Diwani Mahwi Bashi Dw دیوانی مه‌حوی به‌شی دوو
بەشی یەک • Diwani Mahwi Bashi yak دیوانی مه‌حوی به‌شی... بەشی دوو • Diwani Mahwi Bashi Dw دیوانی مه‌حوی به‌شی دوو بەشی سێ • Diwani Mahwi Bashi Se دیوانی مه‌حوی به‌شی سێ بەشی چوار • Diwani Mahwi Bashi chwar دیوانی مه‌حوی به... مه‌حوی ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخییه له‌نه‌وه‌ی پیرو زانای ناودار (شێخ ڕه‌ش)ه. باپیریشی وه‌ك باوكی، ناوی مه‌لا عوسمان بووه‌و وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستكردنی سلێمانیدا هاتووه‌ته شاری نوێوه. (باڵخ)یش دێیه‌كه له‌ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له‌شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی كورد، (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1252ی كۆچی (1836 ـ 1837ی زاینی) له‌دایكبووه". مامۆستا عه‌لائه‌دینی سوجادیش ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1830 (1246ی كۆچی) مه‌حوی له‌دایكبووه". كاكه‌ی فه‌لاحیش وتوویه‌تی "له1247ی كۆچی (1831 ـ 1832ی زاینی) له‌دایكبووه". باوكی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه بووه، ته‌مه‌نی مه‌حوی حه‌وت ساڵان بووه كه خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و ماوه‌یه‌ك لای باوكی خوێندوویه‌تی. دواتر بۆ خوێندن چووه‌ته شاری (سنه)و (سابڵا‌غ)و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویه‌تی‌و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و لای ناوداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خوێندویه‌تی. دواتر مه‌حوی چووه بۆ (به‌غدا)و بووه به‌فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی كورد (موفتیی زه‌هاوی)و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی لای ئه‌و وه‌رگرتووه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی ده‌ڵێت "پاش ئیجازه وه‌رگرتنی له‌ساڵی 1859ی زاینی‌دا، مه‌حوی بووه به‌مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عزه‌م) له(به‌غدا)، به‌ڵام له‌ساڵی 1862ی زاینی‌دا شاری به‌غدای جێهێشووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و بووه به‌ئه‌ندامی دادگا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1868ی زاینی‌دا به‌هۆی مردنی باوكییه‌وه ده‌ستی له‌كاری میری كێشاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌وه به‌مه‌لاو ده‌ستیكردووه به‌وانه‌وتنه‌وه به‌فه‌قێكان". (مه‌لا حه‌سه‌نی كوڕی مه‌لا عه‌لی قزڵجی)و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی)و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌ندی‌و نایب ئۆغڵیی كه‌ركوك)و (مه‌لا عه‌زیزی موفتی سلێمانی) له‌به‌ناوبانگترینی فه‌قێكانی بوون. هه‌ر به‌ڕێچكه‌ی باوكی‌دا، مه‌حوی ڕێگه‌ی ته‌ریقه‌تی گرتووه‌ته‌به‌رو بووه به‌خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائه‌دین كوڕی شێخ عوسمانی) ته‌وێڵه. وه‌ك مامۆستا (شێخ محه‌مه‌دی خاڵیش) له(موفتی زه‌هاوی)یه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، (مه‌حوی) له‌ساڵی 1291ی كۆچی كۆچی به‌رامبه‌ر به(1874 ـ 1875ی زاینی) له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ك له‌سلێمانییه‌وه نه‌فیكراوه بۆ به‌غدا. ناوبراو هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فیكردنه‌و هۆكاره‌كه‌یی‌و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه نه‌نووسیوه. (مه‌حوی)، له‌ساڵی 1883ی زاینی‌دا به‌پێی قسه‌ی مامۆستا (سه‌جادی) چووه بۆ حه‌ج‌و له‌وێوه چووه بۆ ئیستانبوڵ‌و له‌ڕێگه‌ی پیاوماقوڵانی كورده‌وه له‌ئیستانبوڵ چاوی به‌سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی) كه‌وتووه. سوڵتان ڕێزێكی زۆری لێگرتووه‌و فه‌رمانیشیداوه خانه‌قایه‌كی له‌سوله‌یمانی بۆ بكه‌نه‌وه، كه ئێستا به(خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه، مه‌عاشێكیشی به‌ناوی خزمه‌تكردنی هه‌ژارانه‌وه بۆ بڕیوه‌ته‌وه، كاتێكیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، تامردنی له‌سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی ساڵی 1324ی كۆچی (تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1906ی زاینی)، هه‌ر خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه به‌فه‌قێكان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین‌و خزمه‌تكرنی موسڵمانان‌و بڵاوكرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه. له‌یه‌كێك له‌ژووره‌كانی خانه‌قاكه‌ی خۆیشیدا به‌خاكسپێراوه.

Diwani Mahwi Bashi Se دیوانی مه‌حوی به‌شی سێ

mahwi - مەحوی

خدای من، غزل حبیب سادات، با دکلمه‌ی اثرگذار م‌ب زریاب گرداننده‌ی رادیوآواز

Rumi’s Whispers of the Soul: Ancient Sufi Ney Music for Inner Peace and Deep Spiritual Healing

3 MAHWI ٣ بەجێ نایێ دەبێ رووبکەینە سارا .. شیکردنەوەی شیعرەکانی مەحوی

38 MAHWI .. ٣٨ .. محەقەق .. شیکردنەوەی شیعرەکانی مەحوی

لێرەنیت!

هێمن موکریانی - ناڵەی جودایی

کۆتا نامەی ڤانکوخ

Persian Jazz – The Melancholy of Segah | 1 Hour Mix

گوڵ بژێرێك لە دیوانەکەی ناری بەدەنگی باست حەمە غەریب

Diwani Mahwi Bashi yak دیوانی مه‌حوی به‌شی یه‌ك

Diwani Ahmad Muxtar Jaf Bashi Se دیوانی ئه‌حمه‌د موختار جاف به‌شی سێ

رباعیات خیام - با صدای فریدون فرح اندوز - قسمت یکم

JUBATA KAMI | Borneo Asian Relaxing Music Sape Borneo, Guzheng & Bamboo Flute

1 MAHWI .. .. ١ لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا ' دیوانی مەحوی ' بەشیکردنەوەوە

Diwani Hariq دیوانی حەریق

موشاعیرەی ناری و پیرەمێرد

سورة البقرة كاملة || لطرد الشياطين وتحصين المنزل || الطفل القارئ عبدالله شعبان || Surat Al Baqarah

