ئێزیدی شەیتان پەرستن یان موسوڵمان؟

ئایا ئێزیدییەکان شەیتان دەپەرستن؟ #شەیتان #خودا #ئێزیدی #شەنگال #لالش ئێزدی ناوی یەکێک لە ئایینە کەونارەکانی جیهانە کە زۆرینەی شوێنکەوتووانی کوردن، ئێزدییەکان لە مووسڵ، دهۆک، ئامەد، حەلەب و جزیرە بەربڵاون کە زۆربەیان دانیشتووی شارەکانی شەنگاڵ و شێخان لەسەر سنووری رۆژاوا و باشووری کوردستانن. هەژماری ئێزدییەکان پتر لە هەفتسەد هەزار هەتاکوو یەک ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، و هەروەها کەمینەیەک لەوان دانیشتووی ئەرمەنیا و رووسیان. ئیزدییەکان بە درێژایی مێژوودا بەرەوڕووی کۆمەڵکوژی و ڕەنج و نەهامەتییەکی زۆر بوونەتەوە، کە هۆکاری سەرەکی ئەم زوڵم و ستەمانە تێگەیشتنی هەڵە لە واتای ئایینەکەیانە، هەندێک کەس ناوی ئەم ئایینە بە هەڵە، وەرگیراو لە ناوی یەزیدی کوڕی موعاویە و هەندێکی دیکە وەرگیراو لە ناوی شاری یەزد لە ئێرانی دەزانن، بەڵام لە ڕاستیدا ناوی ئێزدی هیچ پێوەندییەکی بەو دوو بابەتەوە نییە و بەڵکوو وەرگیراو لە ناوی ئیزەد بە واتای پەروەردگار و خوداوەندە، و ئێزدی بە واتای خوداپەرەستە. ئایینی ئێزدی ئایینێکی داخراوە و پەرەی پێ نادرێت و دەبێت لە دایک و باوکێکی ئێزدی لە دایک ببن هەتاکوو بتوانن ببنە ئێزدی هەر وەکوو ئایینی یارسان لە کوردستاندا. ئێزدییەکان بڕوایان وایە کە خولقاندنی ئەوان پێش لە خولقاندنی مرۆڤەکانی دیکەیە و پێش لەوان دروست بوونە، ئەوان بڕوایان وایە پێش لە خولقاندنی حەزرەتی حەوا، حەزرەتی ئادەم ئێسپێرمی خۆی کردۆتە ناو جامێک و نەوە و بەرەی ئێزدییەکان لەوێوە پێک هاتووە، و تەنیا نەوەی ئادەمن و مرۆڤەکانی دیکە لە ئاکامی ژیانی هاوبەشی ئادەم و حەوا لەدایک بوونە. ئایینی ئێزدی و ئیسلام لە چیرۆکی سەجدە نەکردنی شەیتان بۆ ئادەم هاوڕا نین، ئێزدییەکان پێیان وایە: خوداوەند فەرمانی بە مەلائیکەکان داوە کە جگە لە بۆ خودا بۆ کەسی دیکە سەجدە نەبەن و لە تاقیکردنەوەیەکدا تەنیا شەیتان بێجگە لە غەیری خودا بۆ کەس سەجدەی نەبردووە و لەم تاقی کردنەوەدا سەرکەوتوو بووە، هەر بەم هۆکارە ئبلیس یان شەیتان لەلای خوداوەند دەبێتە سەروەری مەلائیکەکان و جێگە و پێگەی تایبەت وەردەگرێت، و لە لایەن خوداوە وەکوو پارێزەری زەمین هەڵدەبژێریەت، ئیبلیس لە ناو ئێزدییەکان زۆر جێگەی ڕێزە و هەر بەم هۆکارەوە بووە کە لە لایەن موسوڵمانەکانەوە وەکوو شەیتان پەرەست ناودێر کراون. ئیزدییەکان بە شەیتان دەڵێن مەلەکی تاووس و هەر بەم هۆکارەوە مەسێحی و کریستانییەکان دژایەتیی ئێزدییەکان دەکەن چونکو لای ئەوان تاووس هێمای شوومی و نگریسییە. ئێزدییەکان پەنج جار لە رۆژدا مەلەکی تاووس عیبادەت دەکەن و و بڕوایان وایە ڕۆحی مرۆڤ هەرمانە و لە پاش مەرگ لە جەستەیەکی دیکەدا پەدیدار دەبێتەوە، ئێزدییەکان چەندین جێگە وپێگەی پیرۆزیان هەیە: مەزاری شەرەفەدین لە چیای شەنگال و پەرستگەی لالش لە شاری شێخان لالش پەرستگەیەکە کە ئێزدییەکان بۆ مەراسمی حەج بۆ ئەوێ دەڕۆن و هەر ئێزدییەک