Homar Dzay - Xozga | هۆمەر دزەیی - خوایە ئەبێ ئێستا

ئەوسا و ئێستا وشەکان: هۆمەر دزەیی ئاواز: لۆرینا مەک کێنێت ئەڕانژ: دکتۆر ع.ج. سەگرمە           خوایە ئەبێ ئێستا کێ ماچی بکا           خوایە ئەبێ ئێستا کێ بۆنی بکا           خوایە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنێ           ئەو کاڵە مەمکانەی، ئی من بوون دوێنێ                     ***           خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیگەوزێنێ           پەنجەی بەناو قژیا ئەگێڕێنێ           لێوی لە لێوی گەرمی ئەخشێنێ           دوگمەی سوخمەی یەک یەک لێک ئەترازێنێ                     ***           خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیورووژێنێ           دەس بەو رانە نەرمانەی دادێنێ           رازی دڵ بە گوێیدا ئەچرپێنێ                     ***           ئاخۆ ئەبێ ئێستا کێ پێی شاد بێ!           ئاخۆ ئەبێ ئێستا منی لە یاد بێ!           یادی دێرین بیباتەوە دوێنێ                     ***           دەردی دڵ گرانە، بێ دەرمانە           ئاخەلێوەیە، دەس لێک بەردانە           دنیا هەر وا بووە و هەر واش ئەمێنێ            بەختەوەری تاسەر بۆ کەس نامێنێ                     ***