کۆشکی بلوورین-مامۆستا هەژار موکریانی-بە دەنگی خۆی
كۆشكی بلوورین ٤٠ساڵ پترە تۆمارێکی هەموو دیوانی "هەژار" ی گەورەم لایە، ماوەیەکیشە تۆمارەکە کراوەتە دیجیتاڵ. دەمەوێ جاروبار هەندێکی لێ بڵاو بکەمەوە و ئێوەی ئازیزیش بکەم بە خاوەنی. تۆماری لای من جێجێی پچڕاوی تێدایە و دەنگەکە هێندە پوختە نییە، جا ئەگەر کۆپییەکی لەمە خاوێنتر و تەواوتر لای کەسێکی دی هەبێ مژدەیەکی گەورەیە، هەر نەبێ بۆ من. "بەیتی سەرەمەڕ" یان "کۆشکی بلوورین" هۆنراوەیەکی درێژە، کە "هەژار" لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا لە شاری (کەرەج)ی ئێران، وەک بەشێکی دیوانەکەی بە دەنگی خۆی تۆماری کردووە. هۆنراوەکە لە بنچینەدا هی شاعیرێکی تورکە، کە ناوی " سەباحەددین عەلی" یە و هەژار ساڵی ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەیەکی عەرەبیدا، وەک خۆی دەڵێ، بینیویەتی و دوای چەند ساڵێک وای کوردییاندووە، هێندە وەستایانە تیفتیفەی داوە و سەوداسەرانە بە گەوهەر و چەک و خشڵی زمانی پەرجۆ خەمڵاندوویە، ئیتر نە وەرگێڕی عەرەب دەیناسێتەوە نە خاوەنە تورکەکەی! هیچ ڕۆژگارێک وەک ئەمەی ئێستا لەبار نییە بۆ بڵاوکردنەوەی "کۆشکی بلوورین". هەنووکە، نەک بە چاوی دڵ، بەڵکوو بە چاوی کز و پڕووشیش دەبینرێ چۆن نێزیکەی ٣٠ ساڵە چەند "تەمبەڵ"ێک، بە نەخشە و پیلانی ئێران و تۆران "کۆشکی بلوورین"مان بۆ ڕۆ دەنێن و خەونی نەتەوەیەکی گەورە زندەبەچاڵ دەکەن و لە نیشتمانی هەزاران ساڵەی خۆیدا دەیکەنە سواڵکەری بەر دەرگەی گەجەروگوجەری دنیا. خۆزگە، سەد خۆزگە، "هەژار" لە درزێکی مەزارەکەیەوە، تیچاوێکی لە "قولی بەگ"ەکانی ئەمڕۆی کوردستان دەبوو، کە ڕۆژگارێک قەڵای قایمی هیوای خۆی لەسەریان بنیات نابوو. بریا، سەد بریا، "شێمحیەددین" ە نەخوێندەوارە زگتێڕەکانی دەبینی چۆن کوردستانی "دڵبەر"یان وەپێش خۆ داوە و بەرەو ئاستەمترین و زەقترین هەڵدێری دەبەن. دەی، بەڵکوو پارچە بلوورێکی کەلاوەکانی ئەو کۆشکە نەفرینە بدرەوشێتەوە و ئەوبەری تونێلی ئەم قۆناخە تاریکەمان نیشان بدا؟ عەبدوڵڵا پەشێو ٢٠٢٠/٧/٦

Hevpeyvîn- Hejar Mukriyanî piştî sî salan | هەڤپەیڤین- هەژار موکریانی دوای سێ دەیە

گوڵدانی شیعری کوردی مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط # Kurdistan #mahwi badangi abdulbast

دۆکیومێنتاری _ سەڵاح ڕەئوف، کەمانژەن چیرۆکی ئیرادەیەک

وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بە زمانە پاراوەکەی هەژار موکریانی

هێمن موکریانی - ناڵەی جودایی

فیكری ئیبن سینا پزیشك و فەیلەسوفە ناوازەکە

مامۆستا کرێکار چۆن باسی نەوشیروان موستفا و مەلا بەختیار ئەکات زۆر بەزمە

شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی مێژووی ماڵە میرانی کوردستان بەشی یەکەم

عمر خيام؛ نابغه پرسشگر - مستند

كۆڕی جهماوهری د محمد خانی له قهزای پێنجوێن

گوڵدانی شیعری کوردی #مەحوی شاعیر بەدەنگی عبدالباصط Kurdistan #mahwi badangi #abdulbasit

هەژار موکریانی... ئەو کەسەی زمانی کوردی قەرزداریەتی

Mamle u Hemin - Mahabad 1979 | ماملێ و هێمن - مەهاباد ١٩٧٩

نقاش جادو | غزلی از کلیات شمس مولانا

1 Hour Relaxing Piano | Piano Therapy Vol2 (پیانو درمانی) | ۱ ساعت پیانو آرامشبخش بداهه

😂 استوریهای خرافات 😂

دیوانی حەریق بەشی یەکەم /بە دەنگی باست حەمە غەریب

إذا صدح صوت المنشاوي.. اهتزت المشاعر بخشوع عجيب 🎧

Cheshti mjewr - hazhar mukuryani part 1

