باوەڕنما - نەریتەکانی پرسە لە ئیسلام دا

9:00 د. مورشید خەزنەوی: دانیشتن بۆ گێڕانی پرسە هیچ بنەمایەکی ئایینی نییە 13:00 جاسم کەلاری: وەرگرتنی پارە بەرامبەر قورئان خوێندن لە پرسە حەرامە 35:00 د. مورشید خەزنەوی: کەسوکاری مردوو پرسە لەبەر خۆی دادەنێت نەک مردووەکە نەریتەکانی پرسە لە ئیسلامدا نەریتەکانی پرسە لە ئیسلامدا مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن. مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە پرسە و سەرەخۆشیکردن لە ئیسلامدا هەیە، گوتی" لەسەر دەمەی پیغمبەر (د.خ پێغەمبەر سەرەخۆشی لە وکەسانە کردووە کە کەسێکیان لەدەستداوە)" و دەشڵێت" باش نییە کەسێک وەسیەت بکات دوای مردنی پرسەی بۆ دانەنرێت". ئەوەی ئێستا هەیە زێدەڕۆیی تێدا دەکرێت، بۆ نموونە مامۆستا جاسم کەلاری ئاماژەی بەوەکرد ئێستا زێدەڕۆیی زۆر لە پرسە گێڕان و تەنانەت ناشتن و گۆرستانیش هەیە و دەڵێت" نابێت گۆڕ هێمای دەوڵەمەندی تێدا بێت، ئەگەر جیاوازکرایەوە لە گۆرەکانی دیکە ئەوا نەهی لێدەکرێت، لەکاتێکدا ئەو حاڵەتانە زۆر زۆرن، هەروەها لەکاتی پرسە گێراندا کەسێک دەهێندرێت بە پارەیەکی زۆرەوە قورئان دەخوێنێت، ئەمە حەڕامە. د. مورشید خەزنەوی وردتر باسی بابەتەکەی کرد و رایگەیاند، ئێستا 50٪ی بابەتی پرسە لە ناو کورد ئایینی و خواپەرستییە و 50کەی دیکە مەکرووه و حەرامە، گوتی"لەسەردەمی پێغەمبەر (د.خ) پرسە لەسەر گۆڕستان بوو، دوای ئەوەی گۆڕستان جێدەهێلدرا، ئیتر شتێک نەبوو بەناوی پرسە، ئەوەی ئێستا هەیە بۆ گێڕانی پرسە هیچ بنەمایەکی ئایینی نییە، بۆیە ئێمە نەریتی پرسە وەک کولتوور وەردەگرین نەک ئایین، لەکاتێکدا خەرجییەکی زۆر دەکرێت و هەموو خەرجییەکانی پرسە یان حەرامن یان مەکرووهن". د. مورشید خەزنەوی گوتیشی" کەسوکاری مردوو پرسە لەبەر خۆی دادەنێت نەک مردووەکە" دەشلێت" وەسیەتی کەسێک جێبەجێ مەکە ئەگەر داوای کردبێت پرسەی بۆ دانەندرێت". د. محەممەد خانی روونیکردەوە، گێڕانی پرسە کولتوورە و ئەوەی ئیستا دەکرێت زێدەڕۆیی زۆری تێدای و گوتی" پێویستە پرسە بخرێتەوە شوێنی خۆی، پرسەگیران نە واجبە و نە ئەرکە و تا ئێستا هیچ کەس بە نەگێرانی پرسە ئابڕووی نەچووەو ناچێت". د. محەممەد خانی روونیکردەوە، خەڵک لە کاتی پرسەدا بۆ مردوو ناگرین، بەڵکو بۆ خۆیان دەگرین، چونکە هەست دەکەن شتێکیان لەدەستداوە کە سوودی خۆیان هەبووەو ئیتر کەس ئەو سوودەیان بۆ پڕناکاتەوە ، کەواتە شینەکە بۆ سوودەکەیە نەک مردووەکە.

Bawernima - باوەڕنما - پێویستە هاوژینەکەت هەموو رابردووت بزانێت؟
▶︎

Bawernima - باوەڕنما - پێویستە هاوژینەکەت هەموو رابردووت بزانێت؟

إذا صدح صوت المنشاوي.. اهتزت المشاعر بخشوع عجيب 🎧
▶︎

إذا صدح صوت المنشاوي.. اهتزت المشاعر بخشوع عجيب 🎧

چەمکی زانست لە قورئاندا
▶︎

چەمکی زانست لە قورئاندا

ئاوات نەسروڵا: نهێنییەکانی مێشك، چارەسەرکردنی کێشەکانت، چۆن زیرەکتر بیت!
▶︎

ئاوات نەسروڵا: نهێنییەکانی مێشك، چارەسەرکردنی کێشەکانت، چۆن زیرەکتر بیت!

