Daroon- دەروون- نانخواردن تەنیا بۆ تێرکردنی ورگە یان بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؟

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی "دەروون" دا پرسی خواست لەسەر خواردنی دەرەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی گەرموگوڕیی خوانی خێزانەکان و نەمانی کۆبوونەوەی سەر سفرەکان خرایەڕوو. لە بەرنامەکە دا پسپۆڕی خۆراک، کۆمەڵناس و خاتوونێکی خانەنشین دیدگای خۆیان لەبارەی هۆکار و دەرەنجامەکانی ئەو دیاردەیە خستەڕوو. رێبین کاکەمەم، کۆمەڵناس، یەکێک بوو لە میوانەکانی بەرنامەکە و گوتی: "سفرە رەوشتە و رۆحی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە" و جەختی لەوە کردەوە کە کاتێک خوان نامێنێت، هەست و سۆزیش نامێنێت. ئەو کۆمەڵناسە ئاماژەی بەوەش کرد کە خوان سۆز و خۆشەویستییە و شوێنی کردنەوەی گرێکوێرەکانی نێو کێشەکانی ماڵەوەیە. رێبین کاکەمەم گوتیشی:" منداڵ کە فێری خواردنی دەستی دایکی بوو، خواردنی دەرەوە ناخوات." سارا قادر، پسپۆڕی خۆراک یەکێکی دیکە لە میوانەکانی بەرنامەکە بوو و گوتی: "ئەوانەی خواردنی دەرەوە زۆر دەخۆن، ئاستی رۆشنبیریی خۆراکییان نزمە". سارا قادر باسی لەوە کرد کە خواردنی ماڵەوە دەرفەت بۆ گفتوگۆ و دروستبوونی کەشێکی گەرموگوڕ لەسەر خوان دەڕەخسێنێت و، کابانی ماڵی بە بەرپرس زانی لەوەی خێزانەکەی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەرتەوازە نەبێت. ئەو پسپۆڕەی خۆراک کارکردنی ژنانیشی لە دەرەوەی ماڵ بە هۆکارێکی گرنگیدان بە خواردنی دەرەوە دانا. عەتیە عەبدولڕەحمان، ژنێکی خانەنشینە و، پێی وایە ئەوانەی خواردنی دەرەوە دەخۆن چێژی لێنابینن. ئەو بە بیرهێنانەوەی رابردوو گوتی:"جاران لەسەر خوانێک کۆدەبووینەوە، قسەمان دەکرد و چێژمان لێوەردەگرت، بەڵام ئێستا خواردن لە دەرەوە داوادەکرێت و هەرکەسەو دەچێتە ژوورێک نان دەخوات". عەتیە عەبدولڕەحمان گوتیشی:"بە نیو کاژێر برنج و شلە ئامادە دەبێت، بۆچی ئەو کاتە بۆ خێزانەکەمان تەرخان نەکەین؟" هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە منداڵەکان فێری خواردن دروستکردن لە ماڵەوە بکرێن تاوەکو کاتێک ژیانی هاوبەشیان پێکهێنا، بتوانن خۆیان لە ماڵەوە خواردن دروستبکەن. تایم لاین (Timestamps): • 00:00 - پێشەکی: کێشەی نەمانی سفرە و باڵادەستیی دلیڤەری. • 02:45 - قسەکانی دایە گیان: چێژی خواردنی جاران و پەروەردەی کۆن (چیرۆکی ساوەرەکە). • 09:15 - سارا خان: ئایا مۆدێرنەبوون واتای نەزانیی خواردن لێنانە؟ رۆشنبیریی خۆراکی چییە؟ • 14:30 - مامۆستا تەڵعەت: "سفرە ئەدەبە" - رۆڵی خوان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا. • 19:10 - رۆحی کابانی ماڵ لە خواردنەکەدا، بەراورد بە رێستۆرانت. • 24:45 - نمە خان (خاوەن چێشتخانە): بۆچی گەنجەکان پەنا بۆ خواردنی ئامادەکراو دەبەن؟ تەمبەڵی یان ناچاری؟ • 29:00 - چیرۆکێکی تراژیدی: کاریگەریی خواردنی ناتەندروست لەسەر منداڵ. • 32:30 - راپۆرت: بۆچوونی هاونیشتمانیان لە پارچەکانی کوردستانەوە لەسەر خواردنی ماڵەوە و دەرەوە. • 38:10 - مشتومڕ: بیانووی "کاتم نییە" بۆ ژنی کارکەر، راستە یان نا؟ • 45:00 - دوا قسە و کۆبەند: گرنگیی گەڕانەوە بۆ سفرە. #دەروون #سفرە #خێزان #نانخواردن #دلیڤەری #کولتور #کوردستان #پەروەردە #تەندروستی #Derun #KurdishFamily #FoodCulture #FamilyDinner #FoodDelivery #SocialIssues #Kurdistan

