Dr Aras- دکتۆر ئاراس- ژەمی نیوەڕۆ کام خۆراکە خۆماڵییانە بخورێن؟
لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراسدا ستۆدیۆ تایبەتە بە خۆراکە کوردەوارییەکان و دکتۆر ئاراس لەگەڵ پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک باس لە سوود و تایبەتمەندییەکانیان دەکات، هاوکات پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک رایدەگەیێنێت، سەرجەم خۆراکە کوردەوارییەکان سوودی تایبەتمەندیان هەیە و پێویستە رۆژانە بایەخیان پێ بدرێت. لە بەرنامەکەدا بەرهەمە شیرەمەنییەکان، هەریەکە لە ماست، پەنیر، شیر، دۆ، شیرێژ، لۆر، قەیماخ، ژاژی و کەشک داندراون و باسیان دەکرێت، پسپۆڕێکی سەلامەتیی خۆراک دەڵێت: لە ژەمی بەیانیاندا بایەخ بە بەرهەمە شیرەمەنییە خۆماڵییەکان بدرێت، چونکە دەوڵەمەندن بە بەهای خۆراکیی جۆراوجۆر وەکو کانزا و ریشاڵەکان. دکتۆر دارا محەممەد، پسپۆڕی سەلامەتیی خۆراک لەبارەی خۆراکە خۆماڵییەکانەوە دەڵێت: ''خۆراکە خۆماڵییەکان مادەی پارێزەریان تێدانییە و زۆرینەیان دەتوانن تەندروستیی گەدە و ریخۆڵەکان بپارێزن.'' دکتۆر دارا باس لە خۆراکە هاوردەکراوەکان دەکات و مادەی پارێزەرەکانیان بە هۆکارێکی مەترسیدار بۆ تووشبوون بە ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەکان دادەنێت تەنانەت روونیشی دەکاتەوە، کوالێتی و بەهای خۆراکەکە کەمدەکەنەوە. بە گوتەی دکتۆر دارا، مادەی پارێزەری نێو خۆراکە هاوردەکراوەکان کۆئەندامی هەرس تێکدەدەن و دەشێت ببنەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنی مەترسیدار وەکو شێرپەنجە. لەبارەی جیاوازیی نێوان خۆراکە خۆماڵییەکان و هاوردەکراوەکان پسپۆڕەکەی سەلامەتیی خۆراک دەڵێت: ''رەنگە فێڵ لە پێکهاتە و کوالێتی خۆراکە هاوردەکراوەکان بکرێت، بەڵام خۆراکە خۆماڵییەکان هیچ مادەیەکی پارێزەریان تێدانییە و لەڕووی تەندروستییەوە زۆر سەلامەتن.'' پسپۆڕەکەی سەلامەتیی خۆراک بە نموونە باسی کەشک دەکات و دەڵێت: زۆرترین پڕۆتین و کانزاکانی تێدایە و کەمترین چەوریی لەخۆگرتووە، هەر بە گوتەی پسپۆڕەکە، دەکرێت کەشک لە بەیانیان و ئێوارانیشدا بخورێت. دکتۆر دارا جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە هەڵگرتنی خۆراکە خۆماڵییەکان لەنێو گۆزە پارێزراوە و تەندروستە تەنانەت پێشنیازدەکات لە هەفتەیەکدا 30 جۆر خۆراکی سەرچاوە رووەکی بخورێن. لە درێژەی باسکردنی خۆراکە کوردەوارییەکان ترخێنەش باسکرا و دکتۆر دارا گوتی: بەهۆی ئەوەی ترخێنە دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراکییەکان، ئەوا کرداری هەرسکردن ئاساندەکات. دکتۆر ئاراس بە گرافیک هاوردەکردنی خۆراکەکان و مەترسیی مادەی پارێزەری نێویان رووندەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، مادە پارێزەرەکانی نێو خۆراکە هاوردەکراوەکان دەشێت ببنەهۆی چەندین کێشەی تەندروستی کە سادەترینیان هەستیارییە و ئاڵۆزترینیان شێرپەنجەیە. دکتۆر زانا ئەحمەد، پسپۆڕی خۆراک لە بەرنامەکەدا گوتی: بەرهەمە خۆماڵییەکان بەراورد بە هاوردەکراوەکان زۆر تەندروستترن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە مادەی کیمیایی پارێزەریان تێدانییە، هاوکات دەڵێت: ''مادە پارێزەرەکان لەپیاواندا کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی و لە خانمانیشدا ناڕێکیی هۆرمۆنەکان و سووڕی مانگانە هەیە.'' لە کۆتاییدا دکتۆر ئاراس پەیامێکی هەیە و رایدەگەیێنێت، بۆ پاڵپشتیکردنی جووتیاران و خزمەتکردنی زیاتری رۆڵەی منداڵی گوندەکان، پێویستە بایەخ بە خۆراکە خۆماڵییەکان بدرێت و ببنە خۆراکی سەرەکیی رۆژانەی هاونیشتمانییان.

دکتۆر ئاراس.. خۆراکێک خەڵکی کوردستان جینۆساید دەکات

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- ژەمێکی بەیانییانی خۆراکە خۆماڵییەکان چی تێدابێت؟

Cooking A Massive Lamb Pilaf For a Mountain Village Feast!

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- گەورەترین کارگەی هەڵەبجە: میوزیک بۆ بزن لێدەدەن!

Rocyar 21 06 2026 Fest Giwawy -Zwan

Garida - گەڕیدە - گەشتی رووداو بۆ ئەوپەڕی دونیا؛ نهێنییەکانی هۆزی کازاک لە مەنگۆلیا

ساعة من السكينة مع القرآن❤️😌 | تلاوة هادئة للنوم والاسترخاء🕊️🎧 | Deep Tranquility

Mr Beans Zahnarztprobleme | Mr Bean Deutschland

بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ سیر و پیاز دوژمنی ڤایرۆسن و دەرزیی تێکەڵەش دەتکوژێت

خوێ بخۆین یان نا؟

ڕەسووکە لە فیستیڤاڵی سەیرانگای قەرەناو

Blind Date 💕 فقط لحظه ای که پرده کنار رفت 😳🤣

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | مەترسییەکی گەورەی کشتوکاڵی هەڕەشە لە کوردستان دەکات

فیلم اکشن و پلیسی «محموله» | فقط 2 ساعت تا فاجعه! | Mahmooleh - Full Movie

بەپەلە؛ دیبەیتی گەرمی ساڵ لەنێوان عەبدولـلەتیف ئەحمەد و موسەننا ئەمین

Cooking Traditional Meatballs on Open Fire 🔥 Authentic Village Feast Routine

We Baked a Giant Homemade Pizza Underground!

Pencemor- پەنجەمۆر- "باسی ئەم پیاوەم بۆ مەکەن!" سەدام بۆچی قەڵەمەکەی کێشا بە مێزەکەیدا؟

Bwk - Sorani - Badini 243 | بووک - سۆرانی - بادینی ٢٤٣

