الجزء (21) من القرآن الكريم، محمد صديق المنشاوي

#المنشاوي #المنشاوي_الباكي #القرآن_الكريم #القران_الكريم #القرآن تێگەیشتنی دروست بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، دوور لە توندوتیژی، دوور لە ئەفسانە و خەیاڵ ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە، بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان، ئیسلام بە 2 ملیار و ھەشت ملیۆن شوێنکەوتوو دوای ئایینی مەسیحییەت بە دووەم گەورەترین ئایینی جیھان دادەنرێت، واتە 25٪ لە دانیشتووانی جیھان موسڵمانن، مسوڵمانەکان زۆرینەی دانیشتووانی 47 وڵات پێک دێنن. ئێمەی موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە محەممەد نێردراو و پێغەمبەری خوایە. باوەڕمان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان پەیامی ڕەوانەکراوی خوایە، قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکانی پێغەمبەرمان محەممەد واتە (سوننەت) سەرچاوەی دووەمی شەریعەتی ئیسلامە، ھەروەها ئێمەی موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش محەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یوسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتووە. وڵاتی ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا 13٪ موسڵمانانی جیھان لەخۆدەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: 25٪ لە باشووری ئاسیا، 25٪ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، 2٪ لە ئاسیای ناوەڕاست، 4٪ لە وڵاتەکانی تری باشووری ئاسیا و 15٪ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕووسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتووانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە 1.9 ملیارد کەس بەم شێوەیە 24.9٪ی دانیشتووانی 47 وڵات پێکدەھێنن؛ و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا، ئەمیش بەھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بەھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئایینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان ئەرکانەکانی ئیسلام پێنجن، وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەرمان محەممەددا ھاتووە کە بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە: پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ئیسلام لەسەر پێنج بنەما دامەزراوە: شایەتمان (أشهد أن لا إله إلا الله محمد رسول الله)، نوێژکردن، زەکاتدان، ڕۆژووی ڕەمەزان، و حەج. شایەتمان: شایەتمان (أشھد أن لا إلە إلا اللە وأشھد أن محمدا رسول اللە) واتە شایەتی دەدەم ھیچ پەرستراوێکی بە حەق نییە بێجگە لە (اللە) و شایەتی دەدەم کە محەممەد پێغەمبەری خوایە. نوێژ: یەکێکە لە پەرستنەکان كه ڕۆژانە پێی ھەڵدەستين، نوێژ فەرزکراوە لەسەرمان لە ڕۆژێکدا پێنج جار (بەیانی، نیوەڕۆ، عەسر، ئێوارە، خەوتنان العشاء)، و دەبێت ڕوو بکەينە کەعبە لە مەککە لە کاتی نوێژدا. جگە لە نوێژە فەرزکراوەکان چەند نوێژێکی تر ھەیە وەک نوێژی جەژن و نوێژی مردوو و نوێژەبارانە و ھتد.. لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکاندا بانگ دەدرێت لە کاتی نوێژدا. زەکاتدان: بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایاندا ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە خۆیان دەیکەن. ڕۆژوو گرتن: لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژووەوان ھیچ خواردن و خواردنەوەیک ناخات لە بەرەبەیانەوە تا خۆرئاوابوون، ڕۆژوو لەسەر کەسانی نەخۆش و گەشتیار نییە و دەتوانن لە کاتێکی تر لە ساڵەکەدا بیگرنەوە، پێش ھاتنی ڕەمەزانێکی نوێ، یان بە بەخشینی ماڵ بە نەداران بۆ ئەوانەی کە نەتوانن بەڕۆژوو بن وەک کەسانی بەتەمەن. ڕۆژوو کارێکی گران نییە، بەڵکو مەبەستێکی ڕۆحی ھەیە، ڕۆژوو وا دەکات کە موسڵمانان یارمەتی ھەژاران بدەن بەھۆی ھەستکردن بە برسێتی، و ھەروەھا دەبێتە ھۆی نزیکبوونەوەی زیاتر لە خوا بە ھەموو مانا باوەڕی و ڕۆحییەکان. حەج: بریتییە لە سەردانی کەعبە "ماڵی خوا" لە مەککە لە مانگی زیلحەججە. ئەمەش فەرزە لەسەر ھەر موسڵمانێک کە لە توانایدا ھەبێت ئەرکانەکانی حەج بە جێ بھێنێت بە لایەنی کەمەوە جارێک لە ژیانیدا. بیروباوەڕ: بیروباوەڕی ئیسلامی و پایەکانی باوەڕ باوەڕمان بە خودا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و ڕۆژی دوایی و قەزا و قەدەر ھەیە. گە لە اللە ھیچ خودایەکی تر نییە و خودا گەردوون و ھەرچییەکی تێدایە دروست کردووە قورئان دوایین پەیامە لەو پەیامانەی کە خودا ناردوونی بۆ پێغەمبەرەکانی، و پێغەمبەرەکان ئەو پیاوانەن کە خودا ھەڵیبژاردوون تا پێغەمبەر بن. خودا (اللە) بنەمای ئیسلام دادەنرێت بە باوەڕ بوون بە خودای تاک، کە نەمرە و غافڵ نابێت و دادپەروەرە و ستەم لە کەس ناکات، ھیچ ھاوەڵێکی نییە، لە کەس نەبووە و کەسی لێ نەبووە، بەخشندە و میھرەبانە، لە گوناھ خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەردەگرێت و جیاوازی ناکات لەنێوان خەڵکدا تەنھا بە کردەوەی چاک نەبێت. دروستکاری گەردوونە و باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکیدا، و لە بیروباوەڕی ئیسلامیدا ھیچ شتێک ھاوشێوەی خودا نییە و جیاوازە لە ھەموو دروستکراوانی و دوورە لە پێشبینی بەشەر. خودا خاوەنى (ناوە جوانەکانە الأسماء الحسنى) کە ئەم ناوانە ستایش و پێداھەڵدان و پیرۆزکردنن کە لە قورئاندا یان لەسەر زمانی یەکێک لە پێغەمبەرەکان ھاتوون. فریشتە باوەڕ بە فریشتەکان دادەنرێت بە یەکێک لە بنەماکانی ئیسلام. بەپێی قورئان فریشتە ویستێکی سەربەخۆیان نییە، بەڵکو دروستکراون بۆ گوێڕایەڵی خودا و بەجێھێنانی فەرمانەکانی. ناخۆن و ناخۆنەوە بەڵکو بەندەی ڕێزلێنراون و لە فەرمانی خودا دەرناچن و سەرپێچی ناکەن. ئەرکی فریشتەکان گەیاندنی نیگای خودا دەگرێتەوە لەگەڵ ھەڵگرتنی عەرش، پیرۆزکردنی خودا، تۆمارکردنی کردەوەی کەسەکان لە چاکە و خراپە، کێشانی ڕۆح کاتی مردن و ھتد. فریشتە لە نوور دروست کراون، قورئان وتەی خودايە، و ئایەتەکانی نێرراون بە زمانی عەرەبیی ڕوون بۆ پێغەمبەر محەممەد لە ڕێگەی جوبرەئیل، قورئان ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا ناکرێت و خوا دەیپارێزێت.