تەنانەت بۆ یەکجاریش بووە دەبێت بڕواتە حەج. کوردە ئێزدییەکان بە زاراوەی کورمانجی دەدوێن و زمانی ئایینییان کورمانجییە، ئایینی ئێزدی هەم کاریگەریی بووە لەسەر ئایینەکانی دیکە و هەم ئایینەکانی دیکەش بەسەریەوە کاریگەر بوونە، لە پیرۆزبوونی هەتاو و مانگەشەودا وەکوو ئایینی میتراییە و لە ڕیتم و مۆسیقا لە مەسیحیەت و لە ڕۆژوو گرتن و نوێژ و زەکات و خەتەنە کردن لە ئیسلام دەچێت. هەتاکوو سەدەی شەشەمی کۆچی مانگی باسێک لە ئێزدییەکان نەبوو، بە دەرکەوتنی شێخ عەدی بن موسافر لەم ئایینەدا گۆڕانکاری ڕوویدا، هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە شێخ عەدی لە سۆفییە عەرەبەکان بووە کە ئێزدییەکانی لەگەڵ دینی ئیسلامدا ئاشنا کردووە، و هەروەها تەریقەتی عەدویەی لەناو ئێزدییەکاندا بنیات ناوە، مەزارگەی شێخ عەدی یەکێک لە قیبلەکانی ئێزدییەکان لە کاتی نوێژی عەسردایە، و قیبلەی نوێژەکانی دیکەیان خۆرەتاوە، هەندێک ئاماژە دەکەن کە شێخ عەدی عەرەب بووە بەڵام ئێزدییەکان پێیان وایە لە کوردەکانی ناوچەی هەکاری بووە کە ماوەیەک لە شام ژیاوە و دواتر هاتۆتە لالش و لەگەڵ چل کەس لە یارەکانی لە ئەشکەوتی ژێر لالش چل ڕۆژ لە زستان و چل ڕۆژ لە هاویین بەڕۆژوو بوونە و ئێستاکەش بەو یادەوە هەر شێخێکی ئێزدی لە ژێر لالشدا چڵ مۆم دادەگرسێنێت، هیچ کەس چ ئێزدی بێت و چ ئێزدی نەبێت مافی چوونەوە ژووری بۆ ئەشکەوتی ژێر لالشی نییە و ئەو جێگەیە بە بەشێک لە سەر و سڕی نهێنی مەلەک تاووس دێتە ئەژمار ئێزدییەکان دوو کتێبی پیرۆزیان هەیە کە بریتین لە: جیلوە و مەسحەفا ڕەش کە هەردووکیان بە کوردیی کورمانجیی نووسراون ئیسماعیل بەکجۆڵ لە ئەمیرانی ئێزدی لە سەدەی 19یەمی زایینیدا لە کتێبێک بەناوی ئێزدییەکاندا نووسیویە کە خودا بە زمانی کوردی لەگەڵ مەلەک تاووس قسەی کردووە و هەر بەم هۆکارەوە کتێبی مەسحەفا ڕەش بە کوردی نووسراو، هەروەها ئێزدییەکان دەڵێن کە کتێبی مەسحەفا ڕەش لە لایەن جووەکانەوە دزراوە چوونکو لەم کتێبەدا باسی داهاتووی جیهانی تێدا کراوە. ئێزدییەکان خواردنی کاهوویان پێ حەرامە، چونکە خۆرەتاو نادا لە ناوی، هەروەها گۆشتی ماسیشیان پێ حەرامە شایی و زەماوەندیان لە مانگی گوڵاندا پێ نادروستە ، ئێزدییەکان لە ساڵدا 80 رۆژ بەڕۆژوو دەبن کە چڵ ڕۆژی لە وەرزی هاویندایە و چل ڕۆژی لە وەرزی زستاندا و دوای ئەوە جەژن دەگرن، هەروەها سێ ڕۆژ لە دوویەمن مانگی هەر ساڵ بەڕۆژوو دەبن و پێی دەڵێن ڕۆژووی خدر ئلیاس کوردە ئێزدییەکان بە درێژایی مێژوودا لەلایەن لایەنگرانی دینەکانی دیکەوە کۆمەلکوژی کراون کە لە کرمانجیدا بەم کۆمەڵکوژییە دەوترێت "فەرمان"، لە ساڵی 2014 دا لەلایەن تێرۆریستەکانی داعشەوە هێرشیان کرایە سەریان و خەڵکی ئێزدی پەنایان بۆ چیای شەنگال برد، لە ئاکامدا 5 هەزار پیاوی ئیزدی کوژران و 7 هەزار ژنی ئیزدی بەدیل گیران. ******* Track: "Oud" Music provided by https://slip.stream Free Download / Stream: https://get.slip.stream/w2N1aj

