Pencemor- (1) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. دامەزراندنی حیزبی شیوعی و رۆڵی جووەکانی عێراق لەو حیزبەدا

سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەرەتای دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 رۆڵی هەبووە. بەهۆی نەفیکردنی سەمەد بەننا و زیندانیکردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا. سیامەند بەننا لە بەغدا چووەتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندیی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەستەکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندینجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی بە قیادەی موەقەتەوە دەکات و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆر وەردەگرێت. لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا. دوای چەند ساڵێک خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی پارتییەوە هەیە. لە بەشی یەکەمی ئەم بەرنامەیەدا باسی چەندین بابەتی گرنگی مێژوویی دەکات بەتایبەتی دامەزراندنی حیزبی شیوعی و رۆڵی جووەکانی عێراق لەو حیزبەدا. بۆچی هەوڵی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان سەری نەگرت؟ کێ وەسیەتنامەی چوار ئەفسەرە شەهیدەکەی نووسیوەتەوە؟ سیامەندۆڤی کورد کێیە و رۆڵی لە سوپای سۆڤەیەتدا چی بووە؟ باسی رۆڵی ویلیام ئیگڵتن، سەرکۆنسوڵگەری ئەمریکا لە کەرکووک و دەرکردنی گۆڤاری پەیام بە زمانی کوردی دەکات. هەروەها وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە بۆچی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1956 سەردانی شاری کیێڤی کردووە ؟ ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت. بەشی یەکەمی لە 13-7-2023 لە تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکرایەوە. پەنجەمۆر هەموو شەوانی پێنجشەممە، کاژێر 22:00 بەکاتی هەولێر.

Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. شێوەی کارکردنی حیزبی شیوعی لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا
▶︎

Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. شێوەی کارکردنی حیزبی شیوعی لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا

Pencemor- (3) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. ئەو وڵاتە ئەفریقییانەی پشتیوانی کوردستانیان دەکرد کامانەن؟
▶︎

Pencemor- (3) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. ئەو وڵاتە ئەفریقییانەی پشتیوانی کوردستانیان دەکرد کامانەن؟

Pencemor- (4) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کورد و ئیسرائیل
▶︎

Pencemor- (4) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کورد و ئیسرائیل

تاوتوێ - دۆسیەکانی گەندەڵی بەرپرسی کوردی تێدایە؟ عەلی زەیدی دوای هاتنەوەی چ بڕیارێکی گرنگ دەدات؟
▶︎

تاوتوێ - دۆسیەکانی گەندەڵی بەرپرسی کوردی تێدایە؟ عەلی زەیدی دوای هاتنەوەی چ بڕیارێکی گرنگ دەدات؟

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی هەرەسی 1975؛ بۆچی پێشمەرگە بێ شەڕ چەکی دانا؟
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی هەرەسی 1975؛ بۆچی پێشمەرگە بێ شەڕ چەکی دانا؟

دیبەیتی "کوردستان لە بەردەم گۆڕانی دیمۆگرافیدا"
▶︎

دیبەیتی "کوردستان لە بەردەم گۆڕانی دیمۆگرافیدا"

Pencemor- (6) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئۆزال- 31ـی ئاب
▶︎

Pencemor- (6) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئۆزال- 31ـی ئاب

Pencemor- پەنجەمۆر- چۆنێتیی کوژرانی سەرۆکی عێراق لەنێو ستۆدیۆ دا
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر- چۆنێتیی کوژرانی سەرۆکی عێراق لەنێو ستۆدیۆ دا

Mukaram Talabani 2 موکەرەم تاڵەبانی
▶︎

Mukaram Talabani 2 موکەرەم تاڵەبانی

Said Kaka 1 سەید کاکە
▶︎

Said Kaka 1 سەید کاکە

Pencemor-Sebah Hemdanî (1) | (1) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی؛ سەددام حیزبی بەعسی لەسێدارەدا
▶︎

Pencemor-Sebah Hemdanî (1) | (1) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی؛ سەددام حیزبی بەعسی لەسێدارەدا

Mukaram Talabani 1 موکەرەم تاڵەبانی
▶︎

Mukaram Talabani 1 موکەرەم تاڵەبانی

Pencemor- پەنجەمۆر- چەلەبییەکانی هەولێر تورکمانن؟ نھێنیی داخستنی یەکەم گۆڤاری کوردی
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر- چەلەبییەکانی هەولێر تورکمانن؟ نھێنیی داخستنی یەکەم گۆڤاری کوردی

دیدەڤان | مێژووی حزبی شیوعی
▶︎

دیدەڤان | مێژووی حزبی شیوعی

دکتۆر نەرمین عوسمان چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە -  چیرۆکیان #26
▶︎

دکتۆر نەرمین عوسمان چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە - چیرۆکیان #26

Pencemor- (9) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی.. راپەڕینی سلێمانی و راکردن بۆ کەرکووک
▶︎

Pencemor- (9) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی.. راپەڕینی سلێمانی و راکردن بۆ کەرکووک

پرسی کورد لەو جوگرافیایەی ناوی لێ نرا «ئێران» | ڤیم پۆدکاست [CC]
▶︎

پرسی کورد لەو جوگرافیایەی ناوی لێ نرا «ئێران» | ڤیم پۆدکاست [CC]

Pencemor- پەنجەمۆر- نەجیبە مەحموود خانی دزڵی باسی دەسەڵاتدارێتی باوکی دەکات 1
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر- نەجیبە مەحموود خانی دزڵی باسی دەسەڵاتدارێتی باوکی دەکات 1

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- عەزیز محەممەد: لەنێو حیزبی شیوعی خواردنەوەمان حەرام کردبوو- بەشی یەکەم
▶︎

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- عەزیز محەممەد: لەنێو حیزبی شیوعی خواردنەوەمان حەرام کردبوو- بەشی یەکەم

Pencemor- (5) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی عەلی عەسکەری و سەددام و کۆبوونەوەی زاویتە
▶︎

Pencemor- (5) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی عەلی عەسکەری و سەددام و کۆبوونەوەی زاویتە