Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - چ جۆرە گۆشتێك بۆ خواردن سەلامەتە؟

"ریقنەی مریشك وەك ئالیك دەدرێتە مەڕ‌و ماڵات"‏ ‏دوای پیشاندانی راپۆرتێك كە تێدا تیشك خرابووە سەر ئەوەی لە شوێنێكی ‏بەخێوكردنی مەڕ، لەجیاتی ئالیك ریقنەی مریشك دەدرایە مەڕەكان، رەنج سەنگاوی رووی لە میوانەكانی كرد ‌و گوتی"توخوا ببینن چۆن ریقنەی ‏مریشك وەك ئالیك دەدرێتە مەڕ‌و ماڵات، ئەبێت گۆشت ‌و شیری ئەو مەڕە چ تامێك ‏بدات؟". یەكێك لە میوانەكان كە پسپۆڕییەكەی خۆراك بوو گوتی "بۆن ‌و تامی شیر ‏‌و گۆشتەكەش دەگۆڕێت". گۆشتفرۆشێكیش كە هەر لە بەرنامەكەدا میوان بوو باسی ‏لەوە كرد ئەو كارە زۆرجار بۆنێكی ناخۆش بۆ گۆشتەكە دروست دەكات ‌و گوتیشی ‏‏"هەندێجار هەتاوەكو گۆشتەكە نەكوڵێ‌، كابانی ماڵ هەست بە بۆنە ناخۆشەكە ‏ناكات". رەنج سەنگاوی پێشكەشكاری بەرنامەكە ئاهێك هەڵدەكێشێ‌ ‌و دەڵێت ‏‏"ویستم باسی گرانی گۆشت بكەم، كە لەماوەی مانگێكدا كیلۆی چەند هەزارێك گران ‏بووە، بەڵام دوای بەدواداچوون بۆم دەركەوت نیشانەی پرسیار لەسەر سەلامەتی ‏گۆشتەكەش هەیە، من نامەوێ‌ بتان ترسێنم، بەڵام بەخوا شتی عەجیب ‌و غەریب لەناو ‏گۆشتی ئەم وڵاتەدا ‏هەیە". هەر لەم بەرنامەیەدا وەڵامی ئەوەت دەست دەكەوێت ‏گۆشت بە كوڵاو یان بە بژاوی بخۆیت باشترە.‏ "لە رووی تەندروستییەوە سامانی ئاژەڵی ئێمە كارەساتە" ‏ ‏ ‏جەمال حوسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی ‌و ‏نوێنەری ‏وەزارەتی ‏‏‏كشتوكاڵ لە بەرنامەكەدا ئەوە ناشارێتەوە كە لە رووی تەندروستییەوە سامانی ئاژەڵ ‏زۆر خراپە تاوەكو دەگاتەوە ئەوەی كە بڵێت‌ "‏لە رووی تەندروستییەوە سامانی ئاژەڵی ‏ئێمە كارەساتە". ئەو ئاماژە بەوەش دەكات كە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشان لە سلێمانی ‌و ‏هەولێریش زۆر خراپە ‌و هیچ مەرجێكی مەیدانی تێدا نییە.‏ سەبارەت بەوەش چۆن ‏دەبێت ریقنەی مریشك وەك ئالیك بدرێتە ئاژەڵ ئەوان وەك لایەنێكی پەیوەندار تاوەكو ‏چەند ئاگاداری ئەو پرسەن گوتی "ئێمە ئاگاداری شتێكی وەها هەبووین دژی ئەو ‏كارەشین، بەڵام دەبێت ئەوەش روون بێت، ئەگەر ریقنەی مریشك وەك ئالیك بەكاربێت ‏دەبێت سێ‌ ‏‏چارەسەری بۆ بكرێت، ئینجا وەك ئالیك بەكاربێت". ئەو بەرپرسەی ‏وەزارەتی كشتوكاڵ روونیدەكاتەوە تاوەكو قەیرانی دارایی نەبوو وەزارەتەكەیان بڕە ‏پارەیەكی باشی بۆ هاوكاری ئاژەڵداران خەرج كردووە هەر بەنموونە "لە 2008بۆ ‏‏2014، بایی 20ملیۆن دۆلار ئالیك تەنها لە سلێمانی بۆ ئاژەڵداران خەرجكراوە".