گەلۆ - ڕەسووڵ نادری

وێژەر: ڕەسووڵ نادری وێژەر: حەمەدی ئاغای ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم گەلۆ ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبە ماڵ و کۆست کەوتە چەندی لە ئێشە چەندی لە ئۆفە چەندی لە برینە بڕینە ئەمن دەڵێم غەواسی دەوان بەحران چن؟ شەهێن و شمقاڕن، شالوورن، شەنگەسینە. ئاغای دەوان ڕووباران چن؟ چنارن، لاولاون، پەلکە سپیداری شەنگەبینە. ئەمن دەڵێم: هەر کەسانێکی یارکۆڵێ من ناز ناکا ئەوە دوو خاڵی ڕەشی عەقرەبی لە قوڵکێ گەرنێ دەڵێی سووڕەت شایینە بە مەزەبی دەکوڕە لاوان، بە مێردەکاران هەر کەسانێکی ئەوان خاڵان ڕامووسێ، لە بۆ دنیایەی سەدە لە بۆ قیامەتێ قایم دەبێتەوە دینە. سەد ماشەڵـڵا دەڵێی کەوێ نەخشینە، ئەمن سەد حەیف و دووسەد مەخافەتی دە دنیایەم دێتێیە بۆ وێ مەحبووبێ جوانی جوان چاک هەموو شەوێ دەحەدەحەدی نیوە شەویدا بە پەنجێکە پڕ لەئەنگوستیلە، بە قامکێکی شووش و باریک هەڵدەستێتەوە سەر لانکی گولێکی دەدوو دینە. ئای گەلۆ، مەدارێ لەدلم گەلۆ ٢ ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم گەلۆ ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبە ماڵ و کۆست کەوتە چەندی لە ئێشە، چەندی لە ئۆفە و چەندی لە برینە و چەندی لە ماجەرایە ئەوە جەمعی گوڵان پۆل بەست دەبوون دەهاتنەوە کنە من دەیان کوت: وەرە شەرحێمان بکە بزانە لەوان گوڵان کێهەمان جوانترین لەسەر ئەوێ کاو لە دنیا دەمکوت: گوڵینە شەرعێ وە بە من ناکرێ بچنەوە کن پشوێکە بای شەماڵی ئەو شەوگەڕە و دەگەڕێتەوە لە کوێستانی دەباسەفایە ئەوە جەمعی گوڵان پۆل بەست دەبوون، سوێسنێ دەیکوت بەهەڵاڵێ، هەڵاڵێ دەیکوت بە بەیبوونێ، بەیبوونێ دەیکوت بە گیا خاوێ، گیاخاو دەیکوت بە شلێرێ، شلێر دەیکوت بە شەشپەڕێ، بە هەموانیان دەیان ناردە کن قۆپەنی شەنگە بیزایە پۆل بەست دەبوون و دەچوونەوە کن پشوێکە بای شەماڵی، دەیکوت شەماڵ وەرە شەرعێمان بکە ئەگە شەرعێمان بگۆڕی پێناو دارمان بی لەسەر بەردی سەخرەتووڵڵایە. دەوەرە بزانە لەوان گوڵان کێهەمان جوانترین لەسەر ئەوێ کاو لە دنیا شەماڵ دەیکوت: گوڵینە هەمووتان لەزیزن، هەمووتان تەمیزن، هەمووتان جوان و جوان چاکن ئەما لاڵ بم ئەگە دوو ڕۆژان و بارانێ ڕەحمەتێ لێ نادا سیس دەبن لە بەر ئەوێ گەرمایە بەڵام سوورەگوڵێک هەیە لە باغی شەددادی، ئەو سوورەگوڵە ساڵ دەری دوازدەی مانگێ بیست و چوار سەعات دەمیجازێکی دایە ئەگە ئەویش و دەگەڵ بن نابنەوە بە خاڵێکی شیرن لەیلایە ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم ئای گەلۆ ٣ ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم گەلۆ ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبە ماڵ و کۆست کەوتە چەندی لە ئێشە، چەندی لە ئۆفە و چەندی لە برینە و چەندی لە ماجەرایە ئەمن دەڵێم بانگێکم وەبەر خوداوەندی میری مەزن، بانگی دیم وەبەر محەمەدەلـمستەفای، بانگی سێوەمم وەبەر ئەوان مەلاو فەقێیان ئەگەر ساڵ دەری دوازدە مانگێ بەنووکی قەڵەمی نایەڵن دینی موحەمەدی بفەوتێ ئەمن دەڵێم بەوێ شۆخێ شەنگێ کەڵەگەتێ دەوەرە لێدەین جەفەنگێ، بکەین سوحبەتێ، خودا گەلێک غەفوور و ڕەحیمە لە بۆ ڕۆژی ئاخرەتێ دەڵێم برۆت بە من بمێنێ بەگوڵی شەکێ، سینگت بە من بمێنی بە بەفری حەسەنجەلالی ئەگەر ساڵ دەری دوازدە مانگی پاییز و بەهار و زستانان دەمایەوە لە کوێستانی پیرە کوسرەتێ چاوت بە من بمێنێ بەوەنەوشاخە مانگی بەهارێ ئەگە لە تیرەکی کوێستانان دوو ڕۆژانی بارانی ڕەحمەتێ لێ نادا بەر دەداتەوە سەری خەجاڵەتێ ئای گەلۆ، مەداری لە دلم ئای گەلۆ نووسین: خالید قادری ڤیدیۆی هەمەڕەنگ سەبارەت بە کوردستان و بەتایبەت سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 🔴🟡🟢 #Kurds #Kurdistan #Kurdi #Kurdish #Rojhelat #EastKurdistan #Merîwan #Bokan #Mihabad #Mahabad #Komar #JinaAmini #MahsaAmini #PeshawaQazi #Qasimlu #PDK #KDP #Barzani #Talabani #Kerkuk #Urmia #Wirme #Serdeşt #Şino #Piranshar #Bane #Sine #Sanandaj #Degulan #Kamiyaran #Ilam #Kirmaşan #QaziMihammad #KomariKurdistan #PKK #Pjak #PYD #Servan #Gerilla #Peshmerga #JinJîyanAzadî | #KurdishLivesMatter #مهسا_امینی #MahsaAmini #ژینائەمینی #GeneralStrikeinKurdistan #مانگرتنی‌گشتیی‌ڕۆژهەڵات #شۆڕشی‌ڕۆژهەڵاتی‌کوردستان #مردن٠بۆستەمکەر٠چ٠شابێ٠چ٠ڕێبەر #پارتی‌یەکێتی ⁧#نەوتی‌کوردستان ⁩ ⁧#نەوت‌و‌گازی‌کوردستان #پەرلەمانی‌کوردستان #پارتی‌یەکێتی #نەوەی‌نوێ #بزووتنەوەی‌گۆڕان #یەکێتیی‌نیشتمانیی‌کوردستان #پارتی‌دێموکراتی‌کوردستان #هەرێمی‌کوردستان #باشووری‌کوردستان #باکووری‌کوردستان #ڕۆژئاڤای‌کوردستان #ڕۆژهەڵاتی‌کوردستان #یان‌کوردستان‌یان‌نەمان #کوردستان‌نیشتمانی‌جوان #ئاڵای‌کوردستان

