فڕین

سەرکێشی ئەو وزه‌یه‌یه‌ خولیاکان گەشە پێدەدات، مرۆڤ بەبێ خولیاکانی ناتوانێ دوور بڕوانێت، ھەوڵبدات، چێژ وەرگرێت و بەرەو ڕووی ژیان بێتەوە. پاراگلایدەر وەرزشێکی چێژبەخش ھاوتەریب ترسئامێزە و لە کوردستان تازەیە. ئەو کوڕە دەیەوێ بفڕێ و ماڵی خۆی لەناو ئاسماندا دۆزیوەتەوە. دەبێ زۆربەی شاخەکانی شاھیدی چێژی فڕینی ئەو بن بۆ نموونە لە شاخی ساراوە بەرە و شاری ھەڵەبجە، خولیاکانی ھونەر سێبەر بەسەر ئەو جوگرافیایەدا دروست دەکات کە بەسەریدا تێدەپەڕێت و سەرکێشییەکانی لەسەر سنگی زەوی نیشتیمانەکەیدا تۆمار دەکات. https://www.kurdistan24.net/so/docume...