گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران - سلێمانی بەشی دووەم

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی - بەشی دووەم سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: هەموو كوردستان بە یەك چاو و وەكوو یەك سەیر دەكەین و ئێمە بەوەوە جوانین كە كوردستان وڵاتی هەموو پێكهاتە و دین و ئایینزا و رەگەزێكە، لەبەر ئەوە بابەتی رەگەزپەرستی قەت نابێت بە بەشێك لە كولتووری ئێمە. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی: هەوڵ درا مووچە لە هەرێمی كوردستان ببردرێ بۆ بەغدا، هەموو هەوڵێك درا بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی تەسكی شەخسی و حزبی زاڵ بێ بەسەر بەرژەوەندیی گشتی و دەمەوێت خزمەتی هەموو خەڵکی كوردستان بكەم و بەرژەوەندی خەڵكم خستووەتە سەرووی بەرژەوەندی لایەنە سیاسییەكان و شانازیشی پێوە دەكەم. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دووپاتی کردەوە من هەمیشە خۆم بە خزمەتكار و بچووكی هەمووتان دەزانم، ئەو ئەركەی لەسەر شانمە بە ئەمانەتەوە وەرمگرتووە، خوا شاهیدە بە ئەمانەتەوەش ئیشەكانم كردووە، بەردەوامیش دەبم بۆ ئەوەی ویژدانی خۆم و خوای خۆم و ئێوە لێم رازی بن. ئەوە بۆ من گەورەترین سەروەت دەبێت ئەگەر خەڵك لێم رازی بێت. ئەمەش دەقی پرسیار و وەڵامەکانی بەشی دووەمی دیدارەکەیە: پرسیاری هاووڵاتییەك: سڵاو، بەخێرهاتنێكی گەرمت دەكەم بۆ شاری رۆشنبیران، زۆر خۆشحاڵ بووم بە بینینت لە نزیكەوە، هیوادارم یەكەم جار و كۆتاجاری هاتنت نەبێ بۆ سلێمانی، گلەیی ئەوەت لێ دەكەن دەڵێن زۆر نایێ بۆ سلێمانی. گلەییش لە ئازیز دەكرێ، مەبەستیان ئەوەیە كە تۆ ئازیزی بۆیە گلەیی دەكرێ.. هەژارمان زۆر زۆرە، كێشەی سەرەكییش مووچەیە، مەبەستم ئەوەیە كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت، كە چارەسەكەش لای بەڕێزتانە؟ سەرۆکوەزیران: لای من؟ هاووڵاتی: ئێ لای بەڕێزتە، مەبەست ئەوەیە ئێوە حوكم دەكەن وەكوو سەرۆكێك وەكوو بەڕێزێك، ئێوە كە دەسەڵاتتان نەبێ، ئەی ئێمە چی بكەین لەم حاڵەتەدا؟ زۆر سوپاس بەخێر بێی دووبارە... ئینشائەڵا دەتبینینەوە. سەرۆکوەزیران: زۆر سوپاس، ئینشائەڵا ئەكید ئەمە یەكەم جارم نییە و دواجاریشم نابێت ئەگەر تەمەن ما و ئەگەر خوا لێم رازی بێت. من دەمەوێ هەمووتان لێم ڕازی بن، بۆ ئەوەی خوا لێم ڕازی بێت. ئەمانەتێكم وەرگرتووە دەمەوێ ئەو ئەركە بە ڕووی سپی و بە سەربەرزییەوە بەجێ بگەیەنم، یانی چۆن مووچە بەدەست من بێ و بۆ ئێوەی خەرج نەكەم؟ ئەوە وا نیە. هەندێك جار هەندێك لایەنی سیاسی یان هەندێك ركابەری سیاسی، دێ ئەم جۆرە قسانە دەكات، گوایە مووچە لای ئێمەیە و ئێمە نەمانداوە! ئەگەر مووچە لای ئێمە بێت بۆ نەیدەین؟ بە پێچەوانەوە مووچە لە بەغدا بڕدراوە. بەداخەوە ئەوانەی كە ئێستا ئێمە تۆمەتبار دەكەن و دەڵێن: ”ئێوە مووچە نادەن“ هەمان ئەو كەسانە بوون كە داكۆكییان دەكرد لەوەی كە بەغدا بودجەی حكوومەتی هەرێم بدات، بۆ ئەوەی ئەم شتە لەدەست هەرێم دەربهێنن و بیدەنەوە بەغدا، ئێستا خۆیان وەڵامیان نیە، نازانم بۆ كەسێك نیە لەوان بپرسێ بڵێ: ”ئەرێ ئێوە داواتان دەكرد دەتانگوت با بەغدا مووچەمان بداتێ، ئەی ئێستا ئێوە بۆ بێدەنگن؟“... ئێستاش هەر من لەسەر ئێوە بە جوابم، ئێستاش هەر ئێمە بەردەوام لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەی كێشەی مووچە چارەسەر بێت. ئینشائەڵا كێشەی مووچە تەواو دەبێ، بەڵام دڵنیا بە لەوەی كە ئەگەر مووچە بەدەست من بێت، یەك رۆژیش دوای ناخەم.

