هونەرمەندی کۆچ کردو مامۆستای شمشال مامە قالە ٢

قــــــالــە مــەڕە "قادر عەبدوڵڵازادە" ناسراو بە "قالەمەڕە" ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی 1925 لە گوندی "کولیجە" سەربە "بۆکان" هاتۆته ژیانه‌وه. ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن "شێخ محەمەد شێخی بورھان" لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆشده‌ویست، لەبەرئەوەی مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە، نازناوی "قاڵەمەڕە"ی پێبه‌خشییه‌وه. له پەنجاکان و ساڵانی دواتردا لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی ئه‌فسوناوی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و ڕەسەنی پێشکەشکردووه و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێوێنەوە ھێناوه‌ته گۆڕەپانی ھونەرییەوە. دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵێك ھاوکاری ھونەری ھونەرمەندی سترانبێژی بەتوانای کورد "حەسەن زیرەک"ی کردووه و لە پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی داوه. "قاڵە مەڕە" باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی شه‌ش ساڵانیدا کۆچی دواییکردووه. ھەر وەك خۆی دەڵێت، تەواوی ژیانی بە نائارامی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. 1945 - 1946 پەیوەندی بە "کۆماری مەھابادە"وە کردووه و دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ نەمران "ھەژار" و "ھێمن موکریانی"دا ھەبووە. لە دوای لەسێدارەدرانی "قازی موحەممەد"ی سەرۆک کۆمار، ھانا بۆ ئەشکەوتی "گوڵاڵە" ده‌بات، دواتر پەنا دەباتە ماڵی "عەباس ئاغای سەرکەپکان" و "ئەحمەد ئاغای کۆیە". ساڵانی 1967 - 1968 بۆتە ھاوڕێی "مەلا ئاوارە"، "مەلا مەحموودی زەنگەنە" و "سولەیمانی موعینی". ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی 1985 ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە. ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی 1987 بە نهێنی لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ی کورد و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە. گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێکدایە، کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نەتەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن؛ بەڵکو تەنانەت وەک بلیمەتێك باسی قالەمەڕ دەکەن. بۆ نموونە مامۆستا "ئەنوەر قەرەداخی" ده‌رباره‌ی "قالەمەڕە" دەڵێت: "پەنجەکانی مامەقالە پەنجەیەکی کورتی ڕەسەن، پەنجەیەکە، کە کەم کەس ھەیە بەم شێوازە بتوانین دەستی بۆ درێژ بکەین و زۆر پێویستە ئێمە بەو پەڕی ڕێزەوە و بەو پەڕی گەورەییەوە بڕوانینە مامە قالە ئه‌زموونی ژیانی ئەو بکەینە نووسراوێك لە کتێبەکاندا بڵاوی بکەینەوە، تا نەوەکانی داھاتوومان دەیان ماستەرنامە و دکتۆرانامەی لە سەری بنووسن." ھەروەھا مامۆستا "ع.ج. سەگرمە"ش لە سەر ھونەری قالەمه‌ڕ دەبێژێت: "قالەمەڕە شمشاڵژەنێکی بەتوانا و لێهاتووە، شارەزاییەکی زۆری لە مۆزیکی کوردیدا ھەیە و شارەزاییەکەی بۆ بێهتر لە نیو سەته‌ی ژەنینی ئەو ئامێرە ده‌گه‌ڕێته‌وه. دەتوانم بڵێم لووتکەی ژەنینی ئامێری شمشاڵ لە موزیکی کوردیدا، لە ژەنینەکەی قالەمەڕە دایە. ھەروەھا دەتوانم بە حەسەن زیرەکی بەناوبانگی بەراورد بکەم و بڵێم ئەگەر حەسەن زیرەك بەتواناترین و بەناوبانگترین سترانبێژی میللی مووزیکی کوردی سەتەی بیستەم بووبێت، ئەوا قالەمەڕەش بە دڵنیاییەوە چاکترین شمشاڵ ژەنی موزیکی کوردی سەتەی بیستەمە." مامۆستا "حسێن یوسف زەمانی"، مۆسیقاری بەناوبانگ، دەیان جار لەسەر ھونەر و بلیمەتی قالەمەڕە دواوە. ھونەرمەندی موزیك و بەیت و حەیران و لاوك و سترانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری کوردستان "قالەمەڕە" خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە، کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی زه‌نگینی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی ئه‌وینانه‌یه و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێك مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوە و لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون. لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە مێهره‌گانه‌ مه‌زنه‌کان و پربایەخەکانی ھونەری موزیك لە ئێران ھونەرمەند "قادر عەبدوڵڵازادە" بە نازناوی "گنج متحرک" ناسراوە واتە "گەنجینەی گه‌ڕۆك" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی، کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە، کە پڕە لە موزیك و بەیت و حەیران و لاوك و ستران و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی زه‌نگین و رەنگین و جوانی کوردستان. ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە سەر بانگهێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانسگه‌ جۆراوجۆره‌کانی وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و ئه‌فسوناوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی ڕازاندۆتەوە. قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و ڕاژه‌ی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی مێهره‌گانه‌ گرینگەکانی بواری ھونەری موزیك لە وڵاتی ئێراندا به‌شداریکردووه، له‌وانه‌ش لەوانە مێهره‌گانی مۆزیکی فەجر لە تاران، مێهره‌گانی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و مێهره‌گانه‌کانی سنە، کرماشان ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستهێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو مێهره‌گانانه‌ی تابلۆی سوپاس و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە. ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان "قادرعەبدوڵڵازادە" ناسراو بە "قالە مەڕە"، شەوی پێنجشەممە 21ی ئایاری 2009 لە کاژمێر 22:15 بەکاتی ھەولێر، لە تەمەنی 84 ساڵییدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی "لاچین" 15 لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد. ڕۆژی دواتر، ھەینی ڕێکه‌وتی 2009.05.22، بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەك بە داوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا.

