گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران - سلێمانی بەشی یەکەم ٧-٧-٢٠٢٤

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی - بەشی یەکەم ئەمەش دەقی پرسیار و وەڵامەکانی بەشی یەکەمی دیدارەکەیە: سەرۆکی حکومەت: ئەمە چەندین جارە بەشدار دەبم لەم جۆرە گردبوونەوانە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆشەویست، گفتوگۆیەكی خۆمانە و ڕاستگۆیانە بكەین لەسەر كۆمەڵێك بابەت كە گرنگن هەم بۆ هاووڵاتی و هەم بۆ وڵاتەكەمان و بۆ پەیوەندیی نێوان هاووڵاتی و حكوومەتیش. من بە نوێنەرایەتیی حكوومەت و وەكوو شەخسی خۆشم لە خزمەتی ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست دام بۆ ئەوەی زیاتر گوێ لە بۆچوونەكانی ئێوە بگرم، وەڵامی پرسیارەكانی ئێوە بدەمەوە و گفتوگۆیەكی زۆر ڕاشكاوانە و خۆمانە و دۆستانەمان هەبێت، زۆر بەخێر بێن. شەریف ئەبوبەكر لە شارۆچكەی سەنگەسەر (دەڤەری قەڵادزێ): بەخێرهاتنی بەڕێزتان دەكەم جەنابی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. ئەو بابەتەی من دەمەوێ باسی بكەم، كۆچكردنی گەنجانە بۆ دەرەوەی وڵات و وڵاتە ئەوروپاییەكان و هاوشێوەكانیەتی، بە تایبەتی لە سنووری راپەڕین یاخود دەڤەری قەڵادزێ و ڕانیە كە ڕێژەیەكی زۆر زۆر گەنج ڕوو لەو وڵاتانە دەكەن، بە هۆكاری نەبوونی دەرفەتی كاركردنە، سەرەڕای ئاستەنگی ڕێگاكان، ناتوانن لەو وڵاتانە ژیانێكی باش بۆ خۆیان فەراهەم بكەن. پرسیار لە بەڕێزتان دەكەم كە بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چیە بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ دەڤەر و ناوچەكەی ئێمە؟ سەرۆکی حکومەت: زۆر سوپاس، بەڕاستی جێگەی داخە كە گەنجی ئێمە بیر لە كۆچكردن بكاتەوە. من دەمەوێ بە ڕاشكاوی لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئێوە قسە بكەم. جارێ ئەو گەنجەی كە كۆدەكات ئایا پارەی بۆ كۆچكردن پێویستە یان نا؟ پارە دەدات یان نا؟ بەڵێ پارە دەدات. كەواتە با ئێمە بێین خاڵ بە خاڵ تەماشای بكەین كە واقیعی بابەتەكە چییە؟ پێش هەموو شتێك، پێموایە ئەو قاچاخچی و بازرگانە سیاسییانەی كە ژیانی هاووڵاتیانیان كردۆتە كاڵا بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان، ئەوانە تاوانباری یەكەمن. دوایی گەنج دەكەوێتە داوی ئەو كەسانە. ئەم گەنجە كە دەچێتە دەرەوە، گریمان ئەم هەموو مەترسییانەی كە هەیە هەمووی تێپەڕاندن و گەیشتە وڵاتێكی تر، لەوێ حكوومەت ئیشی بۆ دابین دەكات یان خۆی بە دوای ئیشدا دەگەڕێ؟ خۆی بە دوای ئیشدا دەگەڕێ و خۆی دەچێت، هەرچەند ئیش هیچ عەیب نییە، بەڵام هەموو كارێك قەبووڵ دەكات لە دەرەوە بیكات، ئایا لێرە هەمان كار دەكات؟ نەخێر نایكات. هۆكارەكە چییە؟ چونكە لێرە كەوتۆتە ژێر شاڵاوێكی پروپاگەندەی نەرێنیی سیاسی، کە بە گەنج دەڵێت تۆ نابێ وڵاتەكەت خۆش بوێ، نابێ لێرە بمێنیتەوە. ژیانێكیان بۆیان وێنا كردووە كە لە راستیدا نییە و وجوودی نییە. لەم ڕێگەیەدا پارەیەكی زۆری لێدەستێنن و تووشی مەترسیی دەكەن، زۆربەیان ناگەن بە ئامانج، زۆریان لە نیوەی ڕێگە گیان لە دەست دەدەن، دوایی كە دەچنە ئەوێش پەشیمان دەبنەوە، یانیش ژیانێكی وایان تووش دەبێ پەشیمانن لەوەی كە بۆ هاتن یان خۆزگە بگەڕاباناوە. ئێستا ئەمە بەشێكە، بەشەكەی تری ئایا ئێمە لە هەرێم دەتوانین چی بكەین؟ هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی گرنگیی بە فرەچەشنكردن و هەمەجۆركردنی ئابووری لە كوردستان بدەین بۆ ئەوەی تەنیا پشتبەستنی ئێمە لەسەر وزە و ناوت و گاز و ئەمانە نەبێت. گرنگیمان بە كشتوكاڵ داوە، گرنگیمان بە بووژانەوەی گەشتوگوزاری داوە، گرنگیمان بە پیشەسازی داوە. بەڵام ئەمە بە شەو و ڕۆژێك ناكرێت، خۆزگە بەرنامەیەكی ڕێكوپێك لە ساڵانی رابردوو هەمووی هەبوایە بۆ ئەوەی ئێستا بەرهەمەكانیمان ببینیایە، بەڵام ئێستاش نەچوە بچێت، ئەوەی كە دەكرێ هەنگاوێكە، ئێستاش دەبینین، بۆ نموونە ئێمە دەرگامان كردۆتەوە تاوەكوو خەڵكانێك، ئێستا جووتیارەكانی ئێمە زیاتر لە جاران روویان لە كشتوكاڵ كردۆتەوە. بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان ساخ بكەنەوە، ژمارەیەك خەڵك هەن كە بازرگانی دەكەن و كۆمپانیایان دروست كردووە تەنانەت بۆ بابەتی پیشەسازیی خۆراك، ئەمە خۆی دروستكردنی هەلی كارە. هەندێكیان هەناردەی دەرەوەی دەكەن و بازرگانی پێوە دەكەن، ئەمە خۆی دروستكردنی هەلی كارە. هەندێ خەڵكی پسپۆڕی دەوێ بۆ راپەڕاندنی ئیش و كارەكان، ئەندازیاری دەوێ، ئەمە هەمووی دروستكردنی هەلی كارە. خۆ هەلی كار شیعارێك نییە، ئەم جۆرە هەنگاوانەیە كە هەلی كار دروست دەكەن. هیوادارم ئەم گەنجانەی ئێمە چاو زیاتر لەوە بكەن كە خۆیان دەتوانن چی بۆ خۆیان بكەن و چۆن كار بۆ خۆیان بدۆزنەوە، حكوومەتیش دەتوانێت ئاسانكارییان بۆ بكات. بەڵام دەبێت پێش هەموو شتێك خۆیان ئارەزوویان هەبێت، لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و لە وڵاتی خۆشیان ئیش بكەن. لێت ناشارمەوە ئێمە بە دەیان هەزار کرێکاری بیانی ئێستا لە كوردستان كار دەكەن، ئەگەر كار نەبێت ئەوانە كاریان لە كوێ دۆزیوەتەوە؟ تكام وایە پێش هەموو كەسێك هاووڵاتی بیر لەوە بكاتەوە كە ئەم وڵاتە هی خۆیەتی، با بازرگان و هیچ بازرگانێكی سیاسیش یاریی بە چارەنووسی گەنجەكانمان نەكات، گەنج خۆی بڕیاری خۆی بدات، ئەگەر ویستی بۆ خوێندن بڕواتە دەرەوە، ویستی بۆ باشتركردنی بژێویی ژیانی خۆی بڕوا بۆ دەرەوە، ئەمە شتێكی ئاساییە و لە هەموو شوێنێكی دونیا شتی وا روودەدات، بەڵام لە ناچاری باوەڕ بكە ئەوەی كە بە ناچاری بۆی دەڕوات، لەوێ بە دەستی ناكەوێت، كوردستان هەر باشترە، هەر شیرینترە، هەر زیاتریش دەتوانێ ئامێز بۆ گەنجی خۆی بكاتەوە. بەرنامەمان هەیە بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ بزنسی نوێ بۆ خۆیان بكەن، یانی یارمەتیی ئەو كەسە دەدەین كە بیەوێ یارمەتیی خۆی بدات، دەبێ داهێنەر بێ و بیرۆكەی هەبێ و دەبێ ئارەزووی هەبێ، بیەوێ ئیش بكات، حكوومەت بەرنامەی هەیە بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات. ئەمە پرۆسەیەكی دوو لایەنەیە، باوەڕ بكە ئەگەر هاووڵاتی بیەوێ لەگەڵ حكوومەت پەیوەندییەكی تەندروست دروست بكات، زۆر لەو كێشانە چارەسەر دەبن.

