Diwani Hamdi دیوانی حه‌مدی
ناوی ئه‌حمه‌د كوڕی فه‌تاح به‌گی حاجی ئیبراهیم به‌گی مه‌حمود به‌گی ساحێبقڕانه،ساڵی 1876 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌رو ناسراوی شارى سلێمانی له‌دایكبووه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و روشدیه‌ی عه‌سكه‌ری و مزگه‌وته‌كاندا خوێندویه‌تی، له‌خوێندندا زۆر زیره‌ك بووه، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ئاره‌زووی شیعری بووه و حه‌زی له‌شیعر وتن كردووه و له ساڵی 1892 یه‌كه‌م شیعری وتووه‌و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ری تا ساڵی 1915 كه ساڵی داگیركردن بووه. حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ماڵه‌كه‌ی داگیركردووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه كتێبخانه گه‌وره‌كه‌ی سووتاوه به‌مه‌ش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بیست و چوار ساڵی له‌كیس ئه‌چێ، ئه‌حمه‌د به‌گ له شیعردا نازناوی (حه‌مدی) بۆخۆی‌هه‌ڵبژاردووه. ئه‌م شاعیره مرۆڤێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ بوو، رێگا‌و ره‌وشتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه، بۆ پاراستنی ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری چه‌شتووه، له‌سه‌رده‌می توركه‌كاندا به‌درێژایی ته‌مه‌نی بیروڕاكانی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی شێخی نه‌مره‌وه بووه و به‌ربه‌ره‌كانی كردووه، سه‌رئه‌نجام كاتێك ئینگلیزه‌كان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود تێك چوون، شێخ داوای یارمه‌تی له‌حه‌مدی كردووه ئه‌ویش كه‌زانی ئیش و كار به‌راستی ئه‌ڕوا به‌ڕێوه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددا له‌گه‌ڵی رێك كه‌وت و یارمه‌تی دا، كاتێك كه شێخ به‌دیل ئه‌گیرێ و به‌برینداری ره‌وانه‌ی به‌غدا ئه‌كرێ، پاشان ره‌وانه‌ی هیندستان ئه‌كرێ، حه‌مدی شاعیریش روو له‌كه‌ژو كێوه‌كانی كوردستان ئه‌كات و مه‌ردانه خێزانه‌كه‌ی شێخی نه‌مریش ده‌رباز ئه‌كات. حه‌مدی گه‌لێك نه‌هامه‌تی و ئازاری له‌پێناوی گه‌له‌كه‌یدا چه‌شتووه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی له‌و پێناوه‌دا دانا، تا له شه‌وی پێنج شه‌ممه 12/ 11/ 1936 به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد‌و ماڵئاوایی له ژیان كرد...

Diwani Hariq دیوانی حەریق

هەندێ لە هۆنراوەکانی مەولەوی شاعیر بەدەنگی باست حەمەغەریب

Rumi’s Whispers of the Soul: Ancient Sufi Ney Music for Inner Peace and Deep Spiritual Healing

بێخود | لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من

1 MAHWI .. .. ١ لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا ' دیوانی مەحوی ' بەشیکردنەوەوە

Hassan sisawa hayran @MrDaban حەسەن سیساوە حەیرانێکی زۆر خۆش

Persian Poetry & Supplication Compilation - مجموعه اشعار و مناجات فارسی

Kayhan Kalhor - Setar Solo | تک‌نوازیِ سه‌تار کیهان کلهر در موزهٔ آبگینه

هێمن موکریانی - ناڵەی جودایی

Surah Al Kahf (سورة الكهف) | Special Friday Quran Recitation 2026 | #surahkahf | Habibullah TV

حەزرەتی نالی ـ بەشی چوارەم ـ nali4

باست حەمەغەریب و هەندێ لە هۆنراوەکانی حەمدی شاعیر

سور الرزق ( يس - الرحمن - الواقعة - الملك ) الشيخ سعد الغامدي 🕋🤲🏻

4 Hours Chopin for Studying, Concentration & Relaxation

Bîr - Şêx Mîzbah (2024)

رباعیات حکیم عمر خیام

Aien Mastan-2 - Syed Khalil Alinejad

گەشتێك بەناو دیوانی تاریك وروونی مامۆستا هێمن موکریانی

موسیقی بی کلام ایرانی و امواج آلفا برای آرامش🧠🎼روش پاکسازی هاله و جذب انرژی مثبت با امواج 528 هرتز