Kurdistan PM Masrour Barzani congratulates AUK students on graduation
▶︎

Kurdistan PM Masrour Barzani congratulates AUK students on graduation

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران - سلێمانی بەشی یەکەم ٧-٧-٢٠٢٤
▶︎

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران - سلێمانی بەشی یەکەم ٧-٧-٢٠٢٤

Areen Barzani interview
▶︎

Areen Barzani interview

مەسرور بارزانی: ئیسلامەتی ڕاست و دروست لای پارتییە و پارتی لە هەمووتان موسڵمانترە
▶︎

مەسرور بارزانی: ئیسلامەتی ڕاست و دروست لای پارتییە و پارتی لە هەمووتان موسڵمانترە

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران
▶︎

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران

دیداری سەرۆکوەزیران و خەڵک
▶︎

دیداری سەرۆکوەزیران و خەڵک

ویدئوی کامل مناظره حامد کاشانی و عبدالرحیم سلیمانی اردستانی | شهادت حضرت زهرا؟
▶︎

ویدئوی کامل مناظره حامد کاشانی و عبدالرحیم سلیمانی اردستانی | شهادت حضرت زهرا؟

بەپەلە؛ دیبەیتی گەرمی ساڵ لەنێوان عەبدولـلەتیف ئەحمەد و موسەننا ئەمین
▶︎

بەپەلە؛ دیبەیتی گەرمی ساڵ لەنێوان عەبدولـلەتیف ئەحمەد و موسەننا ئەمین

وتاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگەشەی فراوانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە سلێمانی
▶︎

وتاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگەشەی فراوانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە سلێمانی

PM Masrour Barzani visits Peshmerga frontlines and martyr families
▶︎

PM Masrour Barzani visits Peshmerga frontlines and martyr families

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی پرسیاری چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەداتەوە
▶︎

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی پرسیاری چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەداتەوە

ساتی دەنگدانی رەوان بارزانی، فەرماندەی هێزی تایبەتی یەک لە دەنگدانی تایبەت
▶︎

ساتی دەنگدانی رەوان بارزانی، فەرماندەی هێزی تایبەتی یەک لە دەنگدانی تایبەت

دوو قسە؛ سەردار عەبدوڵڵا باسی گەندەڵییەکانی عێراق دەکات
▶︎

دوو قسە؛ سەردار عەبدوڵڵا باسی گەندەڵییەکانی عێراق دەکات

Masrour Barzani la Siminareki Siyasida bo Mamosta u Qatabiyani zanko u paymangakani hawler 22.5.2013
▶︎

Masrour Barzani la Siminareki Siyasida bo Mamosta u Qatabiyani zanko u paymangakani hawler 22.5.2013

Without unity, Kurds will achieve nothing in Baghdad, warns PM Barzani
▶︎

Without unity, Kurds will achieve nothing in Baghdad, warns PM Barzani

#MEPS23 , special conversation with PM masrour barzani 21-11-2023
▶︎

#MEPS23 , special conversation with PM masrour barzani 21-11-2023

مەسعود بارزانی بمرێت، چی ڕوودەدات؟
▶︎

مەسعود بارزانی بمرێت، چی ڕوودەدات؟

serok barzani sardani peshmargakani la karkuk krd 12 10 2012
▶︎

serok barzani sardani peshmargakani la karkuk krd 12 10 2012

تاوتوێ - مەلا کرێکار دەگەرێتەوە کوردستان؟ باس لە تێکچونی دۆخی تەندروستی دەکرێت، کەی ئازاد دەکرێت؟
▶︎

تاوتوێ - مەلا کرێکار دەگەرێتەوە کوردستان؟ باس لە تێکچونی دۆخی تەندروستی دەکرێت، کەی ئازاد دەکرێت؟

بەشداری سەرکردە سیاسییەکان لە پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی
▶︎

بەشداری سەرکردە سیاسییەکان لە پرسەی خوشکی سەرۆک بارزانی