فێرکاری (شانە و مەکینە) هەموو شتێکی لەسەر بزانە بە وردی - خولی فێربوونی سەرتاشین
لە ڕێگەی ئەم ئینیستاگرامەوە هەموو شتێک لەسەر کۆرسی فێربوونی سەرتاشینەکەمان وەربگرە instagram: https://instagram.com/golden_scissors... ____________________________________ یەکێکی تر لەو تەکنیکە گرنگانەی کە پێویستە سەرتاش فێری ببێت و بیزانێت شانەو مەکینەیە وە زۆرجار سەرتاشی سەرەتا لێرەیا کێشەی بۆ دروست ئەبێت و لای قورسە ، چونکە ئەم تەکنیکە پێویستی بە تەرکیز و ڕاهاتنە ئەو کەسانەشی سەرەتان و تازە لە فێربوونان ترسیان هەیە لەکاتی ئیشکردندا ، ئەمە وائەکات تەرکیزت کەم بێتەوە و هەندێ جار وا هەستەکەی تەواو ئیتر فێرنابیت و ئەڵێیت ئەم ئیشە زۆر قورسە ، بۆیە ان شاء اللە لەم ڤیدیۆیە بە وردی باسی ئەوە ئەکەین چۆن بە شێوازێکی دروست دەستی شانەو مەکینەکەت بگریت و بەکاری بێنیت ، کاتێک زانیاریەکانت وەرگرت ئەوە بەرچاو ڕۆشنتر ئەبیت ، بە دوبارە بونەوە و بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە و سەرچاککردنی بەردەوام وردە وردە هەستەکەی زۆر ئاسانتر ئەبێت لات و ترسەکەت لێی ئەشکێ ئەوەش بزانە ئەم ترسە شتکی ئاساییە و هەموو کەسێک توشی ئەم حاڵەتە ئەبێت لەسەرەتای فێربوونەوە لەبەر ئەوە تەرکیزت زیاتر بکە و سوربە لەسەر فێربوون و بەردەوام بونت بە پشتیوانی اللە .. جا بابزانین شانەو مەکینە بۆ چی بەکاردێت وە شێوازی دەست گرتن و بەکارهێنانی چۆنە.. بەکارهێنانی مەکینە لەسەر شانە بۆ تێکەڵ کردنەوە و تێهەڵکێشانی ۲ بەشی قژ بەکاردێت ، واتە گەیاندنی قژی کورت بە قژێکی درێژتر بێ ئەوەی هەست بە خەت بکرێت لە نێوانیاندا.. 🔶 شێوازی دەست گرتن : یەکێک لەو هۆکارانەی تۆ وا هەستەکەیت ئەم تەکنیکە ئاسان نییە ئەوەیە کە دەستەکانت دژ بە یەک ئەجوڵێنیت بە بەردەوامی لە کاتی بەکارهێنانی دەستی شانەکەت لەگەڵ دەستی مەکینەکەت ، بۆ نمونە ئەگەر هەردوو دەستت بە یەک ئاڕاستە بجوڵێنی زۆر بە ئاسانی دەستت ئەجوڵێ .. بۆ ئەوەی بتوانی دەستەکانت بە عەکسی یەکتر بجوڵێنی پێویستت بە هەندێک تەمرینە بۆ دەست ڕاهاتن و زیاد بوونی تەرکیزت .. بەکارهێنانی شانەو مەکینە لەم چەند خاڵە پێکدێت: ۱- دەست گرتنی شانەکە و کۆنتڕۆڵکردنی. ۲- سابت کردنی شانەکە بە پەنجەت. ۳- شانەکە ئەخەینە نێوان قژە کورتەکە و قژە درێژەکەوە و بەشێکی قژەکەی خوارەوە وەکو قیاس ئەخەینە بەشی خوارەوەی شانەکە. ٤- ڕاکێشانی سەرەوەی شانەکە و مەیلانکردنی بەلای خۆتدا. ٥- وەرگرتنی قیاسەکان لەسەرەوە و خوارەوی شانەکە. ٦- پێش ئەوەی قژەکە ببڕین لە زیهن و مێشکی خۆتدا هێڵێکی ئاسۆیی و ستونی ئەکێشین و شانەکە لەسەر ئەو هێڵانە ئەجوڵێنین .. واتە نابێت هەڕەمەکی قژەکە ببڕیت. ۷- دەست گرتنی مەکینەکەت و بڕینی قژەکە لەسەر دەمی ڕوبع یان سفر. ئاگاداری ئەم حاڵەتانەی لای خوارەوە بە لە کاتی بڕینی قژەکە: ۱- مەترسە لەکاتی بەکارهێنانی شانەو مەکینە بڕوای تەواوت بە خۆت هەبێ چونکە ترس وات لێ ئەکات دەست بلەرزێ و نەتوانی قژەکە بە شێوەیەکی ڕێک ببڕیت. ۲- ئاگادار بە لەکاتی بەکارهێنانی مەکینەکە لەسەرشانەکە زەخت لە شانەکە نەکەی چونکە ئەو کات زیاد لە پێویستی خۆی قژەکە ئەبڕێت و هەندێ جار ئەبێتە هۆی سەقەت کردنی قژەکە ، لەبەر ئەوە تا ئەتوانی بە نەرمی دەسی مەکینەکەت دا بنێ تا ئەو ئاستەی تەنها لەمسێک بکات لەگەڵ شانەکە. ۳- ئاگاداری مەکینەکەت بە لە خوار شانەکەوە دەرنەچێت ، چونکە قژەکە سفر ئەکات. ٤- مەکینەکەت بە بەرزی مەگرە چونکە گیر ئەبێت لە دانەکانی شانەکەت. 🔻 لە کۆتایدا تێبینیەک لەسەر بڕینی قژەکە: 🔻 بۆ بڕینی قژی درێژ مەکینەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی بەکاربێنە .. بۆ بڕینی ڤژی کورت و لابردنی پەڵە بە شێوازی ستونی مەکینەکە بەکاربێنە . #tutorial #barbershop #kurdish