الجزء (22) من القرآن الكريم، محمد صديق المنشاوي
▶︎

الجزء (22) من القرآن الكريم، محمد صديق المنشاوي

خشوع وإبداع لا يوصف | تلاوة تخطت حدود الجمال لقارئ القلوب الشيخ #المنشاوي | جودة ممتازة 🎧
▶︎

خشوع وإبداع لا يوصف | تلاوة تخطت حدود الجمال لقارئ القلوب الشيخ #المنشاوي | جودة ممتازة 🎧

سورة يس، الرحمن، الواقعة، الملك من أروع ما جود الشيخ محمد صديق المنشاوي | استمع بنية الرزق والشفاء
▶︎

سورة يس، الرحمن، الواقعة، الملك من أروع ما جود الشيخ محمد صديق المنشاوي | استمع بنية الرزق والشفاء

سورة البقرة بجودة عالية | الشيخ محمد صديق المنشاوي | ( بدون إعلانات ) | Surah Al-baqarah
▶︎

سورة البقرة بجودة عالية | الشيخ محمد صديق المنشاوي | ( بدون إعلانات ) | Surah Al-baqarah

سورة البقرة كاملة | الفقرات مجمعة لأول مرة من المصحف المرتل النادر | الشيخ محمد صديق المنشاوي 🎧
▶︎

