وفایی - نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم | بەرهەمێکی تەواو ئۆرجیناڵ لە DengawRecord# 🎵✨
بەخێر بێن بۆ چەناڵی فەرمی DengawRecord. بشاهکاری بێوێنەی شاعیری گەورەی کورد "وەفایی" بە شێوازێکی کامڵاً جیاواز و نوێ پێشکەش بە ئێوەی ئازیز دەکەین. گۆرانی "نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم" کە یەکێکە لە قووڵترین و بەپێزترین هۆنراوەکانی ئەدەبیاتی کوردی. هیوادارین ببێتە جێی ڕەزامەندی ئێوەی هونەردۆست لە هەر چوار پارچەی کوردستان. بەرھەمێکی نوێی دهنگاو ریکورد بۆ یەکەمجار بڵاودەکرێتەوە ⚠️ تێبینییەکی گرنگ: جگە لە هۆنراوەکە (شعر)، سەرجەم قۆناغەکانی تری ئەم بەرهەمە لە (ئاواز، موزیک، ڕێکخستن و تەنانەت مۆنتاژ و دروستکردنی موزیک ڤیدیۆکە) ١٠٠٪ بەرهەمی تایبەت و ئۆرجیناڵی ستۆدیۆی DengawRecord ئامادەکراوە و تەواوی مافەکانی پارێزراوە 🎵 Artist & Production: DengawRecord ✍️ Lyrics: Wafaei 🎼 Melody & Arrangement: DengawRecord ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── 📜 تێکستی گۆرانی: نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم فەرمووت: چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟ دوور لە زولفی تۆ، کافر بە حاڵم فەرمووت: چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟ دوور لە زولفی تۆ، کافر بە حاڵم بە یادی چاوت چوومە خەرابات لە ڕەهنی مەی دان خەرقە و بەرماڵم من مورغی قودسی لە لامەکان بووم ئیلاهی ڕوحمێ، شکستە باڵم فەرمووت: چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟ دوور لە زولفی تۆ، کافر بە حاڵم شەوێکە تاریک، ڕێیێکە باریک هەر بە ئومێدی چرای جەماڵم بە تیری نازت بڕاوە جەرگم بۆ چاوی بازت نەماوە حاڵم خۆش بەو دەمانە گوڵ گوڵ دەپشکووت شەکر دەباری، پرسی لە حاڵم سەبا دەخیلم هەر تاکوو ماوم بڵێ بە زاری، بە ڕوو بە خاڵم دەمێکی بابێ دەوای دڵم کا بە چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم وەفایی چی دیت لەسەر بگێڕێ؟ نەما لەسەر تۆ... نە سەر... نە ماڵم نەما لەسەر تۆ... نە سەر... نە ماڵم... ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── 📌 ئاگاداری مافی لەبەرگرتنەوە و خاوەندارێتی: تەواوی ناوەرۆکی ئەم ڤیدیۆیە، جگە لە هۆنراوەکە (شعر)، سەرجەم قوناغهکانی تر له مەلۆدی، ئارێنجمنت تا دەگاتە وێنەکان، بە تەواوی ئۆرجیناڵە و مولکی DengawRecordـە. 👉 دروستکردنی هەر جۆرە ناوەرۆکێکی هونەری یان دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە بە تەواوی ڕێپێدراوە، بەو مەرجەی ناوی خاوەنی بەرهەمەکە ئاماژەی پێ بکرێت، ئەمەش بۆ پشتگیریکردنی موزیکی سەربەخۆ. ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── 📥 داگرتنی فایلە دەنگییەکە بە کوالێتی بەرز: دەتوانن فایلی دەنگی ئەم گۆرانییە بە بەرزترین کوالێتی لە چەناڵی تێلیگرامەکەمان دابگرن: 🌐 [ T.me/DengawRecord ] ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── 🌹 ئەگەر بەرهەمەکەتان بەدڵ بوو، لایک و کۆمێنت لەبیر مەکەن و چەناڵەکەمان سەبسکرایب بکەن بۆ بینینی کارە نوێیەکانمان. 👍 Like 💬 Comment 📤 Share 🔔 Subscribe ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── Wafayi #DengawRecord #KurdishMusic #MusicVideo #Sorani #GoraniKurdhi #KurdishSong #Kurdistan

🔥 هاودەم تویی | بە ئیلھامی مەولانا 🕊️ بو یهکهم جار بلاو دهکریتهوه | DengawRecord

همه مستاند… اما نه از شراب | ساقیِ حقیقت، غزلی عرفانی از خیاط

🔥 سەدای لایەلایەکەت | بەرگێکی نوێی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی 🎶

چەندی گەڕام لە شاران

موسیقی روح نواز با اشعار سعدی شیرازی | ای نفس خرم باد صبا | غزل شمارهٔ ۲

بهانه من | بازخوانی احساسی | Bahaneye Man

خداحافظ ای جوانی من - ترانه خاطره انگیز الهه

Emoo Be - Yarê Mın

Mohsen Yeganeh - Behet Ghol Midam ( I promise you )

🎵 AX FELEKÊ 😢 | Strana Kurdî ya Nû 2026 | DengawRecord Original

شیدا | وقتی دل از عقل پیشی میگیرد

غروب | اجرای متفاوت و جذاب | کنسرت | Ghoroob - Live Performance

Nasrin Tanya ~ Sozdara Min 🌼 En Duygusal Kürtçe Şarkılar • Kurdish Music 4K HD

نوێژەن: تێکەڵەی گۆرانییە ڕەسەن و پڕ لە سۆزەکان Kurdish Folklore Mix: A Journey of Soulful Melodies

Mos ma shit shtëpin - X-Prosongs

Zakaria Abdulla - Har Yadt Mawa | Lyrics

Michael Bennett Tells His Story, Then Sings “Stand By My Grave” | AGT Style

🎉 ئامینێ نازەنینێ | شێوازێکی نوێی گۆرانیی فۆلکلۆری کوردی 💃 گۆرانیی زەماوەندی شاد

آهنگ جدید احساسی: به قبرستان گذر کردم کم و بیش

