گەشتێک بە ناو گوندەکانی کوردستان لە وەرزی پاییزدا.

ڕۆژی هەینی کەلوپەلەکانم خڕ کردەوە و سواری ماتۆڕێ بووم و لە پیرانشارەوە وەڕێ کەوتم بەرەو ڕێگای سەردەشت لەسەر ڕێگای سەرەکی لەکن گوندی ئاوخواردەی ڕامگرت و وێنە و ڤیدیۆیی زۆر جوانم لە گوندی ئاوخواردە تۆمار کرد دواکانەش درێژەم بە گەشتەکەمدا و لە کن گوندی ترکەشی لامدا و بەرەو گوندی هەنگەوێ ڕۆیشتم پێش وەی کە بگەم بە گوندی هەنگەوێ لەسەر پردی هەنگەوێ ڕامگرت و لەو کانیاوەی کە لەوێ بوو ئاوم خواردەوە و وێنە و ڤیدیۆی پردی هەنگەوێشم تۆمار کرد و دوای وی درێژەم بە گەشتەکەمدا و لە گوندەکانی هەنگەوێ و شەختان و باستامبەگ تێ پەڕیم و کە گەیشتمە گوندی بازەرگان دەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی شەکراوێ قسەم کرد و سەبارەت بەو ناوچەیە دووام و زانیاری بەسوودم لێ وەرگرت دوای گوندی بازەرگان کە ڤیدیۆی زۆر جوانم لێ تۆمار کرد کابرایەکم دیت بە بەرپاڵی شاخیەوە کە بە تەرەکتۆرێ خەریکی کێڵانی زەوییەکەی بوو و زەوی و زارەکەی خۆش دەکرد بە دڕۆنێ ڤیدیۆم لەویش گرت و دیمەنێکی زۆر جوانی خوڵقاند دوای ئەوەی سواری ماتۆڕێ بووم و بەو ڕێگایەی دا کە ئیسفاڵت نەبوو درێژەم بە گەشتەکەمدا ئەوەندە ڕۆیشتم کە گەیشتمە گوندێکی زۆر زۆر بچووک کە لە چەندین ماڵ پێک هاتبوو ئەو گوندە لە سەر گووگڵ و لە سەر نەخشەکان نێوی نەنووسرابوو ئەو کەسانەی کە بەوێدا دەگوزەران پرسیارم لێ کردن کە نێوی ئەو گوندەی چییە ئەوانیش وەڵامیان دامەوە کە نێوی ئەو گوندەی سەڵۆسە هەر لە گوندی سەڵۆس پارۆیەکم نان خوارد و چەند دەنکێک شیلانم کە لێ کردبووە، خواردن و زۆر تامەکی خۆشیان هەبوو دوای وی هەر لە تەنیشت گوندی سەڵۆس دوو پیاوی بە تەمەنم دیتن کە خەریکی ئیشوکاری خۆیان بوون یەکیان لە بەر مەڕ و بزن و شتی بوو یەکیشیان خەریکی کاری کەشاوەرزی بوو چووم و سڵاو و چاوخۆشیم لەگەڵ کردن و ئیجازەی ڤیدیۆ گرتنم لێ خواستن ئەوانیش بەو پەڕی دڵخۆشیەوە کوتیان زۆرمان پێ خۆشە ئیدی منیش ڤیدیۆکەم ڕاگرت و تووشی قسان بووم لەگەڵیان و سەبارەت بە ناوچەی سەڵۆس و وەرمیشان و ئەوانە پرسیارم لێکردن و بیرەوەرەکانی کۆنیان بۆ باس کردم و باسی خۆیان کرد و وە زۆر زۆر زانیاری بە سوودیان پێکوتم دوای چاکوچۆنی زۆر لەگەڵ وان خواحافیزیم لێکردن و بەرەوئاوایی ئاڵاوان وەڕێ کەوتم دوای گوندی ئاڵاوان گەیشتم بە گوندی سۆستان لە گوندی سۆستانێ دانیشتم و لە بن دارە گەورە بەڕۆکان نانی نیوەڕۆیەم خوارد نانی نیوەڕۆش پەنیری کوردی و گوێز و چا بوو کە بە ڕاستی زۆر زۆر بە تام بوو دوای وچانک و حەسانەوەیەکی باش دیسان وە ڕێگا کەوتم و هەر ئەو ڕێگایەی کە ڕۆیشتبووم تاکوو باستامبەگ گەڕامەوەو لە باستامبەگ بەرەو کرمندار و گردنەڵێن ڕۆیشتم و ڕووم لە سێوی گەدەی کرد پێش وەی کە بگەم بە سێوی گەدەی لامدا دەستی چەپو بەرەو مێشەدەی خوارێ وە ڕێگا کەوتم کە گەیشتمە سەر بستووی گوندی میشەدەی خوارێ سروشت و دیمەنێکی بە ڕاستی دڵڕفێنم دیت و ماتۆڕم ڕاگرت و درۆنەکەم هەڵفڕاند و وێنە و ڤیدیۆی زۆر جوانم لەمیشەدەی خوارێ تۆمار کرد کە بە ڕاستی لە وەرزی پاییزدا بێ وێنە بوون گەڵای دارەکان هەر هەمووی زەرد و ئەو ڕێگایەی کە بە تەنیشت گوندا تێپەڕدەبوو ڕێگای سەرەکی ئەو بەروبەری دارە قەڵەمە بوون و هەر هەموو گەڵایەکانیان زەرد ببو بە ڕاستی زۆر زۆر جوان بوو تەواو ماندووم حەساوە لەوێ ڕابەرەوە گوندەکانی دیکە ڕۆیشتم و چرای بەنزینیشم هەڵببوو لەوەی نیگەران بووم کە بێنزینی ماتۆڕەکەم تەواو بیت و بکوژێمەوەو بەرەو هێوارە بوونیش دە ڕۆیشت و ڕۆژئاوا دەبوو گوندەکان یەک بە دوای یەکدا تێپەڕ دەبوون و منیش بە خێراییەکی زۆرتر بەرەو پیرانشار دەگەڕامەوە گەشتێکی زۆر زۆر تایبەت بوو تا ئەو جێگای توانیم نێوی گوندەکان و ئەو نێوانەی کە لەو ناوچەی هەبوون لە ڤیدیۆکەدا تۆمارم کردن و ئا وێنە و ڤیدیۆی زۆر جوانم لە سروشتی کوردستان تۆمار کرد هیوادارم کە بە دڵی هەر هەموو لایەکتان بیت ئەگەر بە دڵتان بوو ئەگەر زانیتان ئەو ڤیدیۆ بەسوود بوو بۆ دۆست و هاوڕێیانی خۆتانی بنێرن بۆ وەی کە ئێمەش کاناڵەکەمان کاناڵی یوتوبەکەمان گەورەتر بیت و بتوانین کاری باشتر پێشکێش بەو نیشتیمانە جوانەی بکەین لینکی ڤیدیۆی هەر ئەو ناوچەی سەڵۆس و وەرمیشان و ئاڵاوان و سۆستان وگولەک دە وەرزی بەهاردا👇    • سەردەشت ، میراوێ ، سۆستان و ئاڵاوان ، Moun...   Instagram: www.instagram.com/gzing1 Telegram: https://t.me/gziing

