سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە 28-9-2025
ئەمڕۆ یەکشەممە 9/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، ڕێبەری سەلامەتی ڕاگەیەنرا، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێبەرە، دەبێتە بناخە و بنەمایەک بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆگا و بەنزینخانە و هەموو ئەو پڕۆژانەی کە هاووڵاتییان تێیدا دەژین، یان مامەڵەی ڕۆژانەی لەگەڵ دەکەن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لەم شوێنانە، پارێزراو بن و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیان پێ نەگات. ئەمەش دەقی گوتارەکەیە: بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان ڕۆژتان باش، زۆر زۆر بەخێر بێن خۆشحاڵم كە لێرەم و لەگەڵ ئێوە شاهیدی بینینی ئەم پێشكەوتنانە بووم كە لە وەزارەتی ناوخۆدا هەیە. دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە، کە نووسینەوە و ئامادەکردنی ڕێبەری سەلامەتییە. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە ڕوانگە و ستراتیجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان و ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە. مایەی خۆشحاڵی و دەستخۆشییە، وەزارەتی ناوخۆ لە چەندین سێکتەری جیاوازدا، دەستپێشخەری گرنگ و پڕۆژەی گەورەیان جێبەجێ کردووە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکرێت. ئەم ڕێبەرە، دەبێتە بناخە و بنەمایەک بۆ پاراستنی سەلامەتی لە باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆگا و بەنزینخانە و هەموو ئەو پڕۆژانەی کە هاووڵاتییان تێیدا دەژین یان مامەڵەی ڕۆژانەی لەگەڵ دەکەن، ئامانج لە ئامادەکردنی ئەم ڕێبەرەش ئەوەیە، هاووڵاتییان لەم شوێنانە پارێزراو بن و هیچ زیانێکی گیانی و مادديیان پێ نەگات و ڕێگری بکرێت لە ڕوودانی هەر هەڵەیەکی تەکنیکی نەوەک خوانەخواستە کارەساتێک ڕووبدات و زیانێکی گەورەی مرۆیی و ماددی لێ بکەوێتەوە. وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتێکی گەورە و گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و جگە لەوەی وەزارەتێکی خزمەتگوزارییە و چەندین جۆری خزمەت پێشکەشی هاووڵاتییان دەکات، لە هەمانکاتدا جێبەجێکاری یاسایە و بەرپرسیاریشە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتییان بەهاوئاهەنگی و هاوکاريی دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە. لە سایەی شەونخوونی و ماندووبوونی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی تر، ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی تاوان و لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان، ئێمە باشترین تەکنۆلۆژیامان خستووەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیسی کوردستان، بۆ ئەوەی زۆر ئاسانتر و خێراتر بتوانن بە دوای تاوانباراندا بگەڕێن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆوە، پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیا و ئامێر و کەرهستەی ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوەی بۆ تیمەکانی بەرگريی شارستانی دابین کردووە، بەڵام بێگومان لەم کەلوپەلانە گرنگتر، ئەوەی کە چۆن ڕێگری بکەین لە ڕوودانی کارەسات و سنووردانان بۆ ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە و تەشەنە نەکردنی، ئەمەش لە ڕێگەی پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێبەرەکانی سەلامەتی دەبێت، کە پێویستە بەدواداچوونی تەواو بکرێت و بە تەواوی جێبەجێ بکرێن. لێرەدا بە دەرفەتی دەزانم ئاماژە بە دەستپێشخەری و پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگی وەزارەتی ناوخۆ بکەم، کە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هەزاران هاووڵاتی، ئەویش دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆییە، کە وەزارەتی ناوخۆ بە بیر و ستراتیژێکی ڕوون دەستی بە جێبەجێکردنی کرد و لەو شوێنانەی پڕۆژەکە بە تەواوی کەوتووەتە کار، لە ماوەی یەک ساڵدا، ڕووداوەكانی هاتووچۆ بە ڕێژەی %50 کەمیان کردووە و مردن و برینداربوونی سەخت زیاتر لە 60% دابەزیوە. هەروەها بووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی زیانی گەورەی دارایی بە هاووڵاتیيان، کە بە هۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە پێشتر تووشی دەبوون. ئەمە سەرەڕای ئەو زیانە زۆرانەی بەر شەقامەکان و پڕۆژەکانی حکومەت دەکەوتن. وەزارەتی ناوخۆ هەروەها لە ڕێگەی پڕۆژەی دیکە لە بواری پەروەردەکردنی شوفێران لە ڕێی سیستمی نوێی ڕاهێنانی شوفێری و سیستمی نوێی ساڵیانە و مۆڵەتی شوفێری، ڕووداوی گیانلەدەستدان و برینداربوون و زیانی دارایی کەم کردووهتەوە، کە لە ساڵانی داهاتوودا، ئەنجامە ئەرێنییەکانی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە زياتر بە ڕوونی دەردەکەون. داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم، لەپێناو پاراستنی گیان و سەر و سامانی خۆیان و پاراستنی سەلامەتيی هاووڵاتییان، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆ بن، بۆ ئەوەی هەموومان لە کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو دوور بين. خوشک و برایانی بەرێز: كوردستان لە هەموو سێکتەرەکان پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش جێی دەستخۆشییە و هەموومان شانازی بەو پێشکەوتنانەوە دەکەین. بەڵام دەبێت خۆشمان بگونجێنین و ئاستی کوردستان لە پێوەر و ستاندارە نێودەوڵەتییەکان نزیک بکەینەوە وا بکەین کە هاووڵاتییانی کوردستان چەند سوودمەند بن لە پێشكەوتن و تەكنەلۆژیا، ئەوەندەش پارێزراو بن لە مەترسییەكان. هاوشێوەی ئەم ڕێبەرەی كە ئەمڕۆ بینیمان، لە وەزارەتەكانی تریش ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەرچوواندنی ڕێبەری تر كە بخرێنە خزمەتی هاووڵاتیيان. حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی خۆیەتی لەپێناو باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیيان، ڕۆژ بە ڕۆژ كار بكات و خۆی ماندوو بكات، بەڵام زۆر زۆریش گرنگە هاووڵاتیيانی خۆشەویست هاوكار بن و بە بێ هاووڵاتیيان، بێگومان حكومەت بە تەنیا ناتوانێت سەركەوتوو بێت. داوای من لە هاووڵاتیيانی خۆشەویست ئەوەیە كە ئەو ڕێنماییانەی دەردەچن پابەند بن پێیانەوە، چ بۆ سەلامەتیی خۆیان بێت یانیش بۆ سەلامەتیی كەسوكار و هاووڵاتیيانی دیكە، لە هاتوچۆ، لەسەر ڕێگەوبان، یان بابەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاگر یان هەر بابەتێكی تر، ڕێنمایيی پێویست هەیە، هیوادارم لەبەرچاویان بگرن.

