Legel Ranj |لەگەڵ رەنج بەشی 1 |چیرۆکە ناخهەژێن و نەبیستراوەکانی نوگرە سەلمان
دوای تێپەڕینی 36 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئەنفال، تاوەکو ئێستاش کەسوکاری ئەنفالکراوان چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی رووفاتی ئازیزانیانن، لێکۆڵەرێکی بواری فەلسەفی دەڵیت، ئەنفال پەیوەست بە رابردووی کوردەوە نییە و، تاوەکو ئێستاش ئەو تاوانە لەلایەن نەتەوەی سەردەست لە عێراق بەرامبەر کورد بەردەوامە. هاوکات سیاسەتڤانێک هۆکاری ئەنجامدانی تاوانی ئەنفال بەرامبەر بە کورد بۆ رێککەوتنی لۆزان دەگەڕێنێتەوە، دەڵێت لەدوای داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هیچ کیانێک بە کورد رەوا نەبینرا، ئەوەش وای کرد کوردستان بۆ نەتەوەکانی دیکە 'ببێتە زەوییەکی موباح' (بەردەست)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە سەتەی 21، دەبێت بە سەتەی هەستانەوە کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. رۆژی یەکشەممە 26ـی ئایاری 2024، بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداریی کۆمەڵێک نووسەر، لێکۆڵەر، میوزیسیان، شاعیر و زیندانیی سیاسی بە 36ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە بیابانی عەرەعەر و نوگرەسەلمان گفتوگۆیان پێشکێش کرا، رەنج و میوانەکانی لەبارەی رەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەو تاوانە گفتوگۆیان کرد کە بۆ جینۆسایدکردنی گەلی کورد لەلایەن رژێمی بەعسەوە ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژران و زیندەبەچاڵکردنی نزیکەی 182 هەزار هاووڵاتیی کورد. شاڵاوەکانی ئەنفال کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی 1986 بە فەرمانی سەدام حوسێن و سەرۆکایەتی عەلی حەسەن مەجید، ناسراو بە عەلی کیمیایی لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد، ساڵی 1988 گەیشتە لووتکە، ئەو کۆمەڵکوژییە لە شەش قۆناخدا ئەنجامدرا و ساڵی 1989 کۆتاییپێھات، لە پرۆسەکەدا سوپای عێراق سوودی لە ھێرشی پیادە، مووشەک، فڕۆکە و چەکی کیمیایی وەرگرت و بەهۆیەوە نزیکەی چوار هەزار و 500 گوند کاولکران، زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کورد لە شوێنەکانیان راگوێزران. قۆناخی یەکەمی ئەنفال لە 23ـی شوباتی 1988 لە دۆڵی جافایەتی دەستیپێکرد، تاوەکو 19ـی ئازاری هەمان ساڵ بەردەوام بوو، قۆناخی دووەم لە 22ـی ئازاری 1988 لە ناوچەی قەرەداخ دەستیپێکرد، تاوەکو 1ـی نیسان درێژەی کێشا. قۆناخی سێیەمی ئەنفال سێ ناوچەی گەرمیانی گرتەوە کە بە گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلاماردانی ساڵی 1988 بۆ سەر کوردستان ناسراوە، دوای تەواوبوونی ئەو هێرشە، قۆناخی چوارەمی ئەنفال لەسەر رێڕەوی زێی بچووک دەستیپێکرد، کە سنووری نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و کەرکووکی گرتەوە. قۆناخەکانی پێنجەم، شەشەم و حەوتەمی ئەنفال لە 15ـی ئایاری 1988 لە شەقڵاوە و رواندز دەستیپێکرد، نزیکەی 52 گوند لە خەلیفان، رواندز و خۆشناوەتی خاپوورکران. دوا قۆناخی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی بادینان بوو، کە لە 25ـی ئابی 1988 دەستیپێکرد و ناوچەکانی زاخۆ، شێخان، ئامێدی و ئاکرێی گرتەوە، ئەو شاڵاوە 17 رۆژ دوای وەستانی شەڕی عێراق – ئێران دەستیپێکرد، ئەوەش سوپای عێراقی دەستکراوە کرد بۆ هێرشێکی بەرفراوانتر.

Legel Ranj |لەگەڵ رەنج بەشی 2 |نوگرەسەلمان؛ رێگەی بیرهێنانەوەی مەرگ

لە مردن گەڕامەوە بۆ ئەوەی ببمە شاهید لەسەر عەجاج

لە کەناڵی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، بەسەرهاتی تەیمووری رزگاربوو لە کارەساتی ئەنفال ببینن

یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ سەرحەد یونس؛"گۆڕی براکەم هێشتا لەنێوان ناسرییە و بەسرەیە"-بەشی یەکەم

بەپەلە؛ رەنج سەنگاوی لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوان لە بەغدایە

٢٤ نوفمبر ٢٠٢٢

Hevpeyvîn- هەڤپەیڤین- چیرۆکە نەبیستراوەکانی فیلمی شاردنەوەی سەدام

لەزڵوعییە بوین.. دەمانەوێت لەدەستگیردنی عەجاجی راستەقینە دڵنیابینەوە

سورة البقرة لحفظ وتحصين المنزل وجلب البركة من أروع ما جود الشيخ عبد الباسط عبدالصمد | Sourah Baqara

ESQANI KURD ENFAL 2025 04 21 ئێسقانی کورد- ئەنفال- نوگرە سەلمان

وەڵامی بەرپرسێکی پارتی بۆ هەڕەشەکانی شاسوار عەبدولواحید

ԽԱՂԵՐՆ ԱՎԱՐՏՎԵՑԻՆ. Պուտինի նախազգուշացումը, Գաղտնի զրույց անտառում. Փաշինյանին՝ Զելենսկու քարտ-բլանշ

Podcast- پۆدکاست - یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ دەشتی سەڵتە بەشی (3)

Pencemor- پەنجەمۆر- سەدام سەرچۆپی گرت! د. ئەمیر چەلەبی نهێنییە نەبیستراوەکانی مام جەلال دەگێڕێتەوە

Mamosta Abdul Latif - Dr Muthana - Musana - Rudaw Lagal Ranj حزبایهتی له ئیسلامدا

١ حزيران ٢٠٢٦

ئاڤا میدیا لە نوگرەسەلمان

هێمن هادیەسوور گیراوێکی لالەزارە و باسی ئەشەکەنجە و زیندان دەکات

Untold stories of the Nugra Salman

