یار دڵی لام نییە - دلاوەر قەرەداغی || Dilawar Karadaghi - Yar Dli Lam niya
یار دڵی لام نییە گوڵدانەکان بە دەستمەوە دەشکێن بەلای ئینجانەی گوڵەمێخەکەکاندا دەڕۆم و ڕووی عەتریانم لێوەردەگێڕن دەچم بۆ سەفەر و ڕێی گەڕانەوەم لێتێکدەچێ دەزانم حاڵم هیچ باش نییە دەزانم هەبێونەبێ تۆ دڵت لام نییە! تۆ دڵت لام نابێ و گۆزەیەک لەخۆوە لەسەر تاقەکە درز دەبا تۆ دڵت لام نابێ و من بە دەم خەوەوە خۆم دەگۆڕم، جانتایەک هەڵدەگرم لە دوای عارەبانەیەکی دوو ئەسپییدا دادەنیشم بە عارەبانچییەکە دەڵێم باوکە بمبە! دەڵێ: ڕۆڵە... بۆ کوێ بەم کڕێوەیە؟ دەڵێم: بۆ باغی زاهیدان! دەڵێ: بۆ کوڕی خۆم... نیازت چییە؟ دەڵێم: هیچ... باوکە یار دڵی لام نییە! تۆ دڵت لام نابێ و ئیدی من شەوانە درەنگ دەگەڕێمەوە بۆ ماڵ کتێبی تەنیاییەکەی شێرزاد حەسەن پەیدا دەکەمەوە و سەگ و پشیلە غەمگینەکانی شار دەخەمە دوای خۆم بە دیواری ماڵە کۆنەکەی میهرییدا سەردەکەوم و هاوار دەکەم میهریی وەرە دەرێ بنۆڕە... بنۆڕە چ تەنیاییەکی جوان تێیکەوتووە ئەمشەو... مانگ! تۆ دڵت لام نابێ و دونیا تێدەگەیەنم کە دڵت لام نییە مێروولەکان لە خۆم کۆدەکەمەوە و بە زوبانێکی شیرین پێیاندەڵێم: هاوڕێم لێت ناشارمەوە ئەو دڵی لام نییە! بە ڕاکردن دوای کیسەڵێکی غەمگین دەکەوم و لە دوورەوە بە دەنگی بەرز بانگی دەکەم: هۆو...هۆو... کیسەڵی برام دەزانم پەلەتە، بەڵام دەبوو شتێک هەیە بیزانیت خاوەخاو ئاوڕ دەداتەوە و دەڵێ: ها چییە؟ بە گریانەوە هاوار دەکەم: ئەو دڵی لام نییە! کۆترێک لە لەحزەی فڕیندا ڕادەگرم و دەڵێم: تکایە بەر لەوەی بفڕیت نهێنییەکی گرنگ هەیە نەبا بیبەمە ژێر گڵ تۆ بیزانە گمەگم دەڵێ: ئادەی چییە؟ بە گوێیدا دەچرپێنم: کۆتری خۆشکم چی بێ لە تۆ نهێنیی بێ یار دڵی لام نییە! تۆ دڵت لام نابێ و من ئیدی خووی خراپ دەگرم خوو بە سەفەرەوە دەگرم و بە نەگەڕانەوە خوو بە دارودیوار نووسین بە خەتێکی شکستە و دڵتەنگ خوو بە شەقهەڵدان لە قوتووی بەتاڵ خوو دەگرم بە جانتا پێچانەوە و ڕۆیشتن بەدەم خەوەوە خوو بە دانیشتن بە سەعات بە دیار شەڕی نێوان دوو کەوەوە خوو دەگرم بەوەی کە هەڵگژێمە سەر دارێکی بەرز و بە هاوارهاوارەوە توو بوەرێنم تۆ دڵت لام نابێت و ئیدی منیش لە لێواری خەرەندێکدا بە دوو باڵی پێکراوەوە تا ئەبەد دادەنیشم و چاوەڕێ دەبم تۆ دڵت لام بێت و ببینیت چ هەڵدێری تەنیاییەکی قووڵ تێی کەوتووم! کۆتایی سلێمانی 2010

کەس لە تۆ نەچوو - دلاوەر قەرەداغی || Kas la to nachu - Dilawar Karadaghi

ئێمە دوو دڵمان بۆ چییە؟ - دلاوەر قەرەداغی || Ema Du Dlman Bochia - Dilawar Karadaghi

دست بنه بر دلم از غم دلبر مپرس/ چشم من اندرنگر از می و ساغر مپرس / دیوان شمس مولانا / غزل شماره ۱۲۱۲

mrdn

Mohsen Chavoshi - Afsar ( Music Video )

گۆرانی من و تۆ/ غوڵامی . بە زیرەکی دەستکرد 2026

وانەر: هێمن قەرەداغی - نووسەر 03/03/2016 Hemn Qaradagh
![فەرهاد پیرباڵ لە کۆرێک [#article]](https://i.ytimg.com/vi/LpxlIRisaxI/hqdefault.jpg?sqp=-oaymwEjCNACELwBSFryq4qpAxUIARUAAAAAGAElAADIQj0AgKJDeAE=&rs=AOn4CLCLYNWEodQZ2X2tKlPel1i1E8L2sg)
فەرهاد پیرباڵ لە کۆرێک [#article]

یار دڵـی خوێنین - فیستیڤاڵی ئەوین

amnasitawa

دەشێ ئەوە من نەبم کە ئێستا ھەم - دلاوەر قەرەداغی || Dilawar Karadaghi

Baxtyar Ali qasiday nishtiman bashi dwam بەختیار عەلی قەسیدەی نیشتیمان بەشی دووەم

خوا تەماشامان دەكات - دلاوەر قەرەداغی 22-1-2018
![Mohsen Chavoshi - Kojaei [Lyric Video ] ( محسن چاوشی - کجایی )](https://i.ytimg.com/vi/AJ19i4EK1i0/hqdefault.jpg?sqp=-oaymwEjCNACELwBSFryq4qpAxUIARUAAAAAGAElAADIQj0AgKJDeAE=&rs=AOn4CLD4H8rDrDnMv3qvvGMzKAfrJpgRbQ)
Mohsen Chavoshi - Kojaei [Lyric Video ] ( محسن چاوشی - کجایی )

Ajdar Wahbi ئەژدەر وەهبی

Zakaria Abdulla - Bochi Hati (Original Audio) | زەکەریا - بۆچی هاتی

BIRM NYA

هەڵبژاردەی گۆرانی زیاد ئەسعەد بە زیرەکی دەستکرد 2026

