مەلا بەختیار: بۆ مێژوو دەیڵێم مام جەلال و کاک نەوشیروان نووسییان
مەلا بەختیار دەڵێت، یەکێتی و پارتی چارەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە و قەدەریان رێککەوتنە. دەشڵێت، ئەو دوو لایەنە ئەگەر پارتی و یەکێتی کۆسپەکان لانەبەن، ئەنجامێکی خراپی لێ دەخوێنمەوە. مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا باسی لە دۆخی یەکێتی، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، کوشتنی هاوکار جاف، دۆخی ئابووری سلێمانی، 8ی تەممووز و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە کرد. مەلا بەختیار باسی لە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی کرد و گوتی: گەورەترین کێشەی پارتی و یەکێتی ئەوەیە کە متمانەیان بە یەکدی نەماوە و ئەوەش بە خراپی رەنگیداوەتەوە. رووداو: رێککەوتنی ستراتیژیی رابردوو بەرێزت یەکێک بووی لە داڕێژەرانی، ئەگەر رێککەوتنێکی نوێ بکرێت دەبێت چۆن دابەش بکرێت، چۆن بێت و خاڵەکانی چی بن؟ مەلا بەختیار: رێککەوتنی ستراتیژیی مام جەلال و کاک نەوشیروان نووسییان، ئەوە بۆ مێژوو دەیڵێم ئەوان نووسییان ئێمە هەندێک تێبینیمان هەبوو بەڵام ئەوان نووسییان، لەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمان کە لە سلێمانی و لە هۆتێل سلێمانی پاڵاس ئەنجامدرا جەنابی کاک مەسعود و مەکتەبی سیاسیی پارتی هاتن بۆ سلێمانی لەوێدا متمانەکە زۆر بەهێز بوو، هەندێک بەستەڵەکی دەروونی هەبوو توانەوە ئەمە زۆر گرنگە بەستەڵەکی دەروونی، هەندێ جار تۆ هەستی پێناکەی ئەو بەستەڵەکە دەروونییە سەر دەشکێنێت، مێشکت دەشکێنێت لاشەت دەشکێنێت بیرکردنەوەت ئیفلیج دەکات، یەکێتی و پارتی جارێکی تر دیسان پێویستیان بە تووانەوەی بەستەڵەکی دەروونییە، ئەو متمانەیە نەماوە لە نێوانیان دەبێ بیگەڕێننەوە. رێککەوتنی ستراتیژیی کاتی خۆی ئەوەبوو کە حکومەت دەڕوخێت دوای ئەوە دەبێت ئامانجەکانی کورد بەدی بهێندرێت، فیدراڵی لە دەستووردا بچەسپێنین، ئێستا رێککەوتنی ستراتیژیی لەسەرچییە حکومەت دەستی دەستیمان پێدەکات و مادەی 140 جێبەجێ ناکات، حکومەت بودجە و مووچەمان ناداتێ، حکومەت قەرەبووی ئەنفالەکانمان ناکاتەوە، حکومەت هێزی پێشمەرگە چەکدار ناکات، حکومەت لەم دەوڵەت و لەو دەوڵەت کۆسپ دروستدەکات بۆمان، حکومەت یاسای نەوت و گاز پەسند ناکات حکومەت ئەنجوومەنی فیدراڵی دروست ناکات، حکومەت عێراق ناکات بە عێراقی فیدراڵی و فیدراڵ تەنها لە کوردستان ماوە، ئەمانە هەموو ئامانجی هاوبەشی یەکێتی و پارتییە کە ئەو ئامانجانە بەدی بهێنن و رەنگ بداتەوە لە رێککەوتنی ستراتیژیدا.

مەلا بەختیار باسی کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و پۆستی سەرۆککۆمار دەکات

مەلا بەختیار باسی دوایین دیداری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەکات و نهێنیی ژەهرخواردنەکەی ئاشکرا دەکات

دیدارێکی دەگمەن و بڵاونەکراوەی مام جەلال ، هەمووشت ئاشکرادەکات

ديدارى تايبەتی کوردسات نیوز، لەگەڵ " بافڵ جەلال تاڵەبانی " سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

تاوتوێ - مەلا بەختیار لە تاوتوێ باسی نیگەرانییەکانی لە یەکێتی دەکات

پشکۆ نەجمەدین نهێنیی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا باس دەکات

دیداری شاهۆ ئەمین لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

حوار | ملا بختيار - عضو المجلس السياسي للاتحاد الوطني الكردستاني

Pencemor- پەنجەمۆر- "باسی ئەم پیاوەم بۆ مەکەن!" سەدام بۆچی قەڵەمەکەی کێشا بە مێزەکەیدا؟

Pencemor- پەنجەمۆر -لەسەر بینینی مام جەلال لەسێدارە دران 2

Pencemor- پەنجەمۆر- کێ ئاگری شەڕی ناوخۆی لەنێو پارتی خۆش کرد؟

مەلا بەختیار لە یادی دامەزراندنی چی دەڵێت؟

Pencemor-پەنجەمۆر- بەشی دوو -بزانە جەلال دەباغ چۆن باسی مام جەلال دەکات؟!

گفتوگۆ تایبەتەکەی بێستوون تۆک لەگەڵ د. فوئاد حوسێن

ئێکس | مەلا بەختیار هەموو شتێک ئاشکرا دەکات

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی 1983: سەدام حوسێن چۆن ژیانی دڵشاد سەعیدی گۆڕی؟

Pencemor-پەنجەمۆر- بەشی سێ -"دەبووایە بە شەق وەڵامی پارتی بدەینەوە"

فەرهاد پیرباڵ لە پێشانگەی کتێب لە هەولێر قسەی جیاواز دەکات.

ئاراس شێخ جەنگی: کوڕانی تاڵەبانی وتوویانە ناهێڵن لاهوور تاڵەبانی بەزیندوویەتی لە زیندان دەربچێت

