دیوانی حەریق بەشی یەکەم /بە دەنگی باست حەمە غەریب
حەریق لە ساڵی ١٨٥٦ لە گوندی زێویەی ناوچەی سوورداشی سلێمانی لە دایکبووە. زێویە کەوتۆتە قەدپاڵی لای ڕۆژھەڵاتی شاخی پیرەمەگروون. مەلا نەسڕوڵڵای باوکی حەریق لە بنجدا خەڵکی ئەو ناوچە کوردەوارییە بووە، کە لە ڕۆژگاری مێژوودا سەر بەدەسەڵاتی ئێران بوون. لە گوندی کاشتەر لە دایکبوە، ئەم ئاواریییە لەگەڵ گوندی لۆن کەوتوونەتە قەدپاڵی کێوی شاھۆ، زنجیرەیێکە لە نێوان ھەورامانی لھۆن و جوانڕۆ. لە باشورەوە پاڵی داوەتە ماھیدەشت. مەلا نەسڕوڵڵا لە سەردھمی فەقێیەتیدا ڕوو دەکاتە ناوچەکانی دەوروبەری زێدی ژیانی باب و باپیرانی. لە پاشانا کە دەگاتە پلەی مەلایی گوندی زێویە دەبێتە مەڵبەندی ژیانی. سەرەتا حەریق لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە، بەرنامە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی بەئەنجام گەیاندووە، وەک ڕێنووسی خوێندنی حوجرەی ئەو ڕۆژگارانە لە لای ھەندێ لە مەلایانی ئەو سەردەمە خوێندوویەتی، بەشێکی ماوەی سوختەیی لە مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی لە سلێمانی بردۆتە سەر، لە پاشا بۆ فێربوونی ھەندێکی دیکە لە زانستییە پێویستییەکانی مەلایەتی بەرەو قەرەداغ کەوتۆتە ڕێ، ماوەیێک لەوێ خوێندوویەتی ئینجا ڕووی کردۆتە بیارە و ڕۆژانێک لەوێ ماوەتەوە، ئەوجا گەڕاوەتەوە سلێمانی. حەریقلە ساڵی ١٨٨٤ چووە بۆ پێنجوێن لای مەلا عەبدولڕەحمانی پێنجوێنی خوێندووویەتی، لەوێوە بەرەو موکریان کەوتۆتە ڕێ. لە ماوەی ژیانی ئەو وڵاتەیدا ئاشنایەتی لەگەڵ شێخ بورھان (شێخ یووسف شەمسەدین) پەیدا دەکا و لە خانەقای ئەو دەمێنێتەوە و مۆڵەتی ڕێگای نەقشبەندی لە شێخی بورھان وەردەگرێ. ماوەی ژیانی ساڵح لە خانەقا وەک سالیکێک بووە. سالیک نابێ ژن بێنێ، بەڵام ئەو بەدزی ژنی ھێناوە، لەبەر ئەوە شێخ لە خانەقا دەری کردووە. تەنگوچەڵەمە لە ژیانی ساڵحدا زۆر بووە. جارێکیان بەھۆنراوەیەک یەکێ لە کوڕەکانی شێخ عوسمانی تەوێڵە دادەشۆرێنێ. ئاغا دێیێکە ناوی ئیعلزامولمولک بووە، بۆ ئەتک ڕێشی تاشیوە، شاعیر ناچار بووە لای قازی عەلی گەورەی وڵات شکات بکا، دادگا خەریک بووە ئاغاکە تاوانبار بکا بۆ ئەوەی توڵەی حەریق بکاتەوە. لەو ماوەیەی داوای حەریق لە دادگا دەبێ، کوڕێکی کورد لە گوندی قەباغلەندی کچێکی ئەرمەنی ھەڵدەگرێ، باوکی ئەو کچە سەر بەکاربەدەستانی ڕووسیا دەبێ و کێشەکەیان دەگاتە دادگا. ئیتر لەبەر گەورەیی ئەم کێشەیە داواکاری حەریقیان لە بیر دەچێتەوە. جارێکیان کابرایێک لە حەریق دەپرسێ ڕووداوەکەی ڕێشەکەی گەیشتە کوێ؟ لە وەڵامدا حەریق دەڵێت: «بابەلێ ڕیشی من لە ھینەکەی کچە ئەرمەنیدا ونبوو!» پاشان حەریق بە ئیمام لە مزگەوتی سەید حەسەن، مزگەوتی ھەژارانیان پێ دەوت، لە مەھاباد دامەزرا. وەک مورید و سۆفییێکی شێخی بورھان ھەموو ژیانی لەوێ بردە سەر، تا لە ساڵی ١٩٠٩ لەوێ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی مەلا جامی نێژراوە. ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نەماوە و ئەو گۆڕستانە بووە بەئاوەدانی.

گوڵدانی شیعری کوردی مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط # Kurdistan #mahwi badangi abdulbast

دیوانی حەریق بوشی دووەم/بە دەنگی باست حەمە غەریب

هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

shukrullay baban (شوکروڵڵای بابان)

پۆدکاست - یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ فەخرەدین هەورامی - بەشی یەکەم

ناله جدایی . ماموستا هیمن موکریانی

باست حەمە غریب

گەشتێك بەناو دیوانی تاریك وروونی مامۆستا هێمن موکریانی

Nale -2 حەزرەتی نالی بەشی دووەم

nali - 3 حەزرەتی نالی، بەشی سێیەم

گوڵدانی شیعری کوردی - مەحوی

گوڵ بژێڕێك لە هۆنراوەکانی مامۆستا گۆران بەدەنگی باست حەمەغەریب

شیعرەکانی نالی بەدەنگی باست حەمە غەریب Nali - bast hama Ghareb

Diwani faiq bekas دیوانی فایق بێکەس

Diwani Mahwi - Basit Hama Gharib - HD | دیوانی مەحوی بە دەنگی باست حەمە غەریب

Diwani Awni Bashi Yak دیوانی عهونی بهشی یهك

گوڵ بژێرێك لە هۆنراوەکانی مامۆستاهێمن مکوریان بەدەنگی باست حەمەغەریب

باست حەمە غەریب هەندێ لە هۆنراوەکانی مەحوی

شەھرام قەدیمی - جەلال مەلەکشا - عەشق - غوربەت || Jalal Malaksha - Shahram Qadimi