بەپەلە؛ دیبەیتی گەرمی ساڵ لەنێوان عەبدولـلەتیف ئەحمەد و موسەننا ئەمین

دوو قسە؛ سەردار عەبدوڵڵا باسی گەندەڵییەکانی عێراق دەکات

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- بەنداوی گۆمەسپان؛ سێیەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستان

چ باسە | نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر

نهێنی کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی خۆی چەکی هەڵگرتووە؟.. ئیلهام ئەحمەد میوانە

Massive Crowds Flood Tehran for Khamenei Funeral Procession

ئازاد جندیانی باسی رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ دەکات

لوقمان وەردی: هاوپەیمانێتیی یەکێتی و نەوەی نوێ هیچ گرفتێکی نییە

President Ahmed al-Sharaa clarifies the truth about Trump's announcement to hand over the "Hezbol...

سەنگەر مەنتک، بەرپرسی ئۆفیسی نەوەی نوێ لە ھەولێر، دەستی لەکار کێشایەوە

ئۆپراسیۆنە سەربازیییەکەی پارتی بۆ تەسفیەی ڕق و کینەیەکی کۆن

A funeral procession for Iran's Supreme Leader drew massive crowds in Tehran

BREAKING.. Uproar in Ranj Sangawi’s studio over corruption issues

ناوی 50 کورد لە لیستی داواکراوان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان

Exposing the LIES of the 20th Century | Aaron Bastani Meets Tariq Ali

شاسوارعەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی رێککەوتنەکە واژۆ دەکەن

ئەو دوو بەرپرسەی لە هەولێر گیراون کێن؟

Demirtaş'tan yeni açıklama: Az kaldı #KonuşmaZamanı (24 Haziran 2026)

'I'm a BIG crypto guy!': Trump BRAGS about raking in BILLIONS from crypto while supporters lose cash

