kamal mazhar 2 كورتەیەك لە ژیاننامەی د.كەمال مەزهەر لە زاری خۆیەوە

دوای گەڕاندنەوەی تەرمەكەی لە ئەڵمانیاوە بۆ هەرێمی كوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی مێژوونووسی گەورەی كورد د. كەمال مەزهەر لە سلێمانی بەخاك سپێردرا. د. كەمال مەزهەر، مێژوونووس و نووسەری گەورەی كورد لە 16ی ئەم مانگە و لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. دوای گەڕانەوەی تەرمی د. كەمال مەزهەر بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڕێكرا بۆ سلێمانی و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی ئازار، لە گردی سەیوان لە سلێمانی لە تەنیش گۆڕی (ئەمین زەكی بەگ) بەخاك سپێردرا. كەمال مەزهەر لە ساڵی 1937 لە شارەدێی ئاخجەلەر لە دایك بووە و بەهۆی بوونی چەندین بەرهەم لەبواری نووسین و مێژوو نازناوی “مێژوونووسی گەورەی كورد”ی پێ‌ دراوە. لە ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە زانکۆی بەغدا کارناسیی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و لەوێ‌ لە ساڵی ١٩٦٩ی زایینی لە ئەنستیتۆتی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت، ھەروەھا ئەندامی یەکێتیی نووسەرەکانی کورد و ئەنستیتۆتی کورد لە پاریس بوو. پوختەیەك لە كارەكانی: یەكەم/ بە زمانی عەرەبی 1- كوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەكەم 2- ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت 3- چاوپێكەوتنێك بە چەند كێشەیەكی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین 4- ڕۆلی گەلی كورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق 5- سەرھەڵدان 6- چینی كرێكاری عێراق پەیدابوونەوە و یەكەمین بزووتنەوەكانی 7- مەكیاڤێلی و مەكیاڤێلیسم 8- حەقیقەتەكانی مێژووی كوردەكان 9- چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەكان 10- چەند وانە لەسەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ دووەم/ بە زمانی كوردی 1- كوردستان لە ساڵەكانی شەڕی یەكەمی جیھاندا 2- كورد و كوردستان لە بەڵگەنامە نھێنییەكانی حكوومەتی بەریتانیادا 3- ژن لە مێژوودا: كورتە باسێكی مێژوویی و كۆمەڵایەتی 4- تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە ڕۆژنامەنوسی كوردیدا 5- مێژوو 6- ڕونەسانس 7- پەڕەكانێك لە مێژووی گەلی كورد 8- چینی كرێكارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەكەمین بزووتنەوەكانی سێیەم/ بە زمانی ڕووسی 1- خەباتی ڕزگاركەری كوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢–١٩١٨ی زایینی 2- كورتەیەك لە مێژووی كوردەكان لە ساڵانی ١٩٥٨–١٩١٨ی زایینی 3- بەشدرایكردن لە نووسینی كتێبەكانی: پەیدابوونەوەی چینی كرێكار لە وڵاتە ئاسیایییەكان و ئەفریقایییەكان چوارەم/ وەرگێڕانەكان 1- سەبارەت بە فێئۆدالیزم لە نێو كوردەكان ئا. شامیلۆف 2- وەرگێڕانی ٥ كتێبی وانەیی زانكۆ 3- كوردەكانی ئیمپراتۆریی عوسمانی

Pencemor- پەنجەمۆر- چەلەبییەکانی هەولێر تورکمانن؟ نھێنیی داخستنی یەکەم گۆڤاری کوردی
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر- چەلەبییەکانی هەولێر تورکمانن؟ نھێنیی داخستنی یەکەم گۆڤاری کوردی

ابعاد كمال مظهر
▶︎

ابعاد كمال مظهر

د.كه‌مال مه‌زهه‌ر  dr.kamal mazhar
▶︎

د.كه‌مال مه‌زهه‌ر dr.kamal mazhar

سەدام حسێن چی بە د. کەمال مەزهەر وت؟ د. کەمال دەڵێت: 25 خولەک قسەم کرد ئەو پیاوە قسەی پێ نەبڕیم.
▶︎

سەدام حسێن چی بە د. کەمال مەزهەر وت؟ د. کەمال دەڵێت: 25 خولەک قسەم کرد ئەو پیاوە قسەی پێ نەبڕیم.