‏ پەلەوەری مردارەوەبووش وەك ئالیك دەدرێتە ئاژەڵ ‌و ‏ماسی ‏ ‏ هەژار عەبدوڵڵا، خوێندكاری ماستەر لە بواری زانستی خۆراك ‌و كۆنتڕۆڵی جۆری‏، وەك ‏میوانێكی دیكەی بەرنامەكە ئەوە رووندەكاتەوە ، پێدانی ‏ریقنەی مریشك بە ئاژەڵ، ‏بۆن ‌و تامی شیر ‌و گۆشتەكەشی دەگۆڕێت.‏ هەژار عەبدوڵڵا، باسی مەترسییەكی ‏دیكەش دەكات ئەویش پێدانی مەوادی ‏مێر‌وقڕكەرە بە ئاژەڵ ‌و گوتی "ئەو مەوادە ‏قڕكەرانە بەهەر رێگایەك بدرێتە ئاژەڵ مەترسی هەیە، چونكە بە ناڕاستەوخۆ تێكەڵاوی ‏گۆشتی ئاژەڵەكە دەبێت لەو رێگایەشەوە ئەگەری ئەوە هەیە مرۆڤ ‏تووشی شێرپەنجە ‏ببێت".‏ ‏ خوێندكارەكەی ماستەر لە بواری زانستی خۆراك ‌و كۆنتڕۆڵی جۆری، لە هەموو ئەوانە ‏مەترسیدارتر لە بەرنامەكەدا ئاشكرا دەكات دەڵێت "‏لە ‏وڵاتی ئێمە پەلەوەری ‏مردارەوەبووش وەك ئالیك دەدرێتە ئاژەڵ ‌و ماسی لەسەر ئەوەش لێپرسینەوە ‏كراوە". ‏بە كوڵاندنیش هەندێك موادی زیان بەخشی گۆشت لەنێو ‏ناچێت ‏ دكتۆر شاڵاو عارف، سەرۆكی رێكخراوی ڤێترنەری لە پێناو ژیان، میوانێكی دیكەی ئەم ‏بەرنامەیە بوو باسی لەوە كرد تەنها ‏‏45% مەوادە قەركەرەكان كە دەچنە ناو ‏گۆشتەوە بە كوڵاندن نامێنێ‌، "بەڵام 55% هەر ‏دەمێنێ‌ ئەو كاتە كاریگەری دەبێت ‏لەسەر ئەو كەسەش كە گۆشتەكە دەخوات".‏ سەرۆكی رێكخراوی ڤێترنەری لە پێناو ‏ژیان ئەوەش روون دەكاتەوە هەموو ئەو گرفتانەی پەیوەندی بە گۆشتەوە هەیە ‏‏"پەیوەستە بەوەی ئێمە لە كوردستان یاسای تایبەتمان بە سەلامەتی ‏‏گۆشت نییە". ‏ ‏ئەو پزیشكەی بواری ڤێترنەری، رێنمایی ئەوە دەدات كە پێویستە حكومەتی هەرێمی ‏كوردستان لە خەمی زیاد كردنی سامانی ئاژەڵ بێت ئەو دەڵێت "چاو لە ئێران بكەن ‏پێشتر ‏‏‏هاوردەكاری ئاژەڵ بوو، ئێستا پێچەوانە بووەتەوە هەناردەشی دەكات".‏ لەلای د.شاڵاو، ئاژەڵ هەموو شتەكانی بەنرخە پێویستە مامەڵەیەكی بازرگانی لەگەڵدا ‏بكرێت "پێستەكەی، خورییەكەی، گۆشتەكەی هەمووی دەبێت وەك كاڵایەكی گرنگی ‏بازرگانی سەیر بكرێت، تەنانەت ریخۆڵەكانی ئاژەڵ لە وڵاتی ئێمە كۆدەكرێتەوە ‌و ‏دەبرێتە دەرەوەی وڵات دووبارە لە وڵاتێكی ئەوروپی دەكرێتە داو (دەزوو یان تەلی ‏نەشتەرگەری) جارێكی دیكە هەناردەی ئەم وڵاتە دەكرێتەوە لە بواری نەشتەرگەری ‏پزیشكی سوودی لێ دەبنرێت".‏ ‏‏دكتۆر شاڵاو عارف، كە هاوكات بەڕێوەبەری كوشتارگەی سلێمانییە ‌و رۆژانە ‏پشكنین بۆ ئاژەڵی سەربڕاو دەكات رێنمایی ئەوەش دەدات كە پێویستە پێش ‏خستنە بازاڕی گۆشت بۆ ماوەی شەش كاژێر لە ساردكەرەوەدا دابنرێت ئەوەش لە ‏پێناو زیاتر سەلامەتی گۆشتەكە. ئەو دەڵێت "بەداخەوە لە هەموو كوردستان لە سێ‌ ‏كوشتارگە بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ گۆشت دەكرێت".‏