Traveling to Piranshar's recreational and touristic places in the fall season
▶︎

Traveling to Piranshar's recreational and touristic places in the fall season

ڤڵۆگی کوردی / ولاگ / پردانان / بزن کوچکە / kurdistan / kurdish vlog rojhalat
▶︎

ڤڵۆگی کوردی / ولاگ / پردانان / بزن کوچکە / kurdistan / kurdish vlog rojhalat

جوانترین کوێستانەکانی کوردستان و بەهار
▶︎

جوانترین کوێستانەکانی کوردستان و بەهار

بەرنامەی ژیانەوەی کوردستان گوندی زەلە سوتاو (خێڵ مەنسور) ناحیەی سەنگاو -قەزای چەمچەماڵ
▶︎

بەرنامەی ژیانەوەی کوردستان گوندی زەلە سوتاو (خێڵ مەنسور) ناحیەی سەنگاو -قەزای چەمچەماڵ

ڕەسەنترین شاری کوردی لەسەر ئاستی جیهان شارە جوانەکەی مەریوان ❤نزیکترین شار لە پێنجوێنەوە.
▶︎

ڕەسەنترین شاری کوردی لەسەر ئاستی جیهان شارە جوانەکەی مەریوان ❤نزیکترین شار لە پێنجوێنەوە.

فیلم ایرانی پرواز در شب
▶︎

فیلم ایرانی پرواز در شب

Mix of Traditional and local Village Cooking in IRAN ♡ Iran Village Life
▶︎

Mix of Traditional and local Village Cooking in IRAN ♡ Iran Village Life

Rasuka Barnamay Dedani Zanglan به رنامه ى ديده نى كوندى زه نكلان
▶︎

Rasuka Barnamay Dedani Zanglan به رنامه ى ديده نى كوندى زه نكلان

Travel vlog on the Kurdistan road, nature of Kurdistan
▶︎

Travel vlog on the Kurdistan road, nature of Kurdistan

Gundê Bêduhê - Zuzanêt Şaraniyê 2026
▶︎

Gundê Bêduhê - Zuzanêt Şaraniyê 2026

Hiking in Kurdistan nature with Helgurd group , kurdish people, kurd and kurdistan
▶︎

Hiking in Kurdistan nature with Helgurd group , kurdish people, kurd and kurdistan

BelgeFilm - KOÇERÎ-beşî 2 | بەڵگەفیلم- کۆچەری- بەشی 2
▶︎

BelgeFilm - KOÇERÎ-beşî 2 | بەڵگەفیلم- کۆچەری- بەشی 2

Travel to the villages of Piranshar in Kurdistan and the history of the village of Konelajan
▶︎

Travel to the villages of Piranshar in Kurdistan and the history of the village of Konelajan

Rasuka l ڕەسوکە l بەرنامەی توربێن - گوندی ئاڵان -  دەڤەری پشدەر
▶︎

Rasuka l ڕەسوکە l بەرنامەی توربێن - گوندی ئاڵان - دەڤەری پشدەر

بۆزی سینا ، داڵانپەڕ ، ورمێ ، کوردستانی جوان
▶︎

بۆزی سینا ، داڵانپەڕ ، ورمێ ، کوردستانی جوان

The valley that nobody thinks is in Afghanistan! 😮🇦🇫 Part 3
▶︎

The valley that nobody thinks is in Afghanistan! 😮🇦🇫 Part 3

کوردستان، پردی مێژوویی قەڵاتاسیان
▶︎

کوردستان، پردی مێژوویی قەڵاتاسیان

بەرنامەی گوندەکانی کوردستان دۆلی ئالانە کۆچەری کەنالی رەسەن
▶︎

بەرنامەی گوندەکانی کوردستان دۆلی ئالانە کۆچەری کەنالی رەسەن

Piranshar to Mariwan / kurdish vlog / Hawraman
▶︎

Piranshar to Mariwan / kurdish vlog / Hawraman

نیشتیمانی تەماتە - دەڤەری برادۆست - سیدەکان
▶︎

نیشتیمانی تەماتە - دەڤەری برادۆست - سیدەکان