Dr Aras- دکتۆر ئاراس- وەسواسی چییە و تووشی کێ دەبێت؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟
نه‌خۆشی وه‌سواسی (Obsessive compulsive disorder) یه‌كێكه له نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان و تا رادده‌یه‌ك درێژ خایه‌نه، له هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه رووده‌دات و له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش بەدی دەکرێت به منداڵانیشه‌وه، رێژه‌ی به‌ربڵاویی ئه‌م نه‌خۆشییه 2 بۆ 3٪ـە. وه‌سواسی چی یه؟ نه‌خۆشی وه‌سواسی له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه ئه‌وانیش بریتین له بیر و بیرۆكه‌یه‌كی فشارهێن و ئه‌نجامدانی كردار له ئه‌نجامی ئه‌و بیره. بیری وه‌سواسی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه بيرێكی به‌رده‌وامه به مێشكی مرۆڤه‌كه‌دا دێت و دووباره‌و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه واز له مرۆڤه‌كه ناهێنێت، یه‌كێكی دیكه له خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م بيره‌یه ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی خواست و حه‌زه‌كانی مرۆڤه‌كه‌یه یاخود بڵێین ئه‌م بيرانه ده‌بنه هۆكار بۆ بێزاری كه‌سه‌كه. كه‌سی توشبوو زۆر هه‌وڵده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر بيره‌كه به‌ڵام ناتوانێت. ئه‌م بيره مرۆڤه‌كه ناچار ده‌كات كه. هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند شتێك بۆ ئه‌وه‌ی بيره‌كه وازی لێبێنێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه بيره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. بيره‌كانی وه‌سواسی جۆراوجۆرن له‌وانه؛ بیری تایبه‌ت به پاك و خاوێنی، به‌جۆرێك نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌كات به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی خۆی یا كه‌لوپه‌له‌كانی بێت ئه‌م جۆره‌یان زۆره‌و به چه‌ندین شێواز به‌ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خۆش له ده‌ستنوێژ و خۆشوشتن كێشه‌ی ده‌بێت و زۆر دواده‌كه‌وێت، یاخود به‌رده‌وام رایه‌خ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌بێت بشوات، زۆر جار ئه‌مه كێشه‌ی خێزانی له نێوان ژن و مێرده‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. جۆرێكی دیكه په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی دڵنیاییه‌وه هه‌یه بۆ نموونه كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به ته‌ئكید كردنه‌وه له داخستنی ده‌رگا یاخود سه‌ری بتڵی غازه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی بێزاری ده‌وروبه‌ر. جۆرێكی دی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ته‌رتیباته‌وه هه‌یه به جۆرێك كه‌سی توشبوو ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی به رێكخستن و جۆره ته‌رتیبێك بێت كه خۆی ده‌یه‌وێت و به ئیشی كه‌سی تر رازی نابێت. جۆرێكی دیكه كه زۆر باوه مه‌سه‌له‌ی بیری ئایینییه، ئه‌م جۆره زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پابه‌ندن به رێكاره ئایینییه‌كان و زۆر جاریش له كاتی ئه‌نجامدانی درووشمه ئایینییه‌كان ئه‌و بيرانه‌ی بۆدێت بۆ نموونه ده‌ڵێت دێته ناو دڵم یا سه‌ر زمانم كه كوفر بكه‌م یاخود جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بده‌م. جۆرێكی دی له‌سه‌ر شێوازی بير یاخود وێنه دێته پێشچاوی كه په‌لاماری منداڵه‌كانی بدات یاخود ئازاریان بدات. جۆرێكی دی بریتییه له ژماردنی دووباره و چه‌ند باره بۆ نموونه كه‌سه‌كه له‌كاتی ژماردنی پاره یاخود حساباتدا كێشه‌ی زۆری بۆ دروستده‌بێت و به‌رده‌وام دووباره‌كرداری ژماردنه‌كه ئه‌نجام ده‌داته‌وه. جۆر‌و شێوازه‌كانی بیری وه‌سواسی یه‌كجار زۆرن و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی ده‌گۆڕێن. هۆكاری وه‌سواسی تاكو ئێستا به روونی هۆكاری وه‌سواسی سه‌د له‌سه‌د نه‌زانراوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك گرفتی مێشك و هۆڕمۆنه‌كانی نێو مێشك ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینن. هۆكاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌ییش رۆڵیان هه‌یه. چاره‌سه‌ر: وه‌سواسی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و بێزاركه‌ره‌كان و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بۆ كه‌سه‌كه و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنی خێزان و چه‌ندین كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوا خۆیدا دێنێت. چاره‌سه‌ر بریتییه له: 1- چاره‌سه‌ری ده‌روونی له شێوه‌ی دانیشتن و ته‌كنیكی تایبه‌تی ده‌روونی كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌درێت. 2- چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان . 3- خاڵێكی زۆر گرنگ بریتییه له تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببن به‌سه‌ر گرفته‌كه‌دا. 4- هه‌ندێ جاریش بەڵام زۆر بە کەمی په‌نا ده‌بردرێته به‌ر چاره‌سه‌ری كاره‌بایی. به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه تێگه‌یشتن له نه‌خۆشییه‌كه و بوونی ویست و متمانه‌به‌خۆبوون له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه زۆر گرنگه.

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- بەم رێکارانە باشتر بخەوە

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- جن، جادوو، یان یارییەکانی دەماخ؟ زانست نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

دکتۆر ئاراس؛ مەلا بەسام گوتار دەدات و رۆیا خان براکەی رازی کرد شووبکات

د. بەختیار تاڵەبانی | (10) خاڵ بۆ خێزانێكی خۆشبه‌خت و ئاسووده

پرۆگرامی لەگەڵ دکتۆر کەریم تایبەت بە واس واسی

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- ئاوی بەلۆعە یان فیلتەری ئاوی کۆمپانیاکان؟

جنۆکە دەچێتە لەشمانەوە؟ وەڵامە پزیشکییەکەی لە ستودیۆی دکتۆر ئاراس

Dr Aras-دکتۆر ئاراس لە سعودیە-لەم ناوچەیە ژنان روخساریان نیشانی هاوژینەکانیان نادەن

Dr. Zana A. Qasab I چۆن مامەڵە لەگەڵ بیرکردنەوەی نەرێنی بکەین؟

دکتۆر ئاراس؛ بۆچی گەنجان تووشی جەڵتەی دڵ دەبن؟

زۆر بیرکردنەوە دەبێتە هۆی چی و چارەسەری چییە؟

وەسوەسە چیە؟ جۆر وزیانەکانى و چارەسەرى-36

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- پیاوانیش تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون دەبن|دکتۆر ئاراس نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

گەنجێک دوای 20 ساڵ تەمەن باڵای نەگەیشتووەتە نیو مەتر، هۆکار چییە؟

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- مەترسییەکانی تەقینی سیلیکۆن لەناو جەستەدا چین؟

وەسواسی Obsessive Compulsive Disorder

How to increase our energy? (Translated by Dr. Martin Picard)

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- سوود و زیانەکانی خواردنەوەی چا

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- دەرمان هەیە بۆ دروستبوونی دووانە؟ نهێنییەکە ئاشکرا دەبێت