خەجەدۆم و رە سوڵی نادری
▶︎

خەجەدۆم و رە سوڵی نادری

Gelo Nr 2 With Casim
▶︎

Gelo Nr 2 With Casim

Ahmad Hairan-_-خۆشترین حه‌یران
▶︎

Ahmad Hairan-_-خۆشترین حه‌یران

GOOSEBUMPS! THE WORLD STOPPED TO WATCH MOROCCO BEAT BRAZIL FOR THE FIRST TIME IN HISTORY
▶︎

GOOSEBUMPS! THE WORLD STOPPED TO WATCH MOROCCO BEAT BRAZIL FOR THE FIRST TIME IN HISTORY

بە کورد بۆنی خۆت شانازی بەکە .و بەمیژۆی خۆت کە تاریخی ٢٥٠٠ ساڵەی هەیە.
▶︎

بە کورد بۆنی خۆت شانازی بەکە .و بەمیژۆی خۆت کە تاریخی ٢٥٠٠ ساڵەی هەیە.

Unbelievable Smart Worker & Hilarious Fails | Construction Compilation #8 #adamrose #smartworkers
▶︎

Unbelievable Smart Worker & Hilarious Fails | Construction Compilation #8 #adamrose #smartworkers

Ego Bodybuilder HUMILIATED Beyond Belief 🤯 |  Anatoly GYM PRANK
▶︎

Ego Bodybuilder HUMILIATED Beyond Belief 🤯 | Anatoly GYM PRANK

باوكم عبدوڵا هەیاسی ناسراو بە (سنجانی )
▶︎

باوكم عبدوڵا هەیاسی ناسراو بە (سنجانی )

ره‌سول نادری ـ له‌ زندانی کۆماری ئیسلامی و به‌زمی پێش نویژی
▶︎

ره‌سول نادری ـ له‌ زندانی کۆماری ئیسلامی و به‌زمی پێش نویژی

زۆر تایبەت کاك فەردین محمدی
▶︎

زۆر تایبەت کاك فەردین محمدی

ره‌سوی نادری و گاوانی گه‌رۆرێ
▶︎

ره‌سوی نادری و گاوانی گه‌رۆرێ

karkwk کەرکوک
▶︎

karkwk کەرکوک

Ali Kardar - Galo - عيلی کەردار - گەلۆ
▶︎

Ali Kardar - Galo - عيلی کەردار - گەلۆ

Alice Weidel rechnet mit der kompletten politischen Klasse ab! - AfD-Fraktion im Bundestag
▶︎

Alice Weidel rechnet mit der kompletten politischen Klasse ab! - AfD-Fraktion im Bundestag

مامۆستا هێمن موکریانی / فرمێسکی ڕنوو
▶︎

مامۆستا هێمن موکریانی / فرمێسکی ڕنوو

Suuqa cusub ee Gaalkacyo loo dhisay.
▶︎

Suuqa cusub ee Gaalkacyo loo dhisay.

mqamy galo mam xdr bakameray hamid zhaniar  بە بلوێرمام خدر مقامی گەلۆ
▶︎

mqamy galo mam xdr bakameray hamid zhaniar بە بلوێرمام خدر مقامی گەلۆ

(عومەر عوسمان مێرگەسۆری ) باسی رۆڵی سەركردەی نەمر (ئیدریس بارزانی) لە داستانی هەندرێن دەكات
▶︎

(عومەر عوسمان مێرگەسۆری ) باسی رۆڵی سەركردەی نەمر (ئیدریس بارزانی) لە داستانی هەندرێن دەكات

Merz startet Weltraumoffensive für 35 Mrd € + GEZ-Zwangsvollstreckung: Deutscher soll 1 Mio € zahlen
▶︎

Merz startet Weltraumoffensive für 35 Mrd € + GEZ-Zwangsvollstreckung: Deutscher soll 1 Mio € zahlen

Afghan most Famous Kabuli Pulao | Pakistani Karahi | Biryani recipe | Roasted chicken | Street food
▶︎

Afghan most Famous Kabuli Pulao | Pakistani Karahi | Biryani recipe | Roasted chicken | Street food