Diwani Wafaey Bashi Dw دیوانی وه‌فایی به‌شی دوو
لینكی به‌شی یه‌كه‌م: • Diwani Wafaey Bashi Yak دیوانی وه‌فایی به... وه‌فایی (١٨٤٤زاینی له‌دایكبووه‌و ساڵی ١٩٠٢ كۆچی دوایی كردووه) وه‌فایی له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی میرزا عه‌بدولڕه‌حیم كوڕی مه‌لا غه‌فوور كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه‌و یه‌كێكه له‌شاعیرانی كورد زمان. (وه‌فــایـی) ژیان وه‌فایی له‌شاری سابڵا‌غ (مه‌هاباد) له‌ساڵی ١٨٤٤ له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و به‌رنامه‌ی حوجره‌ی مزگه‌وتی له‌زانسته‌كانی ئایینی ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بی له‌مه‌هاباد ته‌واوكردووه‌و هه‌ر له‌وێش مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكی به‌مه‌لا نه‌ناسراوه‌و ته‌نیا میرزایان پێوتووه. هیچ به‌ڵگه‌ییه‌ك به‌ده‌سته‌وه نییه كه وه‌فایی شاعیر كاری مه‌لایه‌تی كردبێ، به‌ڵام قوتابخانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و وانه‌ی به‌منداڵان وتووه‌و پێی ژیاوه. هه‌موو سه‌رچاوه‌و نووسینه‌كان له‌سه‌ر وه‌فایی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه وه‌فایی فیزی زل بووه، زه‌كات‌و سه‌رفتره‌ی وه‌رنه‌گرتووه، مووچه‌ی فه‌قێیاتیشی نه‌ویستووه. شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری شیعری وه‌فایی زۆر به‌دڵ بووه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ناسیویه‌تی‌و خۆشی ویستووه، له‌به‌رئه‌وه لێی نزیكبووه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌كی درێژ لای ژیاوه‌و شیعری بۆ خوێندووه‌ته‌وه، سكرتێرێتی نووسینی بۆ كردووه‌و كاروباری خوێنده‌واری بۆ به‌ڕێوه‌بردووه. وه‌ك له‌ژیانی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێ چوونه حه‌ج له‌لای وه‌فایی جۆره ئاره‌زوویه‌كی لا دروستبووه، له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئایین‌و حه‌زكردن به‌گه‌شت ئه‌م ئار‌ه‌زووه‌ی لا دروستبووبێ. له‌دوا گه‌شتیدا بۆ سلێمانی له‌ساڵی ١٩٠٠دا واده‌رده‌كه‌وێ ماوه‌یێك تێیدا ژیاوه‌و له‌ساڵی ١٩٠٢شدا حه‌جی سێیه‌می كردووه. قسه‌ی واش هه‌یه له‌ساڵی ١٨٩٨ له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فید چووه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ‌و له‌وێوه له‌گه‌ڵی ڕووی كردووه‌ته وڵاتی حیجاز. هه‌رچۆنێك بێت وه‌فایی له‌گه‌ڵ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فیدو سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قاو شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی‌و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد، چووه بۆ حه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان له‌و كاروانه‌دا نه‌بووبن له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه ئه‌وكه‌سانه پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له‌سارای عه‌ره‌بستان له‌سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حاجیانه، وه‌فایی تووشی نه‌خۆشی زه‌حیری ده‌بێ، مه‌رگ ماوه‌ی نادا‌و سه‌ره‌نجامیش له‌و وڵاته دووره‌دا كۆچی دوایی ده‌كات‌و له‌ناو لمی بادیه‌ی عێراق یا بیابانی شام له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه‌كانییه‌وه له‌ساڵی ١٩٠٢ دوور له‌نیشتمان به‌خاكده‌سپێردرێ. پیره‌مێرد ده‌ڵێت "به‌ده‌ستی خۆم له‌بیابان وه‌فاییم ناشتووه". وه‌فایی سه‌رده‌می منداڵی‌و مێردمنداڵی له‌مه‌ڵبه‌ندی خۆی مه‌هاباد بردووه‌ته‌سه‌ر. له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری بووه. له‌دوای ئه‌وه له‌جێگه‌یه‌ك ئۆقره‌ی نه‌گرتووه، له‌هه‌كاری وڵاتی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری‌و شاری سلێمانی ژیاوه. چوونه حه‌جیشی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووه.

Diwani Wafaey Bashi Yak دیوانی وه‌فایی به‌شی یه‌ك

هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

دیبەیتی "کوردستان لە بەردەم گۆڕانی دیمۆگرافیدا"

BEST OF MAZHARI XALQI - 40 OriginalAudio Tracks HD | خۆشترین گۆرانییەکانی مەزهەری خالقی

39 MAHWI ٣٩ ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی دنیا.

پۆدکاست - یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ فەهد محەممەد؛ رۆژێکی خوێناوی لە قەڵاسنج - بەشی یەکەم

Calm Arabic Music | Relaxing Oud & Ney for Deep Sleep (3 Hours)

کۆتا نامەی ڤانکوخ

چۆنیەتی شەهیدکردنی ئیمام حسین و هۆکاری شەهیدکردنی

Happy old age of an elderly couple far from civilization. Apricot season

وەفایی- هذا طريق العاشقين

Diwani Hariq دیوانی حەریق

پۆدکاست - یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ فەخرەدین هەورامی - بەشی یەکەم

در خیال - محمدرضا شجریان کیفیت بالا

Persian Poetry & Supplication Compilation - مجموعه اشعار و مناجات فارسی

Calm Arabic Music | Relaxing Oud & Ney for Deep Sleep (3 Hours)

هێمن موکریانی - ناڵەی جودایی

Tahsin Taha - Rabe Cotyar (Full Album)

ترجمه و شرح دعای قنوت | چه پیام‌هایی در این دعا نهفته است؟