مەسرور بارزانی هاتە سەر هێڵ و خانوویەکی بۆ کڕین
▶︎

مەسرور بارزانی هاتە سەر هێڵ و خانوویەکی بۆ کڕین

PM Masrour Barzani talks with farmers in Erbil
▶︎

PM Masrour Barzani talks with farmers in Erbil

مه‌سرور بارزانی رۆژانه‌ چۆن كاروباره‌كانی له‌ نووسینگه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات؟  Masrour Barzani
▶︎

مه‌سرور بارزانی رۆژانه‌ چۆن كاروباره‌كانی له‌ نووسینگه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات؟ Masrour Barzani

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران: سلێمانی - بەشی دووەم
▶︎

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران: سلێمانی - بەشی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی پرسیاری چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەداتەوە
▶︎

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی پرسیاری چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان دەداتەوە

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە قەڵای هەولێر
▶︎

گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە قەڵای هەولێر

Without unity, Kurds will achieve nothing in Baghdad, warns PM Barzani
▶︎

Without unity, Kurds will achieve nothing in Baghdad, warns PM Barzani

وتاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگەشەی فراوانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە سلێمانی
▶︎

وتاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگەشەی فراوانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە سلێمانی

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دیداری لاوان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت Masrour Brazani
▶︎

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دیداری لاوان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت Masrour Brazani

ئێکس | مەلا بەختیار هەموو شتێک ئاشکرا دەکات
▶︎

ئێکس | مەلا بەختیار هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

لەم هەڵبژاردنە کێ بەهێزە؟ نێچیرڤان بارزانی وەڵام دەداتەوە: وازحە
▶︎

لەم هەڵبژاردنە کێ بەهێزە؟ نێچیرڤان بارزانی وەڵام دەداتەوە: وازحە

مەسرور بارزانی لە سلێمانی وەڵامی پرسیاری هاونیشتمانییان دەداتەوە
▶︎

مەسرور بارزانی لە سلێمانی وەڵامی پرسیاری هاونیشتمانییان دەداتەوە

گفتوگۆی سەرۆک وەزیران لەگەڵ خەڵکی دهۆک
▶︎

گفتوگۆی سەرۆک وەزیران لەگەڵ خەڵکی دهۆک

PM Masrour Barzani visits Peshmerga frontlines and martyr families
▶︎

PM Masrour Barzani visits Peshmerga frontlines and martyr families

دیداری سەرۆکوەزیران و خەڵک
▶︎

دیداری سەرۆکوەزیران و خەڵک

Masrour Barzani la Siminareki Siyasida bo Mamosta u Qatabiyani zanko u paymangakani hawler 22.5.2013
▶︎

Masrour Barzani la Siminareki Siyasida bo Mamosta u Qatabiyani zanko u paymangakani hawler 22.5.2013

رئيس حكومة إقليم كوردستان مسرور بارزاني يفتتح مجمع البارزاني الخالد التعليمي في أربيل
▶︎

رئيس حكومة إقليم كوردستان مسرور بارزاني يفتتح مجمع البارزاني الخالد التعليمي في أربيل

چاوپێکەوتنی تایبەتی ئاڤا میدیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان
▶︎

چاوپێکەوتنی تایبەتی ئاڤا میدیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان

سەرۆکوەزیران بارزانی وەڵامی پرسیار و داواکاریی خەڵکی سلێمانی دەداتەوە
▶︎

سەرۆکوەزیران بارزانی وەڵامی پرسیار و داواکاریی خەڵکی سلێمانی دەداتەوە

گفتوگۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ هاونیشتمانییان لە سلێمانی
▶︎

گفتوگۆی مەسرور بارزانی لەگەڵ هاونیشتمانییان لە سلێمانی