بەهێزترین فێرکاری سەرتاشین - بەقەدەر خولێک لەم ڤیدیۆیە فێرببە!!

چۆنیەتی سەرچاککردن تایبەت بە داهێنان بۆ پێشەوە (سەرتاشینی مناڵ)..!!

💈 ASMR BARBER- PERFECT SKIN FADE!

🙅🏻♂️تعليم اساسيات واسرار قياسات وتدريج اللحية الخليجي خطوة بخطوة شرح مفصل للمبتدئين مصطفى الرسام

آموزش تکنیک لا انگشتی در آرایشگری

فێربوونی دەلاکی - وانەی سیانزەیەم..شێوازێکی ئاسان و خێرایی فەید کردن، ( بۆ هەموو ئاستەکان)..

Easy Mens Haircut | Basic Step by Step Tutorial | #4 on the Sides

چۆن بە ڕێگایەکی ئاسان قژ تێکەڵ ئەکەیتەوە لە دەبڵ سفرەوە ؟! فێربوونی سەرتاشین وانەی ۷

How To SCISSOR CUT Men's Hair | Step by Step Guide | How to Scissor Cut men's Hair Lesson

The Best TUTORIAL Classic Medium Men's Haircut With Scissors | by Farley Santiago

فێربوونی دەلاکی - وانەی ٢٢م، ئاسانترین ڕێگە بۆ کردنی تەیپەر فەید ( دوو پەنجە)..

تعلم الطريقة الأفضل والأسرع لتدريج الشعر how to skin fade with wahl machin

He Got an 80's Style MEDIUM Length Haircut with FLOW from 2024

مدل مو کلاسیک رو مثل آب خوردن یاد بگیر به ساده ترین روش آموزش دادم

learn haircuts for men - asmr hair cutting tutorial - asmr barber

باسێکی گرنگ لەسەر دەمی مەکینە + چۆنیەتی تیژ کردنەوەی مقەست زۆر بە ئاسانی!!

Basic Mens Haircut | Step By Step Lesson

فێرکاری تێکەڵکردنەوەی سفری نزم - فيديو الذي يبحث عنه جميع لتعليم الحلاقة LOW FADW

شێوازی چاکردنی تەدریجی سفر -skin fade ئیشەڵا بەم نزیکانە شێوازی چاکردنی دەبڵ سفر دادەنێم #barber

