Pencemor- (5) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی عەلی عەسکەری و سەددام و کۆبوونەوەی زاویتە
سیامەند بەننا لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە ناودارەکانی شاری کۆیە، سەمەد بەننای باوکی لەسەرەتای دامەزراندنی حیزبی شیوعی عێراقەوە کاری سیاسی کردووە، پاشان لە دامەزرانی حیزبی شۆڕش و پارتی دیموکراتی کورد لە ساڵی 1946 رۆڵی هەبووە. بەهۆی نەفیکردنی سەمەد بەننا و زیندانیکردنی، منداڵەکانیشی ناچار دەبن بگوازنەوە بۆ بەغدا. سیامەند بەننا لە بەغدا چووەتە قوتابخانە و پاشان پەیوەندیی بە پارتییەوە دەکات و لەسەرەتای شەستەکاندا دەچێتە لەندەن بۆ خوێندن و دەبێتە ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، چەندینجار سەردانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێتە پێشمەرگە. لەدوای ساڵی 1975 جارێکی دیکە پەیوەندیی بە قیادەی موەقەتەوە دەکات و بەرپرسیارێتی جۆراوجۆر وەردەگرێت. لە دوای راپەڕین و رووخانی رژێمی عێراق دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا. دوای چەند ساڵێک خانەنشین دەکرێت، ئێستا لە لەندەن دەژی و بەردەوام پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی پارتییەوە هەیە. لە بەشی پێنجەمی بەرنامەکەدا سیامەند بەننا، دەربارەی چەند بابەتێکی مێژوویی قسە دەکات: دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی لەژێر رابەرایەتیی قیادەی موەققەت دوای ساڵی 1975. ئەو کادرانەی کە ئامادەبوون لە ئەوروپاوە بگەڕێنەوە بۆ کوردستان! باسی شەڕی هەکاری و کۆبوونەوەیەکی سەددام حوسێن و عەلی عەسکەری دەکات. ئەو ئەندامانەی لە کۆنگرەی دەی پارتیدا بۆ لابردنی بیری مارکسییەت گریابوون، کێ بوون؟ باسی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسسازی نێوان مام جەلال و نێچیرڤان بارزانی و ئەمریکییەکان لە ساڵی 1991 دەکات کە دەڵێت؛ ئەگەر هەڵوێستێکی نێچیرڤان بارزانی نەبوایە هەرێنی نەفڕێن بەشێوەی ئێستا فراوان نەدەبوو. ئەمانە و چەندین بابەتی دیکەی مێژووی شایەتیان لەسەر دەدرێت.

Pencemor- (6) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئۆزال- 31ـی ئاب

Diyaspora- دیاسپۆرا- براکوژی مافیاکانی کورد لە سوێد

Pencemor- پەنجەمۆر -ئاوات قارەمانی باسی نەوشیروان مستەفا دەکات و چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکات- 5

Pencemor-Sebah Hemdanî (3) | (3) پەنجەمۆر- بەرپرسی نووسینگەکەی خومەینی سیخوڕی سەددام بوو؟

دیدارێکی دەگمەن و بڵاونەکراوەی مام جەلال ، هەمووشت ئاشکرادەکات

Pencemor-Sebah Hemdanî (1) | (1) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی؛ سەددام حیزبی بەعسی لەسێدارەدا

بەرنامەی دیدار - دیدار لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ئەمین

Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سەباح حەمدانی وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی ئاشکرا دەکات

Pencemor- پەنجەمۆر- "باسی ئەم پیاوەم بۆ مەکەن!" سەدام بۆچی قەڵەمەکەی کێشا بە مێزەکەیدا؟

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی کۆنفرانسی سێی کۆمەڵە و تووڕەبوونی نەوشیروان مستەفا

Said Kaka 1 سەید کاکە

Pencemor- پەنجەمۆر- کێ ئاگری شەڕی ناوخۆی لەنێو پارتی خۆش کرد؟

Pencemor/ Shawkat Mala Esmail A1

Pencemor- (2) پەنجەمۆر- سیامەند بەننا .. شێوەی کارکردنی حیزبی شیوعی لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی 1983: سەدام حوسێن چۆن ژیانی دڵشاد سەعیدی گۆڕی؟

پشکۆ نەجمەدین باس لە شەڕی براکان و حیکایەتەکانی شۆڕش دەکات ـ بەشی دووەم

Pencemor- پەنجەمۆر لەگەڵ شێخ رەزا- کورد دەیتوانی ببێتە بەعسییەکی گەورە؟ 1

Pencemor-پەنجەمۆر-ئەو کوردە کێ بوو هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی دا

Said Kaka 2 سەید کاکە

