Rojên Dawiyê yên Bablo | دوارۆژەکانی بابلۆ

"دوا رۆژەکانی بابلۆ" ئەو بەرهەمە شانۆییەی لە 2022 دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و زیاتر لە 44 هەزار بینەری لە هۆڵەکاندا هەبوو، بەرهەمێکی شانۆیی کۆمێدی و میوزیک ئامێزە، کە باس لە چیرۆکی بابلۆی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات. بەیانییەک بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراوی یەکێک لە کارمەندەکانی لە خەو هەڵدەستێ، ئەمەش دەستپێکی رۆژێکی دەبێت کە سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت. لە پاڵ چیرۆکی بابلۆ، چیرۆکی عاشقبوونی کچەکەی و شوفێرە تایبەتەکەی هەیە. لەم بەرهەمە شانۆییەدا رێشان حەمۆ، رووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید، هەنار کامەران و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن. دەرهێنەری شانۆی "دوا رۆژەکانی بابلۆ" شوان کەریمە و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی نمایشەکە بوو لە هەولێر و کەرکووک. شوان کەریم، لە 1991ـەوە لە بواری شانۆدا کاردەکات، لە ساڵی 1994ـەوە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و لە زانکۆی هانۆڤەر هونەری شانۆی خوێندووە. ئەندامی گرووپە شانۆییەکانی نامۆ، هانۆڤەر 98، ئیمپرۆکۆکن و سکێچ بووە. لە زیاتر لە 50 بەرهەمی شانۆیی وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بەشداربووە. هەندێک لە بەرهەمە شانۆییەکانی ئەو شانۆکارە کوردە وەک نووسەر و دەرهێنەر بریتین لە: "کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی"، "شەوی نیشتمانی"، "ساڵی سفر"، "هەمیشە یەکێک جێمان دێڵێت"، "گەر بڕیارە نەمرین" و "سەرەتا زۆر سەرەتا". جگە لەم بەرهەمانەی کە بە کوردین، شەش بەرهەمی دیکەی شانۆیی بە زمانی ئەڵمانی هەیە و نووسەری رۆمانێکیشە. "Rojên Dawî yên Bablo" berhemeke şanoyî ye ku di sala 2022yan de pir deng da û zêdetirî 44 hezar temaşevanên wê di holan de hebûn, şanoyeke komedî û mûzîkvanî ye. Ev berhem dabaşa çîroka Babloyê zengîn û navdar dike. Sibehekê Bablo bi serdaneke neçaverêkirî ya yek ji karmendên xwe ji xewê radibe, ev destpêka rojekê ye ku tevahiya jiyana wî tê de diguhere. Li kêleka çîroka Bablo, çîroka evîndariya keça wî û şofêrê wî yê taybet jî heye. Di vê şanoyê de Rêşan Hemo, Rûbar Xalid, Soran Ekrem, Tahir Ebdilwahid, Henar Kameran û hin lîstikvan din bi rolan dileyîzin. Derhênerê şanoya "Rojên Dawî yên Bablo" Şiwan Kerîm e û Tora Medyayî ya Rûdawê sponseriya medyayî ya pêşandanên wê yên li Hewlêr û Kerkûkê kir. Şiwan Kerîm ji sala 1991ê ve karê şanoyê dike, ji sala 1994ê ve li Almanyayê dijî û li Zanîngeha Hannoverê hunera şanoyê xwendiye. Şiwan endamê komên şanoyê yên Xerîb (Odd), Hannover 98, Imprococken û Sketchê bû. Di zêdetirî 50 berhemên şanoyê de wekî lîstikvan û derhêner cih girtiye. Hin berhemên şanoyî yên vî şanogerê Kurd fena nivîskar û derhêner ev in: "Wextê me ji bo stranan nemaye", "Şeva Niştimanî","Sala Sifirê", "Herdem Kesek Me Diterikîne", "Eger Biryar e Em Nemirin" û "Pêşî Pir Pêşî." Ji bilî van berhemên ku bi zimanê kurdî ne, Şiwan Kerîm şeş şanoyên din bi zimanê almanî jî nivîsîne û nivîskarê romanekê ye jî.

