Diwani Wafaey Bashi Yak دیوانی وه‌فایی به‌شی یه‌ك
لینكی به‌شی دووه‌م : • Diwani Wafaey Bashi Dw دیوانی وه‌فایی به‌ش... وه‌فایی (١٨٤٤زاینی له‌دایكبووه‌و ساڵی ١٩٠٢ كۆچی دوایی كردووه) وه‌فایی له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوی میرزا عه‌بدولڕه‌حیم كوڕی مه‌لا غه‌فوور كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه‌و یه‌كێكه له‌شاعیرانی كورد زمان. (وه‌فــایـی) ژیان وه‌فایی له‌شاری سابڵا‌غ (مه‌هاباد) له‌ساڵی ١٨٤٤ له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و به‌رنامه‌ی حوجره‌ی مزگه‌وتی له‌زانسته‌كانی ئایینی ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بی له‌مه‌هاباد ته‌واوكردووه‌و هه‌ر له‌وێش مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكی به‌مه‌لا نه‌ناسراوه‌و ته‌نیا میرزایان پێوتووه. هیچ به‌ڵگه‌ییه‌ك به‌ده‌سته‌وه نییه كه وه‌فایی شاعیر كاری مه‌لایه‌تی كردبێ، به‌ڵام قوتابخانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و وانه‌ی به‌منداڵان وتووه‌و پێی ژیاوه. هه‌موو سه‌رچاوه‌و نووسینه‌كان له‌سه‌ر وه‌فایی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه وه‌فایی فیزی زل بووه، زه‌كات‌و سه‌رفتره‌ی وه‌رنه‌گرتووه، مووچه‌ی فه‌قێیاتیشی نه‌ویستووه. شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری شیعری وه‌فایی زۆر به‌دڵ بووه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ناسیویه‌تی‌و خۆشی ویستووه، له‌به‌رئه‌وه لێی نزیكبووه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌كی درێژ لای ژیاوه‌و شیعری بۆ خوێندووه‌ته‌وه، سكرتێرێتی نووسینی بۆ كردووه‌و كاروباری خوێنده‌واری بۆ به‌ڕێوه‌بردووه. وه‌ك له‌ژیانی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێ چوونه حه‌ج له‌لای وه‌فایی جۆره ئاره‌زوویه‌كی لا دروستبووه، له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئایین‌و حه‌زكردن به‌گه‌شت ئه‌م ئار‌ه‌زووه‌ی لا دروستبووبێ. له‌دوا گه‌شتیدا بۆ سلێمانی له‌ساڵی ١٩٠٠دا واده‌رده‌كه‌وێ ماوه‌یێك تێیدا ژیاوه‌و له‌ساڵی ١٩٠٢شدا حه‌جی سێیه‌می كردووه. قسه‌ی واش هه‌یه له‌ساڵی ١٨٩٨ له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فید چووه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ‌و له‌وێوه له‌گه‌ڵی ڕووی كردووه‌ته وڵاتی حیجاز. هه‌رچۆنێك بێت وه‌فایی له‌گه‌ڵ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فیدو سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قاو شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی‌و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد، چووه بۆ حه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان له‌و كاروانه‌دا نه‌بووبن له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه ئه‌وكه‌سانه پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. له‌سارای عه‌ره‌بستان له‌سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حاجیانه، وه‌فایی تووشی نه‌خۆشی زه‌حیری ده‌بێ، مه‌رگ ماوه‌ی نادا‌و سه‌ره‌نجامیش له‌و وڵاته دووره‌دا كۆچی دوایی ده‌كات‌و له‌ناو لمی بادیه‌ی عێراق یا بیابانی شام له‌لایه‌ن هاوه‌ڵه‌كانییه‌وه له‌ساڵی ١٩٠٢ دوور له‌نیشتمان به‌خاكده‌سپێردرێ. پیره‌مێرد ده‌ڵێت "به‌ده‌ستی خۆم له‌بیابان وه‌فاییم ناشتووه". وه‌فایی سه‌رده‌می منداڵی‌و مێردمنداڵی له‌مه‌ڵبه‌ندی خۆی مه‌هاباد بردووه‌ته‌سه‌ر. له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری بووه. له‌دوای ئه‌وه له‌جێگه‌یه‌ك ئۆقره‌ی نه‌گرتووه، له‌هه‌كاری وڵاتی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری‌و شاری سلێمانی ژیاوه. چوونه حه‌جیشی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووه.

گوڵدانی شیعری کوردی #مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط Kurdistan #mahwi badangi #abdulbasit

Diwani Wafaey Bashi Dw دیوانی وه‌فایی به‌شی دوو

شەھرام قەدیمی - جەلال مەلەکشا - عەشق - غوربەت || Jalal Malaksha - Shahram Qadimi

Diwani Qanie دیوانی قانع

چوارینەکانی خیام/ وەرگێڕان و خوێندنەوەی هەژار موکریانی..بەشی دووەم

Diwani Hariq دیوانی حەریق

Seydayê Tîrêj | Qulingo | “dijminê neyarê te me”

در خیال - محمدرضا شجریان کیفیت بالا

Diwani Safi Hirani Bashi Yak دیوانی صافی هیرانی به‌شی یه‌ك

Hemn - Nalai Judaii

گوڵدانی شیعری کوردی مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط # Kurdistan #mahwi badangi abdulbast

Diwani Nari mala kaka hamay belw bashi Dw دیوانی ناری مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلوو به‌شی دوو

Amozhgary Mamosta Hazhar Mukryani | ئامۆژگاریی مامۆستا هەژار موکریانی

هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

نەوای رۆژهەڵات،بە میوانداری مامۆستا کەمال فەدەوی

Diwani Shex Nwri Shex salh bashi Yak دیوانی شێخ نووری شێخ ساڵح به‌شی یه‌ك

Hevpeyvîn- Hejar Mukriyanî piştî sî salan | هەڤپەیڤین- هەژار موکریانی دوای سێ دەیە

شیعرەکانی نالی بەدەنگی باست حەمە غەریب Nali - bast hama Ghareb

Diwani Hariqi (ديوانى حەريقى - بەدەنگى: باسط حمە غريب )