سورة البقرة كاملة | الفقرات مجمعة لأول مرة من المصحف المرتل النادر | الشيخ محمد صديق المنشاوي 🎧

الجزء (1) من القرآن الكريم، محمد صديق #المنشاوي
▶︎

الجزء (1) من القرآن الكريم، محمد صديق #المنشاوي

إذا صدح صوت المنشاوي.. اهتزت المشاعر بخشوع عجيب 🎧
▶︎

إذا صدح صوت المنشاوي.. اهتزت المشاعر بخشوع عجيب 🎧

سورة يس والرحمن والواقعة والملك | للرزق والشفاء العاجل | الشيخ المنشاوي جودة عالية HD‏
▶︎

سورة يس والرحمن والواقعة والملك | للرزق والشفاء العاجل | الشيخ المنشاوي جودة عالية HD‏

سورة الكهف ويس والواقعة | محمد صديق المنشاوي | تلاوة هادئة استمع بنية الرزق والخير بإذن الله
▶︎

سورة الكهف ويس والواقعة | محمد صديق المنشاوي | تلاوة هادئة استمع بنية الرزق والخير بإذن الله

سورة البقرة بجودة عالية | الشيخ محمد صديق المنشاوي | ( بدون إعلانات ) | Surah Al-baqarah
▶︎

سورة البقرة بجودة عالية | الشيخ محمد صديق المنشاوي | ( بدون إعلانات ) | Surah Al-baqarah

سورة يس والرحمن والواقعة والملك | للرزق والشفاء العاجل | الشيخ المنشاوي جودة عالية HD‏
▶︎

سورة يس والرحمن والواقعة والملك | للرزق والشفاء العاجل | الشيخ المنشاوي جودة عالية HD‏

سورة البقرة بجودة عالية | الشيخ محمد صديق المنشاوي | ( بدون إعلانات ) | Surah Al-baqarah
▶︎

سورة البقرة بجودة عالية | الشيخ محمد صديق المنشاوي | ( بدون إعلانات ) | Surah Al-baqarah

فقرة نادرة لأول مرة من المصحف المرتل النادر | سورة الواقعة والحديد | الشيخ محمد صديق المنشاوي  🎧
▶︎

فقرة نادرة لأول مرة من المصحف المرتل النادر | سورة الواقعة والحديد | الشيخ محمد صديق المنشاوي 🎧

الشيخ المنشاوي - سورة البقرة (مُرتَّل)
▶︎

الشيخ المنشاوي - سورة البقرة (مُرتَّل)

سورة الكهف ويس والواقعة | محمد صديق المنشاوي | تلاوة هادئة استمع بنية الرزق والخير بإذن الله
▶︎

سورة الكهف ويس والواقعة | محمد صديق المنشاوي | تلاوة هادئة استمع بنية الرزق والخير بإذن الله

سورة يس والرحمن والواقعة والملك | للرزق والشفاء العاجل | الشيخ المنشاوي جودة عالية HD
▶︎

سورة يس والرحمن والواقعة والملك | للرزق والشفاء العاجل | الشيخ المنشاوي جودة عالية HD

سورة البقرة - طاردة للشياطين - بصوت القارئ محمد صديق المنشاوي || Surah Al-Baqarah Mohamed AlMinshawi
▶︎

سورة البقرة - طاردة للشياطين - بصوت القارئ محمد صديق المنشاوي || Surah Al-Baqarah Mohamed AlMinshawi

سورة البقرة الشيخ عبد الباسط عبد الصمد القران الكريم مباشر Surat Al-Baqarah Quran Recitation
▶︎

سورة البقرة الشيخ عبد الباسط عبد الصمد القران الكريم مباشر Surat Al-Baqarah Quran Recitation

سورة يس، الرحمن، الواقعة، الملك من أروع ما جود الشيخ محمد صديق المنشاوي | استمع بنية الرزق والشفاء
▶︎

سورة يس، الرحمن، الواقعة، الملك من أروع ما جود الشيخ محمد صديق المنشاوي | استمع بنية الرزق والشفاء

كأنه يبحر في بحر من الخشوع | سورة المؤمنون كاملة مجودة | الشيخ محمد صديق المنشاوي 🎧
▶︎

كأنه يبحر في بحر من الخشوع | سورة المؤمنون كاملة مجودة | الشيخ محمد صديق المنشاوي 🎧