پێچ و پەنا - ئاینی زەردەشتی
▶︎

پێچ و پەنا - ئاینی زەردەشتی

فارسەکان کێن و کۆرش کێیە؟
▶︎

فارسەکان کێن و کۆرش کێیە؟

ئێزیدی چیە؟ و دینی ئێزیدی چیە؟
▶︎

ئێزیدی چیە؟ و دینی ئێزیدی چیە؟

دلڤین لە تەمەنی 9 ساڵی کراوەتە کەنیزەکی چەکدارانی داعش
▶︎

دلڤین لە تەمەنی 9 ساڵی کراوەتە کەنیزەکی چەکدارانی داعش

ئێزیدییەکان: چین و چیرۆکەکەیان چییە؟ ڕاستی بوونەوەری مەلیك تاوس! - پۆدکاستی دیوەخان #144
▶︎

ئێزیدییەکان: چین و چیرۆکەکەیان چییە؟ ڕاستی بوونەوەری مەلیك تاوس! - پۆدکاستی دیوەخان #144

جیاوازی چییە لەنێوان سوننە و شیعە؟! ٢٠ خاڵی ناکۆکی نێوان سوننە و شیعە
▶︎

جیاوازی چییە لەنێوان سوننە و شیعە؟! ٢٠ خاڵی ناکۆکی نێوان سوننە و شیعە

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردن و دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە داعش لە سلێمانی و دەوروبەری بڵاو دەکاتەوە
▶︎

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردن و دانپێدانانی گرووپێکی سەر بە داعش لە سلێمانی و دەوروبەری بڵاو دەکاتەوە

كەی هەردوو مەزهەبی شیعە و سونە دروست بوون؟
▶︎

كەی هەردوو مەزهەبی شیعە و سونە دروست بوون؟

بۆ یەكەمین جار ماكوان كەریم قسە لەگەڵ شەیتان دەكات بەكوردی! ڕوداوێكی شۆك ئامێز!
▶︎

بۆ یەكەمین جار ماكوان كەریم قسە لەگەڵ شەیتان دەكات بەكوردی! ڕوداوێكی شۆك ئامێز!

گفتووگۆی پێغەمبەری پێشەوا  دروودی خودای لەسەربێت و شەیتان زۆر کاریگەرە
▶︎

گفتووگۆی پێغەمبەری پێشەوا دروودی خودای لەسەربێت و شەیتان زۆر کاریگەرە

ئاینی مەسیحی لە کوردستان
▶︎

ئاینی مەسیحی لە کوردستان

ئیلۆمیناتی و ماسۆن چی دەربارەیان دەزانیت؟
▶︎

ئیلۆمیناتی و ماسۆن چی دەربارەیان دەزانیت؟

کەسێکى كاكەیی لەسەر دەستی زانایەكی ئیسلام مسوڵمانبوونى خۆى ڕاگەیاند
▶︎

کەسێکى كاكەیی لەسەر دەستی زانایەكی ئیسلام مسوڵمانبوونى خۆى ڕاگەیاند

كاكەییەكان و یارسانەكان كێن؟، بڕوایان بە چی هەیە؟
▶︎

كاكەییەكان و یارسانەكان كێن؟، بڕوایان بە چی هەیە؟

احسن القصص _قسمت یازدهم _ داستان سلیمان علیه السلام و انگشترش _ Ahsanul Qasas _ Episode 11
▶︎

احسن القصص _قسمت یازدهم _ داستان سلیمان علیه السلام و انگشترش _ Ahsanul Qasas _ Episode 11

کاکەییەکان: بیانکوشتایە بەڵام دەستدرێژیی بۆسەر سمێڵی کاکەیی قبووڵ ناکەین
▶︎

کاکەییەکان: بیانکوشتایە بەڵام دەستدرێژیی بۆسەر سمێڵی کاکەیی قبووڵ ناکەین

درجستجوی محمدبن عبدالله واقعی در دل تاریخ! کتاب «حقیقت درباره محمد» اثر رابرت اسپنسر
▶︎

درجستجوی محمدبن عبدالله واقعی در دل تاریخ! کتاب «حقیقت درباره محمد» اثر رابرت اسپنسر

نھێنی سمێڵ ھێشتنەوەی کاکەییەکان چییە؟ نھێنی سمێڵ ھێشتنەوەی کاکەییەکان چییە؟
▶︎

نھێنی سمێڵ ھێشتنەوەی کاکەییەکان چییە؟ نھێنی سمێڵ ھێشتنەوەی کاکەییەکان چییە؟

زەردەشتییەکان چی لە مردووەکانیان دەکەن؟
▶︎

زەردەشتییەکان چی لە مردووەکانیان دەکەن؟

شێخ ئادی و ئایینی ئێزیدی
▶︎

شێخ ئادی و ئایینی ئێزیدی