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | مەترسییەکی گەورەی کشتوکاڵی هەڕەشە لە کوردستان دەکات
▶︎

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | مەترسییەکی گەورەی کشتوکاڵی هەڕەشە لە کوردستان دەکات

دۆکیومێنتاریی (سامانی گامێش)
▶︎

دۆکیومێنتاریی (سامانی گامێش)

Cooking A Massive Lamb Pilaf For a Mountain Village Feast!
▶︎

Cooking A Massive Lamb Pilaf For a Mountain Village Feast!

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- گەورەترین کارگەی هەڵەبجە: میوزیک بۆ بزن لێدەدەن!
▶︎

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- گەورەترین کارگەی هەڵەبجە: میوزیک بۆ بزن لێدەدەن!

Top Brilliant Recycling and Manufacturing Mass Production Factory Process Videos
▶︎

Top Brilliant Recycling and Manufacturing Mass Production Factory Process Videos

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - کێ دەتوانێت کۆنترۆڵی بازاڕی دەرمان بکات؟
▶︎

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - کێ دەتوانێت کۆنترۆڵی بازاڕی دەرمان بکات؟

I Made A Tandoor From Improvised Materials And Fried Beef Steaks On The Bone!
▶︎

I Made A Tandoor From Improvised Materials And Fried Beef Steaks On The Bone!

Documentary-Jalal Talabani- Mam celal | بەڵگەفیلم- مام جەلال
▶︎

Documentary-Jalal Talabani- Mam celal | بەڵگەفیلم- مام جەلال

دوو قسە؛ سەردار عەبدوڵڵا باسی گەندەڵییەکانی عێراق دەکات
▶︎

دوو قسە؛ سەردار عەبدوڵڵا باسی گەندەڵییەکانی عێراق دەکات

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- رەنج سەنگاوی لە فارووق مەلا مستەفا دەپرسێت: دەوڵەمەندی خۆشە؟
▶︎

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- رەنج سەنگاوی لە فارووق مەلا مستەفا دەپرسێت: دەوڵەمەندی خۆشە؟

Best Videos of Living and Cooking in a Faraway Village! Relaxing Village Vlog
▶︎

Best Videos of Living and Cooking in a Faraway Village! Relaxing Village Vlog

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان - بەرهەمهێنانی هێلکە لە کوردستان
▶︎

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان - بەرهەمهێنانی هێلکە لە کوردستان

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی
▶︎

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گەنجان بیبینن؛ زیندانی ئاسایشی سلێمانی

گفتوگۆیەکی جیاواز و راشکاوی رەنج سەنگاوی لەگەڵ د. عەبدوللەتیف سەلەفی
▶︎

گفتوگۆیەکی جیاواز و راشکاوی رەنج سەنگاوی لەگەڵ د. عەبدوللەتیف سەلەفی

IRAN Daily village life; baking bread and rural dinner
▶︎

IRAN Daily village life; baking bread and rural dinner

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- چیرۆکی پرۆژە 9 ملیۆن دۆلارییەکەی هەولێر
▶︎

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- چیرۆکی پرۆژە 9 ملیۆن دۆلارییەکەی هەولێر

Traditional Family Recipe Making Creamy Butter from Fresh Cow Milk!
▶︎

Traditional Family Recipe Making Creamy Butter from Fresh Cow Milk!

Only Pakistani Mechanics Can Repair This Giant Caterpillar Loader Tire
▶︎

Only Pakistani Mechanics Can Repair This Giant Caterpillar Loader Tire

Top 6 Insane Factory Processes That Will Blow Your Mind
▶︎

Top 6 Insane Factory Processes That Will Blow Your Mind

Pencemor- پەنجەمۆر - رووداوێکی مێژوویی: هەوڵی کوشتنی نەوشیروان مستەفا دراوە؟- 6
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر - رووداوێکی مێژوویی: هەوڵی کوشتنی نەوشیروان مستەفا دراوە؟- 6