Dr Aras - دکتۆر ئاراس - شێوازی دروستکردنی پەنیری کوردی
لە بڕگەیەکی بەرنامەی دکتۆر ئاراس باس لە پەنیری کوردی دەکرێت و چۆنیەتی دروستکردنی پەنیری کوردی رووندەکرێتەوە، هەروەها پسپۆڕێکی خۆراک سوود و پێکهاتە خۆراکییەکانی نێو پەنیر باسدەکات و دەڵێت: ''دەوڵەمەندە بە پرۆتین، کانزاکان و کالسیۆم، هەروەها ئێسک پتەو دەکات.'' دکتۆر چیمەن جاف، پسپۆڕی خۆراک روونی دەکاتەوە، پەنیر رێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا-3 و مادە دژەئۆکسێنەکانی تێدایە، بەمەش دەتوانێت تووشبوون بە هەوکردن کەمبکاتەوە. پسپۆڕەکەی خۆراک کاریگەریی شێواز و بەخێوکردنی ئاژەڵ لەسەر پەنیر رووندەکاتەوە و دەڵێت: ''ئەگەر ئاژەڵەکە سەوزە بخوات ئەوا پەنیرێکی تەندروستی لێ بەرهەمدێت، بەڵام ئەگەر ئاژەڵەکە بەتەنیا ئالیک بخوات ئەوا مادەی خۆراکی لەنێو پەنیرەکە کەمدەبێتەوە.'' بە گوتەی د. چیمەن، لە هەر 100 گرام پەنیر 16 گرام لە پڕۆتینی تێدایە و دەشڵێت: ''وەرزشڤانان لەنێو ژەمە خۆراکییەکانیاندا لەگەڵ گۆشت و مریشک بایەخ بە پەنیریش بدەن.'' ''کێن ئەو کەسانەی نابێت پەنیر بخۆن'' دکتۆر چیمەن باسی خانمانی دووگیان دەکات و دەڵێت: ''خانمانی دووگیان نابێت بیخۆن، چونکە دەشێت پاکژنەبێت و خانمەکە تووشی بەکتریا ببێت کە زیانی بۆ کۆرپەلە هەیە.'' هەروەها د. چیمەن هۆشداریی دەداتە ئەوانەی تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵن یاخود چەورییەکانیان بەرزە و رایدەگەیێنێت، پێویستە بە رێژەیەکی زۆر کەم و سنووردار بیخۆن. هاوکات پسپۆڕەکەی خۆراک ئەوەش ئاشکرادەکات، بەکارهێنانی خوێی زۆر بۆ پەنیری کوردی دەشێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دروستبکات و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادبکات.

خوێ بخۆین یان نا؟

Podcast- پۆدکاست - 'هەموو پارەدارێک سەرمایەدار نییە'.. حاجی هەژار چەند چیرۆکێک دەگێڕێتەوە

شێوازی دروست کردنی لۆرو پەنیر بە شیری مانگا

د. محەممەد خانی باسی جیاوازی نێوان ژن و پیاو دەکات و بابەتەکە یەکلادەکاتەوە

Ի՞նչ կլինի, եթե ամեն օր ձու ուտեք: Կարելի՞ է, թե՞ ոչ: Ամբողջական վերլուծություն:

بالای ۶۰ سال؟ ۴ آجیل که باید بخورید و ۴ آجیل که هرگز نباید به آنها دست بزنید!

ژاندنی ماست بۆدۆ درووست کردنی کەشک👌

دروستکردنی پەنیر لە لادێ

هۆزان دینۆ میوانی سورەیایە و نهێنییەکانی ژیانی تایبەت و هونەریی خۆی باس دەکات

کێشەی لاوازی سێکسی لە پیاوان لەگەڵ د.شاخی محسن

پەنیری کوردی زۆربەئاسانی/الجبنة الکوردیة بطریقة سهلة

وەرزی خستنە بازاڕی پەنیری کوردی و پەنیری مەیرە دەستیپێکردووە

ماسی ناو فڕن و خۆشکردنی

Pencemor- پەنجەمۆر- چەلەبییەکانی هەولێر تورکمانن؟ نھێنیی داخستنی یەکەم گۆڤاری کوردی

Şêwaza dagirtina penêrê kurdî

دروست کردنی پەنیری سپی یاخود پەنیری کوردی 🤩طريقة عمل جبن

روش کاشت هل در خانه: گام به گام _ باغبان آزاد : همه میتواند🤑 how to plant cardamom at home

Paner drwest krdin دروست کردنی پەنیر کوێستانی گۆڕەبۆت

Pencemor- پەنجەمۆر- "باسی ئەم پیاوەم بۆ مەکەن!" سەدام بۆچی قەڵەمەکەی کێشا بە مێزەکەیدا؟

