وای لە دڵی من ( شهرام منصوری )

لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من هەرچەند ئەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گیرساوە دڵی من یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من ئەو هەمدەمی غەمخوار و نەدیمی منە یا ڕەب ئەو مەحرەمی ئەسرار و قەدیمی منە یا ڕەب ئەو گەوهەری شەهوار و یەتیمی منە یا ڕەب کەوتۆتە چ بەحرێکەوە، خنکاوە دڵی من مەجنوونی دوو گیسوویی چ لەیلایێکە ئاخۆ یا وامیقی جادوویی چ عەزرایێکە ئاخۆ دێوانەیی ئاهوویی چ سەحرایێکە ئاخۆ کام چیهرەپەری دیوە کە ترساوە دڵی من ئەتلێتەوە گاهێ بە خەیاڵی خەت و خاڵی ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی نازانی ئەگەر چۆنە بەدەس دەردەوە حاڵی وەک پووش و پەڵاشێکە بەدەم باوە دڵی من لەو چۆڵ و بیابانە ئەبێ یاوەری کێ بێ یا بەو کەژ و کێوانەوە سەوداسەری کێ بێ یا لەت لەت و ئەفگاری موژەی خەنجەری کێ بێ چۆن ماوە لە سەد لاوە کە کوژراوە دڵی من بۆچی نەڕژێ سەیلی سروشکم وەکوو باران بۆچی وەکوو یەعقووب نەبمە شوهرەیی شاران لەو یۆسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران هەرگیز نییە سۆراغی لە هیچ لاوە دڵی من بۆ خۆی بگریم یا نەفەسی پەردەدڕاوی یا بۆ جگەری کون کون و سەدپارەکراوی چی کردووە یا ڕەب، کە خەو و خواردن و ئاوی دایم غەم و بیداری و خوێناوە دڵی من چ بکەم، چ بڵێم، بۆ دڵەکەم کارییە دەردم شاهێدی منن موویی سپی و چیهرەیی زەردم خۆڕایی نییە ناڵەیی گەرم و دەمی سەردم هەڵبەت بە بەڵایێکەوە ئاڵاوە دڵی من ئەو سینە لە غەش خاڵییە، ئەو بێ ڕق و کینە ئەو خادیمی شەرعی نەبەوی و میللەت و دینە مەعلووم چووە بۆ خزمەتی سالاری مەدینە وام زانی کە فەوتاوە، نەفەوتاوە دڵی من قوربانی کەسێ بم کە بە قوربانی نەبی بێ وەک بەندە سەگی دەرگەهی شاهی عەرەبی بێ شاهی عەرەبی یەعنی قورەیشی نەسەبی بێ جەرگی بە دوو ئەبرۆی ئەوە جنراوە دڵی من زاتێکی وەهای گرتووە ڕۆحم بە فیدای ئەو شاهان شەو و ڕۆژ دێنە قەدەمبۆسی گەدای ئەو بێخود مەبە ئیتر بە ئومێد و بە تەمای ئەو نایێتەوە لات گەر سەری داناوە دڵی من ( ( بێخود ))

موناجات رەمەزان ..مەلا محەمەد شێخ رەزا
▶︎

موناجات رەمەزان ..مەلا محەمەد شێخ رەزا

تۆ دونیا و دینم یا نەبی ( شهرام منصوری )
▶︎

تۆ دونیا و دینم یا نەبی ( شهرام منصوری )

وای لە دڵی من
▶︎

وای لە دڵی من

مداحی دیده نشده از مرحوم کوثری در حضور امام خمینی
▶︎

مداحی دیده نشده از مرحوم کوثری در حضور امام خمینی

شێخەکەی ، ڕووسورەکەی ، مەسرورەکەی عالی مەقام ( شهرام منصوری  )
▶︎

شێخەکەی ، ڕووسورەکەی ، مەسرورەکەی عالی مەقام ( شهرام منصوری )

تەکیەی جەنابی #شێخ_باباعلی_سۆڵە مورشیدی#تەریقەتی #قادری #سۆڵەیی #تەکیەی_سەرەکیی_سۆڵە_هەڵەبجەی_تازە
▶︎

تەکیەی جەنابی #شێخ_باباعلی_سۆڵە مورشیدی#تەریقەتی #قادری #سۆڵەیی #تەکیەی_سەرەکیی_سۆڵە_هەڵەبجەی_تازە

ھۆی گەرد و گەردانی من 🕋❤️— گرووپی بێخود لە شاری ڕانیە
▶︎

ھۆی گەرد و گەردانی من 🕋❤️— گرووپی بێخود لە شاری ڕانیە

ئاوایە ڕیگای عاشقان - Awaya regay 3ashqan
▶︎

ئاوایە ڕیگای عاشقان - Awaya regay 3ashqan

ای ویرن ویرانه یرده توپراق اوسته جان رقیه... سینه زنی ماندگار حضرت رقیه(س) حاج سلیم موذن زاده
▶︎

ای ویرن ویرانه یرده توپراق اوسته جان رقیه... سینه زنی ماندگار حضرت رقیه(س) حاج سلیم موذن زاده

موسڵ تەختی ئەنبیایە ، بەغداد تەختی ئەولیایە ( شهرام منصوری )
▶︎

موسڵ تەختی ئەنبیایە ، بەغداد تەختی ئەولیایە ( شهرام منصوری )

ئەی تازە جەوان پیرم و ئوفتادە و کەوتووم_بەدەنگى شەهرام مەنصوری و بیلال کەیوانى- mansuri - Kaiwani
▶︎

ئەی تازە جەوان پیرم و ئوفتادە و کەوتووم_بەدەنگى شەهرام مەنصوری و بیلال کەیوانى- mansuri - Kaiwani

شاری دڵ سەید کامیلی ئیمامی
▶︎

شاری دڵ سەید کامیلی ئیمامی

خەون بە خۆشەویست ( شهرام منصوری )
▶︎

خەون بە خۆشەویست ( شهرام منصوری )

La weranay dli shewawm لە وێرانەی دڵی شێواوم - خەلیل شەکرالی
▶︎

La weranay dli shewawm لە وێرانەی دڵی شێواوم - خەلیل شەکرالی

مەلا رسول شێخانی و مەلا عادل ولیانی
▶︎

مەلا رسول شێخانی و مەلا عادل ولیانی

سید جواد ذاکر | غریب مادر | Seyed Javad Zaker |  Gharib Madar
▶︎

سید جواد ذاکر | غریب مادر | Seyed Javad Zaker | Gharib Madar

سروودێک بۆ ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ (شەهرام مەنصوری)
▶︎

سروودێک بۆ ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ (شەهرام مەنصوری)

به تو دل ندهم به که دل بدهم  | کربلایی حسین ستوده | Hossein Sotoodeh
▶︎

به تو دل ندهم به که دل بدهم | کربلایی حسین ستوده | Hossein Sotoodeh

شهرام منصوری ( السلام و سەد سلام  )
▶︎

شهرام منصوری ( السلام و سەد سلام )

لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی..
▶︎

لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی..