Adnan Karim - Birtan Akam | عەدنان کەریم - بیرتان ئەکەم
ژیانی هونەرمەندی گەورە (مامۆستا عەدنان کەریم) : عەدنان کەریم لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، و لە بنچینەدا خەڵکی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە. بەھۆی سیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی ڕژێمی بەعسەوە چوونەتە سلێمانی و ھەر لەوێ ماونەتەوە. ساڵی ١٩٨٥ بەشی وێنەکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٩١دا کوردستانی جێھێشتووە. سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ. پاشان لە ساڵی ١٩٨٠دا، گۆرانیی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو، کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی. ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خاچەتووریان بوو، سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری. Adnan Karim - Birtan Akam | عەدنان کەریم = بیرتان ئەکەم Lyrics | هۆنراوە : هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و روو لە ئێوە و روو لە شەوقی سەر شەقام و سەر کۆڵان و ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ هەڵدەفرێ بیرتان ئەکەم لەم غوربەتە سەختەمەوە بیرتان ئەکەم لەم ئازارە بێ کۆتایی بێ بنەوە بیرتان ئەکەم ئارەزوی دیدارتان ئەکەم ئارەزوی دیدارتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم..بیرتان ئەکەم هەموو شەوێ کۆتری دڵم باڵ ئەگرێت و بەرەو لای ئێوە ئەفرێ لەپێشاندا لەسەر لوتکە لا ئەدات و روو لە ئێوە و روو لە شەوقی سەر شەقام و سەر کۆڵان و ناو ماڵەکان لەنگەر ئەگرێ ئەمجا بەرەو کورەی دڵتان هەڵدەفرێ هەڵدەفرێ هەموو شەوی لە مرواری فرمێسکی ئەم غوربەتەوە ملوانکەیەک دەهۆنمەوە بۆ ملی جوانی شارەکەم هەموو شەوێ لە گوڵزاری ئەم غوربەتە ، ئەم غوربەتە چەپکێ گوڵی سور ئەچێنم بۆ ناو گوڵدانی شارەکەم هەموو شەوێ دێم لە دەرگای دڵتان ئەدەم هاوار ئەکەم بیرتان ئەکەم هەموو شەوێ کۆتری دڵم هەڵدەفرێ و لەلای ئێوە لەنگەر ئەگرێ هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ ، هەر لای ئێوەش ئەبێ بمرێ ، بیرتان ئەکەم ، بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم ، بیرتان ئەکەم

Adnan Karim - Azizakam (Lyrics) | عەدنان کەریم - ئازیزەکەم

Adnan Karim - Birtanakam (Lyrics) | عەدنان کەریم - بیرتانەکەم

Azhdar Wahbi - Dabro || ئەژدەر وەهبی - دەبڕۆ

Adnan Karim - Badi Seher

Hasan Zirak & Adnan Karim - Aw Dlay | حەسەن زیرەک و عەدنان کەریم - ئەو دڵەی

Zakaria Abdulla - Bochi Hati (Original Audio) | زەکەریا - بۆچی هاتی

#آهنگ_افغانی #foryou #lovestory #afghanistan #foryou #sarbaniofficial #tiktok #viralvideo #viral

Adnan Karim - La Panjaray Zhurakam Ba له پهنجهرهی ژوورهكهم به

husen sharifi mala jwanakay حسێنی شەریفی مەلە جوانەکەی

Adnan Karim - Hîcrî to

Pem Alen Farmuta Shetm || حەمید موحەمەدیان - شێتە گیان

Adnan Karim - «ئازیزەکەم»

Marzya Fareqi / Hamu Shaw / مەرزیەی فەریقی : هەموو شەو

Bahjat Yahya - Gwem Bo Radera

Xalid Rashid - Buki Ewara (Lyric) :: خالید ڕەشید - بووکی ئێوارە

Laylaya

Zakaria Abdulla - Har Yadt Mawa | Lyrics

شهرام ناظری - آتشی در نیستان | تصنیف جاودانهای از سوختن و رهایی - shahram nazeri

