باوەڕنما - زێدەڕۆیی لە خواردندا؛ "گەورەترین کێشە، میوانی بێ عەقڵە"
زێدەڕۆیی لە خواردندا زێدەڕۆیی لە خواردندا مژاری بەرنامەی سێیەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن. جاسم کەلاری رایگەیاند، ئیسلام زۆر گرنگی بە خواردن داوە، بەڵام زیادەڕۆییشی قەدەخەکردووە، گوتیشی "زیاتر لە مانگی رەمەزاندا زێدەڕۆیی لە خواردندا دەکرێت و ئەوانەی حەڵال بەکاردێنن و پێویستیان پێی نییە خوا خۆشی ناوێن". لای خۆیەوە د. محەممەد خانی گوتی "زێدەڕۆییکردن لە خواردن، واتە لەناوبردنی بەشی کەسێکی دیکە". گوتیشی "من بەپێی میوان و رووخساری ژنەکەم میوانداری دەکەم و گرنگی بە جۆراوجۆری و زۆری و بۆری خواردن نادەم لەسەر سفرەکەم و گەورەترین کێشەی من بوونی میوانی بێعەقڵە". د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، هەموو مرۆڤێکی موسڵمان لە دونیادا ئەرکێکی پێسپێردراوە، لەوانەش پارێزگاریکردن لە خۆراک، چونکە زێدەڕۆیی لادانە لە سنوورەکان و گوتی "بەگشتی ئیسلام نە لەگەڵ رەزیلیە و نە لەگەڵ زێدەڕۆییداییە، بەڵکو بەپێی پێویستە، بەڵام مانای ئەوە نییە مرۆڤێکی خواپێداو بە دڵی خۆی خۆراک نەخوات بە بیانووی زێدەڕۆیی، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام بەمەرجی دووربوون لە حەرامەکان و هەروەها زیان گەیاندن بە تەندروستی کەسەکە."

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ گۆڕینی رەگەز

پێویستە هەمووان بینەری ئەم ئەڵقەیەی دکتۆر کەریم بن

وەفاداریی و بێوەفایی

نهخێر، كۆتایی ژیان نیه - د.بهختیار كهمال تاڵهبانی

مام جەلال باسی مێژووی دروست بوونی عێراق دەکات Jalal Talabani talksabout history ofconstructingIraq

گەشتی8 - د. محەممەد خانی

باوەڕنما - جوانکاری لە نێوان پێویستی و چاولێکەری

سیمیناری د.محمد خانی - هونهری ڕووبهڕووبونهوهی ئازار و خهم 16/3

پۆدکاستی ڕووناکی لەگەڵ دکتۆر دلێر شینە

گەڕانەوە بۆلای خودا…هەنگاو بەئامادەبونی م.زرنگ سالار -چیرۆکی سەرکەوتن و نزیکبونەوە لەخودا

مامۆستا ئەحمەدی شافعی: نهێنی خۆشبەختی، حەرام و حەڵاڵ، چێژی ئیمان! - پۆدکاستی دیوەخان #159

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو
![محمد مسعود محمد چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە [بەشی یەکەم] - چیرۆکیان #35](https://i.ytimg.com/vi/2oolQm_baFo/hqdefault.jpg?sqp=-oaymwEjCNACELwBSFryq4qpAxUIARUAAAAAGAElAADIQj0AgKJDeAE=&rs=AOn4CLBO4sdaeHRKvS8xOOP85PhNAAXV0Q)
محمد مسعود محمد چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە [بەشی یەکەم] - چیرۆکیان #35

باوەڕنما - جلوبەرگ لەنێوان ئایین و کولتووردا

باوەڕنما؛ ئایینی پیرۆزی ئیسلام چۆن مامەڵە لەگەڵ دابەشکردنی میرات دەکات؟

د. بەختیار تاڵەبانی | (10) خاڵ بۆ خێزانێكی خۆشبهخت و ئاسووده

دەروون و دیاردە | هاوسەرگیری مسیار

بەپەلە؛ دیبەیتی گەرمی ساڵ لەنێوان عەبدولـلەتیف ئەحمەد و موسەننا ئەمین

ئیشق و خۆشەویستی (پێوستە زیاتر لە جارێک بیبینی!)- د. مەحەممەد خانی