دکتۆر ئازاد حسن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە
▶︎

دکتۆر ئازاد حسن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە

جیاوازی چییە لەنێوان سوننە و شیعە؟! ٢٠ خاڵی ناکۆکی نێوان سوننە و شیعە
▶︎

جیاوازی چییە لەنێوان سوننە و شیعە؟! ٢٠ خاڵی ناکۆکی نێوان سوننە و شیعە

د. کەمال مەزهەر.. هەگبەی پڕ حەقیقەتی مێژوو
▶︎

د. کەمال مەزهەر.. هەگبەی پڕ حەقیقەتی مێژوو

ڕەسووکە لێرەیە؛ کەیف و خۆشی لەگەڵ خزمانی شێنێ
▶︎

ڕەسووکە لێرەیە؛ کەیف و خۆشی لەگەڵ خزمانی شێنێ

بەسەرهاتێکی مامۆستا کە بەشێکی زۆری مزگەوتەکەی خستە گریان 😢
▶︎

بەسەرهاتێکی مامۆستا کە بەشێکی زۆری مزگەوتەکەی خستە گریان 😢

ئەزمونی پڕۆفیسۆرێکی کورد لە بازاڕ و زانکۆکانی [ ئەمریکا و چین ]
▶︎

ئەزمونی پڕۆفیسۆرێکی کورد لە بازاڕ و زانکۆکانی [ ئەمریکا و چین ]

بۆچی ئیبن تەیمیە دوژمنی زۆربوو؟! نهێنییەکانی ژیانی شێخی ئیسلام ( ابن تيمية )
▶︎

بۆچی ئیبن تەیمیە دوژمنی زۆربوو؟! نهێنییەکانی ژیانی شێخی ئیسلام ( ابن تيمية )

كارەساتی هەكاری چۆن ڕویدا و بۆچی ڕویدا؟
▶︎

كارەساتی هەكاری چۆن ڕویدا و بۆچی ڕویدا؟

ناوەندی رۆشنبیری دكتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
▶︎

ناوەندی رۆشنبیری دكتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ

Surah Al Kahf (سورة الكهف) | Special Friday Quran Recitation 2026 | #surahkahf | Habibullah TV
▶︎

Surah Al Kahf (سورة الكهف) | Special Friday Quran Recitation 2026 | #surahkahf | Habibullah TV

ئه رشيفه كاني بزووتنه وه ي ئيسلامي , له مه كته بي رابه رى گشتی
▶︎

ئه رشيفه كاني بزووتنه وه ي ئيسلامي , له مه كته بي رابه رى گشتی

31 ئاب لە یادەوەری عوسمان بانیمارانیدا
▶︎

31 ئاب لە یادەوەری عوسمان بانیمارانیدا

ڕەسەنترین شاری کوردی لەسەر ئاستی جیهان شارە جوانەکەی مەریوان ❤نزیکترین شار لە پێنجوێنەوە.
▶︎

ڕەسەنترین شاری کوردی لەسەر ئاستی جیهان شارە جوانەکەی مەریوان ❤نزیکترین شار لە پێنجوێنەوە.

Trump Gets Booed & Falls Asleep During NBA Finals, Claims War is Almost Over & Goodbye Spencer Pratt
▶︎

Trump Gets Booed & Falls Asleep During NBA Finals, Claims War is Almost Over & Goodbye Spencer Pratt

بەرنامەی باخی كتێب شكریە رەسوڵ   چیرۆكی كتێبخانەكەی دكتۆر شوكریە رەسول
▶︎

بەرنامەی باخی كتێب شكریە رەسوڵ چیرۆكی كتێبخانەكەی دكتۆر شوكریە رەسول

I Asked Locals What Life is Like in Post-War IRAN: Media Won't Show You This
▶︎

I Asked Locals What Life is Like in Post-War IRAN: Media Won't Show You This