Reshanism #6 In the Cafeterias | ڕێشانیزم - له‌ كافتیریاكان
▶︎

Reshanism #6 In the Cafeterias | ڕێشانیزم - له‌ كافتیریاكان

bazmi bazm 2017 FULL (23) | بەزمی بەزم
▶︎

bazmi bazm 2017 FULL (23) | بەزمی بەزم

کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی || شانۆگەری
▶︎

کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی || شانۆگەری

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- چیرۆکە نەبیستراوەکانی فیلمی شاردنەوەی سەدام
▶︎

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- چیرۆکە نەبیستراوەکانی فیلمی شاردنەوەی سەدام

تئاتر خنده‌دار دو پیرمرد دخترباز توی پارک | بازی متفاوت محمدرضا علیمردانی 😂
▶︎

تئاتر خنده‌دار دو پیرمرد دخترباز توی پارک | بازی متفاوت محمدرضا علیمردانی 😂

د.فەرهاد پیرباڵ چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە -  / چیرۆکیان #8
▶︎

د.فەرهاد پیرباڵ چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە - / چیرۆکیان #8

Miwaneki Dwr میوانێکی دوور
▶︎

Miwaneki Dwr میوانێکی دوور

مهران احمدی، یوسف صیادی و الیکا عبدالرزاقی در فیلم کمدی جهیزیه | Jahiziye Movie
▶︎

مهران احمدی، یوسف صیادی و الیکا عبدالرزاقی در فیلم کمدی جهیزیه | Jahiziye Movie

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چیرۆکەکانی کچان و ژنان لە زیندانەکانی کوردستان
▶︎

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چیرۆکەکانی کچان و ژنان لە زیندانەکانی کوردستان

سەرکاو هادی ئایزێ - دەربارەی شانۆگەریی "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" ڤیدیۆی ٢
▶︎

سەرکاو هادی ئایزێ - دەربارەی شانۆگەریی "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" ڤیدیۆی ٢

فیلمی سینەمایی کوردی فارسی (هێلانە سوتاوەکان) _ فیلم سینمایی کردی فارسی (لانه های سوخته)
▶︎

فیلمی سینەمایی کوردی فارسی (هێلانە سوتاوەکان) _ فیلم سینمایی کردی فارسی (لانه های سوخته)

LIVE: Press conference of the AfD parliamentary group - This week in the Bundestag
▶︎

LIVE: Press conference of the AfD parliamentary group - This week in the Bundestag

Reshanism #12 - Fortune Teller | ڕێشانیزم - شێخ و مێخ
▶︎

Reshanism #12 - Fortune Teller | ڕێشانیزم - شێخ و مێخ

PODCAST-Çîrokên dadgehê- پۆدکاست- چیرۆکەکانی دادگە- چیرۆکی دزێک لە هەولێر کە دز نەبوو 1
▶︎

PODCAST-Çîrokên dadgehê- پۆدکاست- چیرۆکەکانی دادگە- چیرۆکی دزێک لە هەولێر کە دز نەبوو 1

bazmi bazm 2017 FULL (30) | بەزمی بەزم
▶︎

bazmi bazm 2017 FULL (30) | بەزمی بەزم

گفتوگۆی تایبەتی شاهۆ ئەمین لەگەڵ دەرهێنەری فیلمی شاردنەوەی سەدام
▶︎

گفتوگۆی تایبەتی شاهۆ ئەمین لەگەڵ دەرهێنەری فیلمی شاردنەوەی سەدام

گۆرانی دەسپێکی شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ
▶︎

گۆرانی دەسپێکی شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ

درامای گۆڵمەز - ئەڵقەی ٧ | Dramai golmaz - alqay 7
▶︎

درامای گۆڵمەز - ئەڵقەی ٧ | Dramai golmaz - alqay 7

شانۆیی حەوت چرکە
▶︎

شانۆیی حەوت چرکە

زەخمترین لایڤی سۆنیا تاقانە لەگەڵ دیار بابان بەسەرهاتی خۆش || sona taqana dyar baban
▶︎

زەخمترین لایڤی سۆنیا تاقانە لەگەڵ دیار بابان بەسەرهاتی خۆش || sona taqana dyar baban