باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو
تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو 5:00 جاسم کەلاری: برا هەیە براژنەکەی ناناسێت و قسەشی لەگەڵ نەکردووە 6:00 جاسم کەلاری: لەگەڵ هاوژینەکەم دەچینە رێستورانت و لە شوێنێ گشتی دادەنیشین 14:00 د. مورشید خەزنەوی: لە مزگەوتی پێغەمبەر پەردە لەنێوان ژن و پیاو نەبوو 16:00 د. مورشید خەزنەوی: لە سەردەمەی پێغەمبەر ژن و پیاو پێکەوە دەستنوێژیان دەگرت 44:00 د. محەممەد خانی: ئێمە ژنمان کردووە بە کاڵا 45:00 د. محەممەد خانی: لەم سەردەمەدا کەسایەتی لە ژن سەندراوەتەوە تێڕوانینی ئیسلام بۆ تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن. سەرەتا مامۆستا جاسم کەلاری باسی ئەوەی کرد کە مەرجی چوونە دەرەوەی ژن و مامەڵەکردن و تێکەڵبوونی لەگەڵ پیاو، باڵاپۆشییە و گوتی "تێکەڵاویی ژن و پیاو لە سنووری شەرعدا کێشەی نییە، بەڵام هەندێک کەس وابیرناکەنەوە، بۆ نموونە برا هەیە چەندین ساڵە براژنەکەی ناناسێت و سەردانی نەکردووە و هەرنەشیبینیوە و قسەشی لەگەڵ نەکردووە، بەبیانووی ناشەرعی تێکەڵبوون". جاسم کەلاری گوتیشی "من مامۆستای ئایینیم و لەگەڵ هاوژینەکەم دەچینە رێستورانت و لە شوێنێ گشتی دادەنیشین، خێزانم نیقابە و لەوێ نیقابەکەی لادەدات و ناندەخۆین و هیچ کێشە نییە". دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە شێوازێکی تایبەت بە باڵاپۆشی لە ئیسلامدا نییە، بۆ نموونە لە مەزهەبی ئیمامی حەنبەلیدا زۆر پێویست نەبێت تێکەڵاوی حەرامە، بەڵام لە هەرسێ مەزهەبەکەی دیکەدا تەنیا باڵاپۆش بێت ئاساییە. دکتۆر خەزنەوە باسی تێکەڵاوبوونی ژن و پیاو دەکات لە سەردەمی پێغەمبەردا و دەڵێت "لە مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) پەردە لەنێوان ژن و پیاواندا نەبوو لە کاتی نوێژکردن. هەروەها لە سەردەمی پێغەمبەر ژن و پیاو پێکەوە دەستنوێژیان شۆردووە، تەنانەت لە نێو یەک جامیشدا". دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە، عائیشەی دایکی ئیمانداران سەتان خوێندکاری پیاوی هەبوو. دکتۆر محەممەد خانی بەوە دەستیپێکرد کە پێغەمبەر محەممەد (د.خ) ژنی لە کۆیلەوە کردە مرۆڤ. دکتۆر خانی لەسەر رۆڵی کولتوور و کاریگەرییەکانی لەسەر کومەڵگە گوتی "هەندێکجار کولتوور تێکەڵاویی ژن و پیاو دیاریدەکات و کاتێک تێکەڵاوی دەبینین نانێت بە بێڕەوشتی بزانین". دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی "ئێمە ژنمان کردووە بە کاڵا و بەڵا و لەم سەردەمەدا کەسایەتی لە ژن سەندراوەتەوە".

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام بۆ هەژاری و دەوڵەمەندی

م فاتیح شارستێنی چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە - چیرۆکیان #28

کۆڕی ناساندنی پەرتووکی «ئایا ئیسلام چارەسەرە؟» - م. ئالان عومەر بابەکر

مامۆستا کرێکار باسى رۆژ: ئيفلاسى ئيسلاميانى سياسى 09.03.2017 mala krekar

گەڕانەوە بۆلای خودا…هەنگاو بەئامادەبونی م.زرنگ سالار -چیرۆکی سەرکەوتن و نزیکبونەوە لەخودا

سەردەمی زێڕینی ئیمپراتۆریەتی ماد و نهێنییەکانی و کۆتایی هاتنی بە خیانەتێک.

مامۆستا قانع خورشید لە پۆدکاستی روانگە

١٨ بەسەرهاتی کاریگەر کە ژیانت دەگۆڕن! مامۆستا هەڵۆ mamosta halo

باوەڕنما - جلوبەرگ لەنێوان ئایین و کولتووردا

نیشانەکانی کەسی عاشق چین؟ | پۆدکاستی بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن #2 | زنجیرە پۆدکاستەکانی هاوسانی

تەوژمە فیکرییە لادەرەکان || م. عەلی باپیر

باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی

باوەڕنما - ببینە چەند تەلەفۆنی بۆ دێت؟

حاجی کاروان چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە - چیرۆکیان #29

باوەڕنما - "لە کوردستان دوو کەس بە رەزامەندیی خۆیان زینا بکەن سزا نادرێن"

Bawernima - باوەڕنما - نییەت لەنێوان رووانگەی ئایین و دەروونناسی دا
![لێهاتوییەکانی ژیان، لەگەڵ خانی | ئەڵقەی یەکەم [CC]](https://i.ytimg.com/vi/OhUfDizlqXA/hqdefault.jpg?sqp=-oaymwEjCNACELwBSFryq4qpAxUIARUAAAAAGAElAADIQj0AgKJDeAE=&rs=AOn4CLC9fofLnZh8-YyDcgbnCrQbjNfGjw)
لێهاتوییەکانی ژیان، لەگەڵ خانی | ئەڵقەی یەکەم [CC]
![[مامۆستا کرێکار ] حوکم کردن بە غەیری دینی خوا کۆڕای زانایان لەسەر کوفری یاسا [ وانەی دوانزەیەم]](https://i.ytimg.com/vi/DXWwVzKfqz4/hqdefault.jpg?sqp=-oaymwEjCNACELwBSFryq4qpAxUIARUAAAAAGAElAADIQj0AgKJDeAE=&rs=AOn4CLDTcV7WDS2HWeAndO07wiO2tdlmiw)
[مامۆستا کرێکار ] حوکم کردن بە غەیری دینی خوا کۆڕای زانایان لەسەر کوفری یاسا [ وانەی دوانزەیەم]

خەوشەکانی ناخی ئێمە چین؟! م. قانع خورشید - شیکاری دوانگە #١ (خەوشەکانی دڵ)

