌تر از جنگ! این قضیه خیلی خیلی جدی است
▶︎

اتفاقی ترسناک‌تر از جنگ! این قضیه خیلی خیلی جدی است

CHOSEN ONE! SOMEONE IN A SUIT JUST ASKED "WHO TRAINED THEM?" ...NOBODY DID. THAT'S THE MYSTERY
▶︎

CHOSEN ONE! SOMEONE IN A SUIT JUST ASKED "WHO TRAINED THEM?" ...NOBODY DID. THAT'S THE MYSTERY

دل شکسته من | Chawe Interview | Bangewaz
▶︎

دل شکسته من | Chawe Interview | Bangewaz

چیرۆکی بولبوولێک کە لە کۆڵانەکانی بۆکانەوە چریکەی گەیشتە جیهان | حەسەن زیرەک | hasan zirak
▶︎

چیرۆکی بولبوولێک کە لە کۆڵانەکانی بۆکانەوە چریکەی گەیشتە جیهان | حەسەن زیرەک | hasan zirak

مارکوس اورلیوس؛ چگونه در جهانی آشفته آرام بمانیم؟
▶︎

مارکوس اورلیوس؛ چگونه در جهانی آشفته آرام بمانیم؟

Gapema Podcast with Dr Abbas Farasoo | چرا زندگی هزاره‌های استرالیا تا این اندازه مورد توجه است؟
▶︎

Gapema Podcast with Dr Abbas Farasoo | چرا زندگی هزاره‌های استرالیا تا این اندازه مورد توجه است؟

گوڵدانی شیعری کوردی مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط # Kurdistan #mahwi badangi abdulbast
▶︎

گوڵدانی شیعری کوردی مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط # Kurdistan #mahwi badangi abdulbast