هۆزان دینۆ میوانی سورەیایە و نهێنییەکانی ژیانی تایبەت و هونەریی خۆی باس دەکات
▶︎

هۆزان دینۆ میوانی سورەیایە و نهێنییەکانی ژیانی تایبەت و هونەریی خۆی باس دەکات

Daroon- دەروون- جیاوازیی نێوان "خۆ قورسکردن" و "لووتبەرزی" دا چییە؟ وەڵامێکی زانستی
▶︎

Daroon- دەروون- جیاوازیی نێوان "خۆ قورسکردن" و "لووتبەرزی" دا چییە؟ وەڵامێکی زانستی

Daroon- دەروون- پیاوی "بە غیرەت" باشترە یان پیاوی "ئۆپن مایند"؟ گفتوگۆیەکی راشکاوانە
▶︎

Daroon- دەروون- پیاوی "بە غیرەت" باشترە یان پیاوی "ئۆپن مایند"؟ گفتوگۆیەکی راشکاوانە

گەشتی8 - د. محەممەد خانی
▶︎

گەشتی8 - د. محەممەد خانی

کێشەی لاوازی سێکسی لە پیاوان لەگەڵ د.شاخی محسن
▶︎

کێشەی لاوازی سێکسی لە پیاوان لەگەڵ د.شاخی محسن

دەروون؛ کاتژمێر و جلی مارکە کەسایەتیی مرۆڤ دەگۆڕن؟
▶︎

دەروون؛ کاتژمێر و جلی مارکە کەسایەتیی مرۆڤ دەگۆڕن؟

ڕۆژی دییە -  سەیرانگای دوکان
▶︎

ڕۆژی دییە - سەیرانگای دوکان

دیار دەرسیم میوانە و باسی دەکات بۆچی ئاڵای کوردستانی لەسەر شانی لاداوە
▶︎

دیار دەرسیم میوانە و باسی دەکات بۆچی ئاڵای کوردستانی لەسەر شانی لاداوە

دەروون تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە؟ خۆی وەڵام دەداتەوە
▶︎

دەروون تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

دیدار و سایه لە خۆم و خۆت جیاواز دەرکەوتن
▶︎

دیدار و سایه لە خۆم و خۆت جیاواز دەرکەوتن

بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ ستافی درامای رەشەی پۆلیس
▶︎

بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ ستافی درامای رەشەی پۆلیس

زندگی با عشایر کرد ایلام قسمت اول Living with Kurdish Nomads 1
▶︎

زندگی با عشایر کرد ایلام قسمت اول Living with Kurdish Nomads 1

ڕەسووکە لێرەیە؛ کەیف و خۆشیی و گەشتەبەهارەی خزمانی پاڕەزان
▶︎

ڕەسووکە لێرەیە؛ کەیف و خۆشیی و گەشتەبەهارەی خزمانی پاڕەزان

Brader - Ereba Min |  برادر
▶︎

Brader - Ereba Min | برادر

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | مەترسییەکی گەورەی کشتوکاڵی هەڕەشە لە کوردستان دەکات
▶︎

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج | مەترسییەکی گەورەی کشتوکاڵی هەڕەشە لە کوردستان دەکات

چیرۆکی دڵنیا ئەحمەد لە گەشتی چارەسەر
▶︎

چیرۆکی دڵنیا ئەحمەد لە گەشتی چارەسەر

لێهاتوییەکانی ژیان، لەگەڵ خانی | ئەڵقەی یەکەم  [CC]
▶︎

لێهاتوییەکانی ژیان، لەگەڵ خانی | ئەڵقەی یەکەم [CC]

“Dreamy Life in the Highlands! Cooking a Traditional Dish with Doogh That Everyone Loved!”
▶︎

“Dreamy Life in the Highlands! Cooking a Traditional Dish with Doogh That Everyone Loved!”

بەرنامەی دژەباو - لەگەڵ هونەرمەند مەزهەری خالقی
▶︎

بەرنامەی دژەباو - لەگەڵ هونەرمەند مەزهەری خالقی

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی کۆنفرانسی سێی کۆمەڵە و تووڕەبوونی نەوشیروان مستەفا
▶︎

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی کۆنفرانسی سێی کۆمەڵە و تووڕەبوونی نەوشیروان مستەفا