بیژەن کامکار کراسی کوردی ئاوریشم
▶︎

بیژەن کامکار کراسی کوردی ئاوریشم

گەشتی بەرنامەی "جی پی ئێس" بۆ شاری بۆکان  لە رۆژهەڵاتی کوردستان
▶︎

گەشتی بەرنامەی "جی پی ئێس" بۆ شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

bahman  mawlodi  بەهمەن  مەۆلودی ( بۆکان)  شمشال
▶︎

bahman mawlodi بەهمەن مەۆلودی ( بۆکان) شمشال

ئاوازێك له‌سه‌ر رێچكه‌ى قاله‌مه‌ڕه‌ له‌ پێنجوێن سه‌رهه‌ڵه‌دات
▶︎

ئاوازێك له‌سه‌ر رێچكه‌ى قاله‌مه‌ڕه‌ له‌ پێنجوێن سه‌رهه‌ڵه‌دات

ده نگ شمشال قاله مه ره
▶︎

ده نگ شمشال قاله مه ره

عەباس ماتۆڕی/جەعفەر بوغدەداغی/#حەیران /#سەقز #گۆرانی #بۆکان #مهاباد #هەولیر #سەردەشت # #حەسەن_زیرەک
▶︎

عەباس ماتۆڕی/جەعفەر بوغدەداغی/#حەیران /#سەقز #گۆرانی #بۆکان #مهاباد #هەولیر #سەردەشت # #حەسەن_زیرەک

Çetîn xoce Baleban - @harman-m-taher
▶︎

Çetîn xoce Baleban - @harman-m-taher

قالە مەڕە ناسکۆڵەی نازەنین Qala Mara خۆشترین شمشاڵی کوردی
▶︎

قالە مەڕە ناسکۆڵەی نازەنین Qala Mara خۆشترین شمشاڵی کوردی

حۆسێن فەرهەنگ/حەسەن کاکەیی/hossen #گۆرانی #گۆرانی_رۆژهەلات ferhang/hasan kakey/#kurdishmusic
▶︎

حۆسێن فەرهەنگ/حەسەن کاکەیی/hossen #گۆرانی #گۆرانی_رۆژهەلات ferhang/hasan kakey/#kurdishmusic

hawar 61 shmshali karema surكەریم عەزیز پور خۆشترین شمشالی كوردی كۆن قاله‌ مه‌ره  کریمه‌ سوور شمشال
▶︎

hawar 61 shmshali karema surكەریم عەزیز پور خۆشترین شمشالی كوردی كۆن قاله‌ مه‌ره کریمه‌ سوور شمشال

تاهیر خەلیلی - لە قەندیلی سەربەرزەوە
▶︎

تاهیر خەلیلی - لە قەندیلی سەربەرزەوە

Mamle - Ere Ay Ba Zolf U Rukhsar - Ere Ey be Zûlf Û Rûxsar | ئەرێ ئەی بە زوولف و رووخسار - ماملێ
▶︎

Mamle - Ere Ay Ba Zolf U Rukhsar - Ere Ey be Zûlf Û Rûxsar | ئەرێ ئەی بە زوولف و رووخسار - ماملێ

قالە مەڕە  هونرمەند#kurdestan
▶︎

قالە مەڕە هونرمەند#kurdestan

Çetîn xoce Baleban - @harman-m-taher
▶︎

Çetîn xoce Baleban - @harman-m-taher

shmshal mam brahim - شمشال ژەن مام براهيم
▶︎

shmshal mam brahim - شمشال ژەن مام براهيم

قالە مەڕە شمشاڵ [نەیی]
▶︎

قالە مەڕە شمشاڵ [نەیی]

شکرڵای بابان قەسەم نامە
▶︎

شکرڵای بابان قەسەم نامە

شمشاڵ   |   سیاچه‌مانه و چه‌پڵه هه‌ورامی
▶︎

شمشاڵ | سیاچه‌مانه و چه‌پڵه هه‌ورامی

قالە مەڕە ناسکۆڵەی نازەنین | Qala Mara
▶︎

قالە مەڕە ناسکۆڵەی نازەنین | Qala Mara

Shmshal ledan by Qala Mara
▶︎

Shmshal ledan by Qala Mara