وتاری هەینی | لە گەرمای قیامەت خۆت بپارێزە
▶︎

وتاری هەینی | لە گەرمای قیامەت خۆت بپارێزە

سورة البقرة كاملة, رقية للبيت, وعلاج للسحر | القارئ علاء عقل - Surah Al Baqarah
▶︎

سورة البقرة كاملة, رقية للبيت, وعلاج للسحر | القارئ علاء عقل - Surah Al Baqarah

مامۆستا هاورێ نیشانەکانی هاتنی قیامەت بەشی 3
▶︎

مامۆستا هاورێ نیشانەکانی هاتنی قیامەت بەشی 3

سەردەمی زێڕینی ئیمپراتۆریەتی ماد و نهێنییەکانی و کۆتایی هاتنی بە خیانەتێک.
▶︎

سەردەمی زێڕینی ئیمپراتۆریەتی ماد و نهێنییەکانی و کۆتایی هاتنی بە خیانەتێک.

RESTORE YOUR PRAYER ALTAR BEFORE IT'S TOO LATE | Apostle Joshua Selman. #apostlejoshuaselman
▶︎

RESTORE YOUR PRAYER ALTAR BEFORE IT'S TOO LATE | Apostle Joshua Selman. #apostlejoshuaselman

Programmiert dein Unterbewusstsein im Schlaf neu - Das stärkste Audio für deinen Quantensprung
▶︎

Programmiert dein Unterbewusstsein im Schlaf neu - Das stärkste Audio für deinen Quantensprung

Bawernima - باوەڕنما - دڵی یەکدی بۆچی دەشکێنین؟ چیرۆکە ناخهەژێنەکانی د. بوشرا و مامۆستا جاسم
▶︎

Bawernima - باوەڕنما - دڵی یەکدی بۆچی دەشکێنین؟ چیرۆکە ناخهەژێنەکانی د. بوشرا و مامۆستا جاسم

دعای رد جادو|دعاهای که نزد الله رد نمیشود|دعاهای پیامبران|کیفیت دعا|Salam Power of Prayer
▶︎

دعای رد جادو|دعاهای که نزد الله رد نمیشود|دعاهای پیامبران|کیفیت دعا|Salam Power of Prayer

دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون،  جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! #124
▶︎

دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون، جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! #124

Bawernima - باوەڕنما - سەردەمی کتێب کۆتایی هاتووە؟ | ژیریی دەستکرد یان مەعریفەی قووڵ؟
▶︎

Bawernima - باوەڕنما - سەردەمی کتێب کۆتایی هاتووە؟ | ژیریی دەستکرد یان مەعریفەی قووڵ؟

أرح سمعك وقلبك بالقرآن - صوت يهز القلب | A Voice That Moves the Heart ❤️🎧 | Mohamed Hesham
▶︎

أرح سمعك وقلبك بالقرآن - صوت يهز القلب | A Voice That Moves the Heart ❤️🎧 | Mohamed Hesham

زۆر بیرکردنەوە، نەخەوتن، بێ هێزی و بێتاقەتی و نەخۆشییە دەرونییەکان، چارەسەریان بکە.
▶︎

زۆر بیرکردنەوە، نەخەوتن، بێ هێزی و بێتاقەتی و نەخۆشییە دەرونییەکان، چارەسەریان بکە.

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- نهێنییەکی مریشکی راپەڕین ئاشکرا دەکرێت!
▶︎

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- نهێنییەکی مریشکی راپەڕین ئاشکرا دەکرێت!

خۆشەویستیی ڕاستەقینە چییە؟  |  پۆدکاستی بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن #1  |  زنجیرە پۆدکاستەکانی هاوسانی
▶︎

خۆشەویستیی ڕاستەقینە چییە؟ | پۆدکاستی بۆ ئەوانەی وەکو خۆمن #1 | زنجیرە پۆدکاستەکانی هاوسانی

Beautiful Quran Before Sleep | Al-Fatiha,Ayatul Kursi,Surah Ar-Rahman, Al-Mulk, Yasin - By Alaa Aqel
▶︎

Beautiful Quran Before Sleep | Al-Fatiha,Ayatul Kursi,Surah Ar-Rahman, Al-Mulk, Yasin - By Alaa Aqel

How to Restore a Broken Relationship
▶︎

How to Restore a Broken Relationship